سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئابووری

داهاتی نەوتی مانگی ئەیلولی عێراق 7 ملیار و 900 ملیۆن دۆلارە

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تشرینی یەکەم 2018

داهاتی نەوتی مانگی ئەیلولی عێراق 7 ملیار و 900 ملیۆن دۆلارە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی ئەیلول راگەیاند و لەو مانگەدا رۆژانە بە تێكڕا 3.456 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و داهاتەكەشی حەوت ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی عێراق هەناردەی نەوت لە مانگی ئەیلولدا بەبەراورد بە مانگی ئاب كەمیكردووە و هۆكارەكەشی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە دامەزراوەكان و خراپی كەشوهەوا گەڕاندوەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە لە مانگی ئەیلولدا رۆژانە  3.853 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە كێڵگەكانی باشوورەەوە هەناردەی دەرەوە كردووە و هەر بەرمیلێكیش بە 74.91 دۆلار فرۆشراوە و كۆی داهاتی ئەو مانگەش حەوت ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

"سوپای عێراق بۆ دۆسیەی قاچاغچێتی سنوری هەرێم دەبڕن"

null
پێش 13 کاتژمێر

پڕۆژەی بە هەرێم (کانتۆن) کردنی پارێزگاکانی هەرێمی (باشوری) کوردستان

null
پێش 15 کاتژمێر

بۆرییەکانی قاچاغچێتی لەژێر پەردەی "بەرەنگاری"دا