بۆچی ئۆجالان خۆی به‌دوور ده‌گرێت له قسه‌كردن به‌ناوی كورد؟
2025-11-28 09:30:54
راپۆرتی شیكاری: هێمن خۆشناو
كۆمسیۆنی ئاشتی یان به ناوه فه‌رمیه‌كه‌ی (كۆمسیۆنی هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی، برایه‌تی و دیموكراسی) دووشه‌ممه (24 تشرینی دووه‌می 2025) له گرتووخانه‌ی (ئیمرالی) سه‌ردانی رێبه‌ری په‌كه‌كه (عبدالـله ئۆجالان) كرد و گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا. ئه‌م گفتوگۆیه جارێكی دیكه پرسیاری بۆچی ده‌وڵه‌تی توركیا ئۆجالان وه‌كو موخاته‌ب قه‌بوڵ ده‌كات؟ هێنایه‌وه گۆڕێ.
ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ناوبراو ناوی (چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه) بێت یان (توركیا بێ تیرۆر) بێ، له ئه‌نجامدا توركیا به‌دوای چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت كه ته‌مه‌نی له 100 ساڵ زیاتره. سه‌ره‌ڕای پێناسه و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ خودی ئه‌م كێشه 100 ساڵیه، كێشه‌كه له هه‌موو بارودۆخێكدا دوو مخاتهبی هه‌بووه و هه‌یه. له‌سه‌ر ناوی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد موخاته‌بی ئه‌م كێشه‌یه (ئۆجالان)ﻩ و موخاته‌بی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش راسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ته كه له‌م رۆژگاره‌دا (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌رگومێنت، تێز و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ردوولا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریه‌كی سیاسیانه.
له ماوه‌ی رابردوو له ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان ئۆجالان – ده‌وڵه‌ت، لایه‌نی كورد له رێگای شاندێكه‌وه كه به (شاندی ئیمرالی) ناسراوه گفتوگۆی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ ئۆجالان كردووه، ئه‌گه‌ر به هێڵه گشتیهكانیشی بێت شاندی ناوبراو له دوای 27 شوباتی 2025 یش له رێگای لێدوان و به‌یاننامه‌كانی تێڕوانین و لێكدانهوكانی ئۆجالانی به رای گشتی راگه‌یاندووه. به گوێره‌ی زانیاریه‌كان شاندی ده‌وڵه‌ت كه له ماوه‌ی رابردوو له ئیمرالی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئۆجالان كردووه، له سێ كه‌س پێكهاتووه و ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئۆجالان به رێگای سه‌رۆكایه‌تی (میت) گه‌یاندۆته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
له پێناو گواستنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا بۆ ناو په‌رله‌مانی توركیا و ئاشناكردنی كۆمه‌ڵگا به گفتوگۆكان، عبدالـله ئۆجالان به‌رده‌وام پێشنیاری دامه‌زراندنی كۆمسیۆنێكی كرد له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا، له كۆتاییشدا ئه‌م پێشنیاره له‌لایه‌ن بیرۆكراسی ده‌وڵه‌ت قه‌بوڵكرا و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش خستیه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. كه‌واته ئۆجالان سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی (كۆمسیۆنه) له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا كه به كۆمسیۆنی (هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی، برایه‌تی و دیموكراسی) ناسراوه. به‌بێ گوێدانه ئه‌و لێكدانه‌وه، تێز و پێشنیارانه‌ی ئۆجالان ده‌یخاته‌ڕوو كه ئایا راستن یان نا، ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه یان نا، له ئێستادا ئه‌و بۆته ئه‌و دیفاكتۆیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌رایه‌تیكردنی كوردی هه‌یه له رووی سیاسی، رێكخراوه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌مه‌ش به واتایه دێت كه ئۆجالان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی دانوستان ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت. په‌یوه‌ست به‌م نوێنه‌رایه‌تیش به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت:
ئایا ئۆجالان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كورد ده‌كات؟ یان نوێنه‌رایه‌تی به‌شێك له كورد ده‌كات؟ یان بۆچی ئۆجالان خۆی له قسه‌كردن به دوور ده‌گرێت به‌ناوی كورد؟ جارێ له هیچ كونجێكی ئه‌م گه‌ردوونه نوێنه‌رایه‌تی سیاسی ناگاته 80٪. هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی له بواری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان 100٪ ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی نیه. هه‌ندێك جار ئه‌و پارته سیاسیه‌ی به رێژه‌ی 35٪ ده‌نگه‌كان دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هێزی ده‌سه‌ڵات به‌كاردێنێت و له سیاسه‌تی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌ناوی ده‌وڵه‌ت قسه ده‌كات و هه‌ر بڕیارێكیش بدات ده‌وڵه‌ت پێی په‌یوه‌ست ده‌بێت. له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ئۆجالان نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له مه‌سه‌له‌كه‌دا نیه، له ئه‌نجامدا له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هێزی سیاسه‌ت و ئیراده‌كه‌ی ده‌كات.
ئۆجالان له 50 ساڵی دواییدا مۆری خۆی له پڕۆسه‌ی سیاسی و مێژوویی داوه، له‌ناو هاوسه‌نگیه ناوچه‌ییه‌كاندا ده‌ستپێشخه‌ری گرتۆته ده‌ست، هه‌روه‌ها وه‌كو رابه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌ی كوردیش دادگاییكرا له ساڵی 1999. له‌م روانگه‌یه‌وه دانیشتنی ئۆجالان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت وه‌كو نوێنه‌ری كورد په‌یوه‌سته به دوو مه‌سه‌له، یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته به‌و پشتگیریه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردی له ئۆجالان ده‌كرێت، دووه‌میشیان په‌یوه‌سته به دونیابینی و توانای ئۆجالان له دۆزینه‌وه‌ی تێز و رازیكردنی به‌رامبه‌ره‌كانی. له ساڵی 1992 كاتێك ئۆجالان له سوریا بۆ گرووپێك له كادیر و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی قسه ده‌كات ده‌ڵێـت:" له ساڵی 1979 كه هاتمه سوریا ده‌وڵه‌ت متمانه‌ی پێنه‌ده‌كردم، تا ساڵی 1985 توانیم متمانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست بێنم كه مه‌ترسی نیم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م دۆخه دیفاكتۆیه به‌و واتایه نایه‌ت:" ئۆجالان یه‌كسانه به 25 ملیۆن كورد و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كورد ده‌كات". سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆ و هاوته‌ریب هه‌یه له نێوان ئازادی ئۆجالان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد. هه‌ر له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئۆجالان ده‌ڵێـت:" به‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ئازادی كه‌سی گرنگی خۆی نابێت". په‌یوه‌ندی ئازادی ئۆجالان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد تا راده‌یه‌كی دیار به دۆزی ئه‌فریقیای باشوور ده‌چێت. له ئه‌فریقیای باشوور سه‌لماندنی مافی خه‌ڵكی ره‌شپێست هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ ئازادی (نیلسۆن ماندێلا). له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئۆجالان بڵێت:" سه‌ره‌تا من ئازاد بكه‌ن دواتر قسه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریه‌وه ده‌كه‌ین". ئه‌وه ده‌بێته سیاسه‌تێكی هه‌ڵپه‌رست و نابه‌جێ. به گوێره‌ی دیداره‌كانی ئیمرالی كه دزه‌یان پێكراوه بۆ ناو سۆسیال میدیا ئۆجالان ده‌ڵێت:" سه‌ودا كردن له‌سه‌ر ئازادی من نه‌كه‌ن و نه‌یكه‌نه كاری پێشینه، ده‌بێت وابه‌سته‌بین به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد. ته‌نیا بۆ كه‌سی من جه‌خت كردنه‌وه له مافی هیوا شتێكی ئه‌وتۆ نیه. ده‌بێت له ئه‌مڕۆ و دواڕۆژدا بۆ هه‌موو گیراوانی سیاسی به‌رگری له‌م پڕه‌نسیپه هاوچه‌رخانه‌یه بكه‌ین".
