داهاتی ساڵی رابردووی سنوری سلێمانی (897) ملیار دینار بووە
2026-01-02 08:35:02
درەو:
ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 27/12 – 2/1/2026: (901 ملیۆن )دینار بووە، كە 100%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەبووە.
- داهاتی مانگی كانونی یەكەمی سنوری سلێمانی بریتی بووە له ( 62 ملیار) دینار
- داهاتی ساڵی رابردووی سنوری سلێمانی بریتی بووە له ( 897 ملیار) دینار
- داهاتی مانگی تشرینی دووەمی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 62 ملیار و 62 ملیۆن) دینار
- داهاتی مانگی تشرینی یەكەمی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 69 ملیار و 7 ملیۆن) دینار
- داهاتی مانگی ئەیلول سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 66 ملیار و 681 ملیۆن) دینار
- داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 62 ملیار و 924 ملیۆن) دینار ، كه 85%ی بهشێوهی نهختینه بوه و 15%ی بهشێوهی چهك بوه.
- داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه 28%ی بهشێوهی نهختینه بوه و 67%ی مەقاسە بووەو 5% بهشێوهی چهك بوه.
- داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 139 ملیار و 173 ملیۆن دینار) بووە، كه (76) ملیار دینار بەڕێژەی 54% كەمیكردووە.
