سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

داهاتی مانگی سێی نەوتی هەرێم 600 ملیۆن دۆلارە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئازار 2018

داهاتی  مانگی سێی نەوتی هەرێم 600 ملیۆن دۆلارە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بەپێی ئامارەكانی سایتی ( تانكەر تراكەرز)  كە تایبەتە بە بەدواداچونی هەناردە و فرۆشتنی نەوت لە رێگەی كەشتیەوە) بڵاویكردوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی كوردستان لە مانگی ئازاردا ( 1/3/2018 تا 1/4/2018 ) رۆژانە بڕی (324 هەزار 496 ) بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری  جەیهانی توركیاوە هەناردە کردووە، بەو پێیەش كۆی گشتی دەكاتە( 10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 )بەرمیل تەنها لە مانگی ئازاردا.
ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا ( 69 دۆلار)ە نەوتی هەرێم بە ( 10 دۆلار) كەمتر دەفرۆشرێت، ( هەروەك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی) بەو پێیەش كۆی داهاتی نەوتی  مانگی ئازاری هەرێم كە (10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 ) بەرمیل بووە دەكاتە  ( 599 ملیۆن دۆلار ) دۆلار كە دەكاتە ( 718 ملیار دینار )ی عێراقی، ئەگەر لەو داهاتە ( 200 ملیار) دیناری بۆ خەرجی بڕوات ئەوا ( 518 ملیار دینار ) دەمێنێتەوە لەگەڵ ( 317 ملیار دیناری) بەغدا و ( 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و ( 25 ملیار دیناری) ئەمریكا دەكاتە ( 980 ملیار دینار) كە كۆی موچەی موچەخۆران بە موچەی تەواوەتیەوە ( 897 ملیار دینار)ە بەو پێیەش حكومەت دەتوانێت تەواوی موچەش بدات و مانگانەش بڕی ( 83 ملیار دینار)ی بۆ دەمێنێتەوە.

(... داهاتی نەوت و پارەی بەغداد و داهاتی ناوخۆ و پارەكەی ئەمریكا، كە كۆی گشتی دەكاتە 980 ملیار دینار، بە ئاسانی بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و زیاتر لە 83 ملیار دیناریشی زیاد دەبێت..)

راپۆرتەكەی سایتی( تانكەر تراكەرز)  ئاماژەی بەوەشكردووە ئیسرائیل كڕیاری سەرەكی نەوتی هەرێمی كوردستانە و (رۆژانە 130 هەزار و 721 بەرمیل ) نەوتی هەرێم  بە ئیسرائیل دەفرۆشرێت كە 40%ی كۆی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات .لەدوای ئیسرائیل یۆنان لە پلەی دووەمی كڕیارە سەرەكییەكانی نەوتی هەرێمدا دێت كە رۆژی( 87 هەزار و 236 )بەرمیل دەكڕێت كە دەكاتە ( 26.88%)ی كۆی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم. لە دوای یۆنان، كرواتیا لە پلەی سێیەمی كڕیارە سەرەكییەكانی نەوتی هەرێمی كوردستاندا دێت و رۆژانە( 42 هەزار و 94) بەرمیل، واتە 12.97%ی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان دەكڕێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

"سوپای عێراق بۆ دۆسیەی قاچاغچێتی سنوری هەرێم دەبڕن"

null
پێش 13 کاتژمێر

پڕۆژەی بە هەرێم (کانتۆن) کردنی پارێزگاکانی هەرێمی (باشوری) کوردستان

null
پێش 15 کاتژمێر

بۆرییەکانی قاچاغچێتی لەژێر پەردەی "بەرەنگاری"دا