داهاتی نەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار زیاتر لە 600 ملیۆن دینار
2018-04-08 10:32:23
لە خشتەیەكدا كە ئاراستەی سەرۆكی لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق كراوە لەلایەن سۆمۆوە بڕی هەناردەی نەوتی رۆژانەو مانگانەی هەرێم رون دەكاتەوە لە 1/1/2018 تا 5/4/2018 بەجۆرێك لە مانگی یەكی 2018 دا هەرێم رۆژانە ( 310هەزار و حەوسەدو پێنج ) بەرمیل نەوتی رەوانكردووە كە لەو مانگەدا ( 9 ملیۆن و 631 هەزارو 845 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، لە مانگی دوو واتا شوباتی 2018 هەرێم برشی ( 8 ملیۆن و 479 هەزارو 95 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە بە تێكڕای رۆژانە دەكاتە ( 302 هەزارو 825 ) بەرمیل نەوت، لە مانگی سێ واتا ئازاری 2018 دا هەرێم بڕی ( 10 ملیۆن و 189 هەزارو 950 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە كە رۆژانە دەكاتە ( 328 هەزارو 708 )، بۆ نمونە لە رۆژی 5 نیسانی 2018 حكومەتی هەرێم ( 324 هەزارو 863) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
خۆ ئەگەر مانگی سێ بە نمونە وەربگێریت كە بڕی ( 10 ملیۆن و 189 هەزارو 950 ) بەرمیل بووە و نرخی بەرمیلێ بە 10 دۆلار كەمتر واتا بە 59 دۆلار بێت ئەوا كۆی داهاتەكەی دەكاتە ( 600 ملیۆن دۆلار)، خۆ ئەگەر خەرجیەكانی لێدەربكرێت كە ( 125 ملیۆن دۆلاری) قەرزی كۆمپانیاكانەو ( 35 ملیۆن دۆلار) قەرزی توركیایەو ( 25 ملیۆن دۆلار)یش كرێی گواستنەوەیە كە كۆی گشتی دەكاتە ( 185 ملیۆن دۆلار ) ئەوا كۆی داهاتی ماوەی نەوت دەكاتە ( 415 ملیۆن دۆلار) .
داهاتی نەوتی هەرێم 600 ملیۆن دۆلارە
پێشتریش سایتی ( تانكەر تراكەرز) كە تایبەتە بە بەدواداچونی هەناردەو فرۆشتنی نەوت لە رێگەی كەشتیەوە) بڵاویكردۆتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی كوردستان لە مانگی ئازاردا ( 1/3/2018 تا 1/4/2018 ) رۆژانە بڕی (324 هەزار 496 ) بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە رەوانەكردووە، بەو پێیەش كۆی گشتی دەكاتە( 10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 )بەرمیل تەنها لە مانگی ئازاردا.