بانگەشەی هەڵبژاردن، هۆکارێک بۆ پیسکردنی ژینگە

2025-10-04 19:18:10
درەو:
(ئاییندەی ژینگە) گۆشەیەكی هەفتانەیە
مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رۆژانی شەممە بۆ (درەو) دەینوسێت
🔻 پێویستە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕەچاو ئەوە بکرێت:
🔹 لافیته و نووسینهکانیان لهسهر قوماش و کاغهز بن، نهک لهسهر فلیکس و نایلۆن، که دواجار به ئاسانی شینابنهوه و زیان به زۆرێک له گیانهوهران و ڕووهک و خاک دهگهیهنن.
🔹 پۆستهرهکان به تیپ جێگیر بکرێن نهک به سیکۆتین، ههروهها بزمار بهکارنههێنن بۆ داکوتینی لافیته لهسهر درهختهکان و به لافیتهش درهختهکان دانهپۆشرێن.
🔹 جوانبینی و پاراستنی ههستی بینین ڕهچاو بکهن، له ههڵبژاردنی شوێنی ههڵواسینی لافیتهکانیان
🔹 زیادهرهوی نهکرێت له به ههدهردانی کاغهز و کارتون، چونکه به شێوهی سهرهکی کاغهز و کارتون بهرههمی برینهوهی درهختهکانن.
🔹 كۆمسیۆن هاوكار بێت لەگەڵ ڕێكخراوەكان و بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكاندا، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ پێشێلكارییە ژینگەییەكان بكەن...
پیسکردنی ژینگە بە فلێکس و پاشماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن
زۆر جار ئاوات دەخوازین، کە لەکاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن لەبری هەڵواسینی پۆستەر و فلێکس، گرنگی بە ژینگە و هەڵمەتی نەمام ڕواندن بدرایە، یا لایەنی کەم نەبوینایەتە هۆکاری پیسکردنی ژینگە، کە هەمووان دەزانین زیاتر لە مانگێک بانگەشە، چی کارەساتێکی ژینگەیی بەجێدەهێڵین.
ساڵانە لە کاتی دەست پێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردن، لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی بواری ژینگە داوای پاراستنی ژینگە دەکەن و چەندین داواکاری و ڕێنمایی بڵاو دەکەنەوە.
لێرەدا هەوڵدەدەین بە چەند بەشێک تیشک بخەینەسەر، هەڵبژاردن و ژینگە، کارنامەی حزبەکان و خەمخۆرییان بۆ ژینگە، دوای تەواو بوونی بانگەشە چی لە پاشماوەکان دەکرێ؟ ئاخۆ لەکاتی بانگەشەدا چەند مەتر فلێکس و مادەی پیسکردنی ژینگە بەکاردەهێنرێن، لە هەفتەکانی تر چاوەڕوان بن..
ڕێنماییەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە
بەمەبەستی پاراستنی ژینگە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، ئەم چەند ڕێنماییەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرکردووە، کە وێنەیەکی بەتایبەت ئاڕاستەی گۆشەی (ئایندەی ژینگە) کراوە.
بهمهبهستی جێبهجێکردنی ماددەی (33) کە لە دەستووری هەمیشەیی عیراقدا هاتووە؛ "هەموو کەسێک مافی ژیانی هەیە، لە ژینگەیەکی سەلامەتدا و دەوڵەت پاراستنی ژینگە لە ئەستۆ دەگرێت"، هەروەها بهمهبهستی پاراستنی ژینگەی کوردستان، کە گهورهترین سهرمایهی ههمووانه و ئهنجامدانی ههڵمهتی بانگهشهی ههڵبژاردن، به شێوهیهکی شارستانیانه و بۆ ڕاگرتنی هاوسهنگی له نێوان (2) مافی دهستووریدا، کە یهکهمیان دهنگدانه بۆ ههڵبژاردنێکی پاک و دووهمیشیان مافی ههموو کهسێکه بۆ ژیان له ژینگهیهکی سهلامهتدا،
ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
لەگەڵ بوونی ڕێنمایی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش چەند ڕێنماییەکی تایبەتی بە بانگەشەی هەڵبژاردن هەبووە، کە لەم خاڵانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
1. ڕێگە نادرێت وێنە و پۆستەری حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و ستوون و بەربەستە گشتییەكان بە بزمار و لەزگە و سیكۆتین هەڵبواسرێن.
2. ڕێگە نادرێت بە دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی و دوورگەی ناوەندی و ناو پاركە گشتییەكان بە هەر جۆرە كەرەستەیەك.
3. ڕێگە نادرێت بە بەكارهێنانی قوم، لم، چیمەنتۆ و بلۆك بۆ ڕاگرتنی تابلۆ و كەرەستەكانی تری بانگەشە.
4. هەر شارەوانییەك بەپێی تایبەتمەندیی دەڤەری خۆی، سەرباری ئەم خاڵانە، دەتوانێت ڕێكاری تایبەت بە خۆی بۆ بەرژەوەندیی موڵكی گشتی و پاراستنی پاكوخاوێنی شار دەربكات.
5. لە دوای تەواوبوونی بانگەشە، هەر بەربژێرێك بەرپرسیارە لە لێكردنەوەی وێنە و تابلۆكان و پاككردنەوەی شوێنەكە.
6. ئەگەر بەربژێرێك پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان، ئەوە پۆستەر و بانگەشەكەی لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەبرێت و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
لەگەڵ بوونی ئەم چەند خاڵە هەر شارەوانییەکیش ڕێگەپێدراوە ڕێنماییی تایبەت بە خۆی هەبێ.
لێرەدا داواکارین به نووسراوی فهرمی ئاگاداری کۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهکان و پارێزگاو ئیداره سهربهخۆکان بکرێتهوه، بۆ ڕهچاوکردنی ئەم خاڵانهی خوارهوه، کە سەرەڕای ڕێنماییە فەرمییەکان، ئەندازیار عهبدولرهحمان سدیق، سەرۆکی پێشووی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ کۆتا بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئەم چەند ڕێنماییەی بڵاو کردۆتەوە، لە ڕووی ژینگەییەوە؛ بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان دوو مافی دەستووریی هەر هاووڵاتییەكدا كە یەكەمیان مافی خۆپاڵاوتن و دەنگدانە لە هەڵبژاردنێكی پاك و، دووەمیشیان مافی هەموو كەسێكە بۆ ژیان لە ژینگەیەكی سەلامەتدا، هەروەها پاڵپشت بە ماددەی 16 لە یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاككردنی ژینگە، پێویستە كۆمسیۆن و كاندیدانی تاك و قەوارە سیاسییەكان لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا پابەندی ئەم خاڵانە بن:
1. بە بەردەوامی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، حزبە سیاسییەكان ئاگادار بكانەوە، لەو سزا داراییانەی، كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لە حاڵەتی سەرپێچیكردنی یاساكانی ژینگە و شارەوانیدا.
2. پۆستەرەكان بە تێپ جێگیر بكرێن، نەك بە سیكۆتین، هەروەها بزمار بەكار نەهێنن بۆ داكوتینی لافیتە لەسەر درەختەكان و، بە لافیتەش درەختەكان دانەپۆشرێن، چونكە بەم كارە زیان بە درەختەكان دەگات و كرداری ڕۆشنەپێكهاتنیش كێشەی بۆ دروست دەبێت.
3. جوانبینی و پاراستنی هەستی بینین ڕەچاو بكەن لە هەڵبژاردنی شوێنی هەڵواسینی لافیتەكانیاندا، چونكە بە هەڕەمەكی هەڵواسین، دەبێتە هۆی شێواندنی هەستی بینین.
4. لافیتە و نووسینەكانیان لەسەر قوماش و كاغەز بن، نەك لەسەر فلیكس و نایلۆن، كە دواجار بە ئاسانی شی نابنەوە و زیان بە زۆرێك لە گیانەوەران و ڕووەك و خاكمان دەگەیەنن.
5. زیادەڕەویی نەكەن لە بەهەدەردانی كاغەز و كارتۆندا، چونكە بە شێوەی سەرەكی كاغەز و كارتۆن بەرهەمی بڕینەوەی درەختەكانن.
6. ماددەی پلاستیكی و نایلۆنی نەدرێتە دەنگدەر وەك بانگەشە، لە حاڵەتی گردبوونەوەی جەماوەرییشدا پێویستە هەڵسووڕاوانی هەمان لیست دەبەی ئاو و پاشماوەی شتەكان كۆ بكەنەوە، چونكە خاشاك زیان بە ژینگە و مرۆڤ دەگەیەنێت.
7. بەكارنەهێنانی پاركە گشتییەكان و باخچەی نێو گەڕەكەكان بۆ بانگەشە.
8. بەكارهێنانی شاشەی گەورەی ئەلكترۆنی و تەلەفزیۆنی لە شوێنە گونجاوەكاندا.
9. هاندانی لیستەكان بۆ زیاتر بەكارهێنانی سایتە ئەلكترۆنییەكان و پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا.
10. كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ناوی ئەو لایەن و قەوارە سیاسییانە ئاشكرا بكات، كە پابەندی یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەكان نابن.
11. خۆ بەدوورگرتن لە بەكارهێنانی قافڵەی ئۆتۆمبێل وەك شێوازێكی بانگەشە، چونكە بەكارهێنانی هۆڕن زیان بە هەستی بیستن و باری دەروونیی هاووڵاتیان دەگەیەنێت و، دووكەڵی ئەگزۆزیش زیان بە كۆئەندامی هەناسەی مرۆڤەكان دەگەیەنێت.
12. كۆمسیۆن هاوكار بێت لەگەڵ ڕێكخراوەكان و بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكاندا، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ پێشێلكارییە ژینگەییەكان بكەن.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری ژینگەی عێراقی هێنایە سەر خەت
هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگە، داوا لە كاندیدەكانی هەڵبژاردن دەکات لە بانگەشەكانیاندا پابەندی ڕێساكانی ژینگە بن، د. هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگەی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: "پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكەین بەبۆنەی دەستپێكردنی نزیكبوونەوەی پرۆسەی دیموكراسی، كە هەڵبژاردنی داهاتوو نوێنەرایەتی دەكات"، وتیشی؛ "ئەم بۆنە نیشتمانییە دەبێت ڕەنگدانەوەی وێنەیەكی شارستانی عێراق بێت، كە تەنها لە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكاندا سنوردار نەبێت، بەڵكو پابەندبوون بە نەزمی گشتی و پاراستنی ژینگەش لەخۆدەگرێت". ئاماژەی بەوەشكردووە؛ "پێویستە سەرجەم كاندیدەكان و بانگەشەكاران ڕێز لە ڕێسا و كۆنتڕۆڵەكانی ژینگە و شارەوانییەكان بگرن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، كە پاراستنی فەزای سەوزایی و پارك و دیمەنی شارەكان بەشێكی سەرەكییە لە بەرپرسیارێتی هەمووان، وتیشی؛ "مەرجەكان بریتین لە دانەنانی وێنە یان پۆستەر لەسەر دار و شوێنی سەوزایی و شۆستە و پاركە گشتیەكان و پابەندبوون بە تایبەتی بەو شوێنە دیاریكراوانەی، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانییەوە دیاریكراون دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دروست، جگە لەوەش دەبێت خۆیان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی مادەی پیسكەر یان زیانبەخشی ژینگەیی وەكو بۆیاخەكانی بنەمای نەوت یان چەسپی كیمیایی توند".
جەختیشیكردەوە؛ "پێویستە كاندیدەكان لەدوای كۆتایی هاتنی ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن هەموو كەرەستەی هەڵمەتی هەڵبژاردن لاببەن، شوێنەكان بگەڕێننەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان"، وتیشی: "پرۆسەی دیموكراسی بەبێ پاراستنی ژینگە و دیمەنی شارەكانمان تەواو نییە، پابەندبوونی كاندیدەكان بە ڕێساكانی ژینگەیی، ڕەنگدانەوەی ڕێزگرتنیانە هەم بۆ هاووڵاتیان و هەم بۆ شارەكان".
ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق
بە پێی ئامارێکی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە وابڕیارە لە ڕۆژی 11ی11ی2025 بەڕێوەبچێت، (31) هاوپەیمانی و (38) حیزب و (79) لیستی تاكەكەسی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن کە (23)یان کاندیدی گشتی و (56)یان کاندیدی تاکەکەسی پێکهاتەکانن.
