لافاوەکان مێژووی شەڕی نێوان هەمەچەشنە زیندەوەران و مرۆڤ
2026-01-16 18:01:16
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فەهمی عوسمان، زانکۆی سلێمانی ، بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت
ڕوودانی لافاو لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکانی زاگرۆسدا دیوێکی شاراوەی ململانێی شەڕی نێوان گیانەوەرانن لەگەڵ مرۆڤدا. ئەم شەڕە مێژوویەکی چەند هەزار ساڵەی دورو درێژی هەیە بەڵام چاوەکان تەنها ئێستا لافاوەکان ئەبینین. ئەم ململانێیە بە شڕی لە نێوچوونی سمۆر
(قندس، *Castor fiber L) دەست پێ ئەکات کەلەسەردەمی خۆیاندا بە هێڵی یەکەمی بەرگری کردن بوون لەلافاو لەسروشتدا (وێنە یەک).

لەو سەردەمەدا مرۆڤەکان بێ ئەگان بوو لەوەی کە ئەو گیاندارە ڕۆژانە خەریکی دروست کردنی بەنداون بەڵام مرۆڤ تەنها چاوی لە سەر فەروکەیان بوو دوا جەنگ بەوە کۆتایی دێت کە ئەم گیاندارە لە چیاکانی زاگرۆس و ڕۆخی ڕوباری دیجلە لەناو ئەچن( وێنەی دووەم)[1] و لافاوەکانیش لەچەمەکاندا هارتر بوون بە بێ بوونی ئەندازیارەکەی سروشت. دانان بەسەرکەوتن بەتامی شکست وای لە وڵاتانی دنیا کرد کە ئەم گیاندارە بەنرخە ناوی بگۆرن بە ئەندازیاری سروشت ("nature's engineers,") چونکە ئەم گیاندارە دەستێکی باڵای هەیە لەکەم کردنەوەی لافاوو دروستکردنی ناوچەی ئاوی و زیادکردنی هەمە چەشنەی زیندەوارن. لەساڵی (٢٠٠٩) حکومەتی سکۆتلاند بڕیاری دووبارە ناساندنەوەی ئەم گیاندارەی دا ، ولەساڵی ٢٠١٩ سەرکەوتنی پرۆژەکەی ڕاگەیاند. لەبەر گرنگی ئەم گیاندار وڵاتی بەریتانیاش لە مانگی دوویی ساڵی ٢٠٢٥ بڕیاری دووبارە ناساندنەوەی ئەم گیاندارەی دا وە بۆ کەم کردنەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەواو و کەم کردنەوەی لافاو ناونرا چەکی نهینی پاراستن لە لافاو [2], [3].

جەنگێکی تری نەبینراو و بەردەوام بریتیە لە جەنگی نێوان گورگ و مرۆڤ. گورگەکان بەکلیلی هاوسەنکی ژینگە دائەنرێت لە نێوان گیانداران و چیاو چەمەکاندا . گورگەکان هۆکاری سەرەکین لە پارستنی خاک لە ڕووتانەوە هەرکاتێک گیاندار گیاخۆرەکان وەکو (بزن، ئاسک، و بەراز) زیاد بکەن ڕووتانەوەی خاک زیاد دەکات و ژینگە ناوچەکە و ڕێرەوە ئاویەکان تێک دەچن (وێنە سێهەم و چوارەم)[1], [4] .


ئەم کێشەیە بەرۆکی هەموو شوێنێک دەبێتە کاتێک گورگەکان کەم دەکەن و لەناو دەبرێن . زانایانی بواری هەمەچەشنەی زیندەوەران لە ناوچەی یەلۆستۆنی ئەمەریکا زوو درک بە نەمانی بەرگی ڕۆکی و نەمانی خاکی بەپیتی یەلۆستۆن دەکەن[4] بۆیە هەر زوو دەست بەڕێگری کردن لە ڕاوکردنی گورگەکان دەکەن .ناوچەی پارێزراو یۆ گورگەکان. لە کوردستان گەورەش کوشتنی گورگەکان لەگەڵ دەرکەوتنیان (وێنەی پینجەم)، بۆتە کێشە بەڵام چاوەکان تەنها لەسەر دروست کردنی سیتی کان و حکومەتە. دەست بردن بۆ لەناو بردنی گیانەوەری کێوی دەست بردنە بۆ تێکدانی ماڵی هەمووان. گەرهەنگاو دروست نەنێن بۆ دووبارە هێنانەوەی و ناساندنەوەی سمۆر ددان شفرەکان بۆ دروست کردنی بەنداوی بێ بەرامبەر و گورگەکانیش پاداشت نەکرێن لەپای پاراستنی خاک و ڕێرەوە ئاویەکان ئەوا لافاوەکان بەردەوام مەترسیدار تر دەبن. لە کوردستاندا باشترین شوێن بۆ دووبارە ناساندنەوەی ددان شفرەکان بریتە لە ناوچەی بەرزان هەڵگورد سەکرانە بەو پێی بەپێ توێژینەوەکان پاشماوەی ئەم گیاندارا لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراونەتەوە هەرچەندە کارێکی سەخت چاودێری زۆری ئەوێت جگە لەتوێژینەوەی زانستی هەمەن ئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوە جیهانێکاندا بەڵام چۆن سکۆتلان سەرکەوتوو بووە وەپلانی درێژمەودای بۆ دانا بۆ سەرکەوتن ئێمەشە دەکرێت پلانی دوورمەودای سەرکەوتنی بۆ داناین تاکو ٢٠٥٠ چونکە گرنگی ئەم ئەندازیاری شروستە ئەوە ئەهێنێت کە دووبارە شەڕ بۆ مانەوەیان بکەن بەئاشتی لەگەڵیاندا خۆمان لە وشکە ساڵی ولافاو. وەکو کوردستانیش پڕکەین لە ناوچەی هەمەچەشنەی زیندەوارن بەنداوی سروشتی ببێتە شوێنی سەیرنگا و ناشناڵ پارکی جیهانی.

سوپاس بۆ مامۆستا سۆران ئەحمد کە وێنەی گورگەکەی بۆ ناردووم .
*بۆ ناوی ئەم گیاندارە سەرچاوەیەکی زانستی کوردیم بەرچاو نەکەوت کەباس لەناوەکەی بکات چونکە دەمێکە لەناوچەی خۆمان لەناو چوون بەڵام من ناوم بردن ددان (شفرەکان) هەندێکی تر پێ دەڵێن سمۆر
سەرچاوەکان
[1] A. Legge and P. Rowley-Conwy, “The beaver (Castor fiber L.) in the Tigris-Euphrates basin,” J. Archaeol. Sci., vol. 13, no. 5, pp. 469–476, 1986.
[2] chXout Team, “Bringing Back Nature’s Engineers: Beaver Reintroduction in the UK,” chXout. Accessed: Jan. 08, 2026. [Online]. Available: https://chxout.com/bringing-back-natures-engineers-beaver-reintroduction-in-the-uk/
[3] M. Kenyon, “Beavers are the secret weapon in the UK’s flood defences,” New Statesman. Accessed: Jan. 08, 2026. [Online]. Available: https://www.newstatesman.com/spotlight/sustainability/biodiversity-nature/2023/12/beavers-reintroduction-london-environment
[4] E. A. Keller, Introduction to environmental geology. Prentice-Hall, Inc., 2007.
