پاشماوەی تایەی ئۆتۆمبیل، یەکێک لە گرفتەکانی ژینگە

2025-08-30 18:37:22
درەو:
(ئاییندەی ژینگە) گۆشەیەكی هەفتانەیە
مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رۆژانی شەممە بۆ (درەو) دەینوسێت
🔹 بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی وڵاتاندا کراوەیە بۆ هێنانی چەندین جۆر تایەی ئۆتۆمبێل، کە زیاد لە (30 جۆر) و کارگە و کۆمپانیا بونیان هەیە، جۆری تایەکان و مانەوەیان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، بە تێکڕا، پێویستە دوای (60 هەزار) کیلۆمەتر ڕۆیشتن تایەکان بگۆڕدرێن، بەڵام لە باشووری کوردستان کیلۆمەتر بۆ گۆڕینی تایە پێوەر نیە.
🔹 بە هۆی هەرزانی نرخ، کۆمپانیاکانی وڵاتی چین زۆرینەی تایەی بازاڕەکانی هەرێم پێکدەهێنن. ئەگەر چوار تایەی ئۆتۆمبیلی لاندکرۆزەر بەرهەمی وڵاتی یابان بێت (700) دۆلاری، بەڵام کۆمپانیا چینییەکان دەیفرۆشن بە (300) دۆلار.
🔹 ئەگەر چوار ساڵ جارێک ئۆتۆمبیلێک تایەکانی بگۆڕێت، ئەوا نزیکەی (10 ملیۆن) تایە تەنها لە باشووری کوردستان فڕێدەدرێن، ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان لە عێراقدا گەیشتووە بە (8 ملیۆن) ئۆتۆمبیل. بەهەمان پێوەر، تەنها لە ماوەی چوار ساڵدا تایەی ئۆتۆمبیل بگۆڕن، ئەوا چوار ساڵ جارێک عێراق (32 ملیۆن) تایە فڕێدەداتە ناو ژینگەوە. ئەمە لە کاتێکدایە، جگە لە ئۆتۆمبیلە بچوکەکان، ئۆتۆمبیلی بار و بازرگانی و کشتوکاڵی و سەربازی، ژمارەی تایەکانیان لە چوار تایە زیاترە.
🔹 تایەی سەوز یان دۆستی ژینگە جۆرێکە لە تایە، بە شێوەیەک دروستکراوە، کە ژینگە دۆستتر بێت لە تایەی ئاسایی. لە لاستیکێکی سروشتی و پەتۆی ئۆرگانیک و ماددە ژینگەدۆستەکانی تر دروست دەکرێن. ئەم ماددانە بڕی وزەی پێویست بۆ دروستکردنی تایەی ئۆتۆمبێل و بڕی پاشماوەی دروستکراو کەمدەکەنەوە.
هەرێمی کوردستان... ژمارەی ئۆتۆمبیل و پاشماوەی تایەی ئۆتۆمبیل
بەپێی ئامارەکانی ساڵی (2024) نزیکەی (2 ملیۆن و 350 هەزار) ئۆتۆمبێل هەن، (2 ملیۆن و 200 هەزار)یان لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکران و (150هەزار) یشیان تۆمار نەکراون، هەروەها نزیکەی (20 هەزار)یان ماتۆڕسکیل (ماتۆڕی سێ تایە)ن، بەجۆرێک؛
• پارێزگای هەولێر نزیکەی (ملیۆنێک و 200 هەزار) ئۆتۆمبێل.
• پارێزگای سلێمانی (670 هەزار) ئۆتۆمبێل.
• پارێاگای دهۆک (500 هەزار) ئۆتۆمبێل.
بەگوێرەی دوایین سەرژمێری گشتی دانیشتوان، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 دا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (6 ملیۆن و 370 هەزار و 688) کەس بووە و بەو پێیەبێت هەر (2.7) کەسێک لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بەر دەکەوێت. بەپێی کۆتا ئامار، لە هەرێمی کوردستان (ملیۆنێک و 379 هەزار و 163) خێزان بوونی هەیە.
بەپێی بە دواداچونێکی گۆشەی ئایندەی ژینگە، لە ئێستادا بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی وڵاتاندا کراوەیە بۆ هێنانی چەندین جۆر تایەی ئۆتۆمبێل، کە زیاد لە (30) جۆر و کارگە و کۆمپانیا بونیان هەیە، لە نێوان هەر جۆرێک و هەر وڵاتێک نرخێکی جیاواز بونیان هەیە، چینی و ئێرانی لەناویاندا هەرزانترین نرخیان هەیە. بەپێی جۆری تایەکان و مانەوەیان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، بە تێکڕا، پێویستە دوای (60 هەزار) کیلۆمەتر ڕۆیشتن تایەکان بگۆڕدرێن، بەڵام لە باشووری کوردستان کیلۆمەتر بۆ گۆڕینی تایە پێوەر نیە، واتە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی کرێ (تاکسی)یەک ڕۆژانە بەردەوام کاربکات و هاتوچۆ بکات، دەبێ لە ماوەی ساڵێک تا ساڵێک و دوو مانگ تایەکانی بگۆڕێت.
ئەمەش پێوەرە بۆ هەموو ئۆتۆمبیلەکانی تر بەپێی زانیارییەکان بە هۆی هەرزانی نرخ و زوو فرۆشتنی لە ئێستادا کۆمپانیاکانی وڵاتی چین زۆرینەی تایەی بازاڕەکانی هەرێم پێکدەهێنن. بەو پێیەی نرخی تایەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و کارگەی وڵاتانی تر زۆر جیاوازن.
بە هۆی هەرزانی نرخ، کۆمپانیاکانی وڵاتی چین زۆرینەی تایەی بازاڕەکانی هەرێم پێکدەهێنن. ئەگەر چوار تایەی ئۆتۆمبیلی لاندکرۆزەر بەرهەمی وڵاتی یابان بێت (700) دۆلاری، بەڵام کۆمپانیا چینییەکان دەیفرۆشن بە (300) دۆلار.
پاشماوەی تایەکان چیان لێدەکرێ؟ و چۆن لەناودەبرێن؟
بەپێی ووتەی فرۆشیارێکی تایە، ماوەی دوو ساڵ دەبێ تایە کۆنەکان کۆدەکرێنەوە و لە چەند کارگەیەک دووبارە بەکار دەهێنرێنەوە، ئەگەرنا پێش ئەوە سەرجەم تایەکانی ئۆتۆمبیلی بچوک تا گەورە فڕێدەدرانە ناو ژینگە و سرووشتەوە.
ئێستا ئەو کارگانە، بە دوو ڕێگە لە خەڵکی وەردەگرن، تایەی بچوک چواری بە (هەزار) دینارە، یا بە شێوەی تەن لە دووکانەکانی وەردەگرن تەنی (40 هەزار) دینار، ئەمە شتێکی واناکات بۆ خاوەن دوکانەکان لەبەر ئەوەی کرێی بردن و بارکردنیش دەکەوێتە ئەستۆیان.
پێشتر، سەرجەم تایەکان فڕێدەدران، یا گوندنشینەکان دەیانبرد بۆ هەندێ پێداویستی یا خەڵک دەیسوتاندن یا لە زبڵدان و کۆڵان و دەرەوەی شارەکان بە تایبەتی دەشت و دۆڵەکان فڕێدەدران، کە ئەمەش مەترسی بوون بۆ سەر ژینگە.
بەپێی ئامارە نافەڕمییەکان، ئەگەر چوار ساڵ جارێک ئۆتۆمبیلێک تایەکانی بگۆڕێت _کە پێویستە زووتر بگۆڕدرێن_، ئەوا نزیکەی (10 ملیۆن) تایە تەنها لە باشووری کوردستان فڕێدەدرێن، ئەمە لە کاتێکدایە، جگە لە ئۆتۆمبیلە بچوکەکان، ئۆتۆمبیلی بار و بازرگانی و کشتوکاڵی و سەربازی، ژمارەی تایەکانیان لە چوار تایە زیاترە.
بەپێی زانیارییەکانی گۆشەی ئایندەی ژینگە، پاشماوەی هاڕدراوی تایە کۆنەکان، وەکو سووتەمەنی بەدیل بۆ هەندێ کارگە لەبری سووتەمەنی بەکاردەهێرێن، کە ئەمەش جارێکی تر مەترسی پیسبوونی ژینگەی لێدەکرێت.
عێراق و ژمارەی ئۆتۆمبێل
بەپێی ئامارە نافەڕمییەکان، لە ئێستادا ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان لە عێراقدا گەیشتووە بە (8 ملیۆن) ئۆتۆمبیل. ئەگەر بەهەمان پێوەر، تەنها لە ماوەی چوار ساڵدا تایەی ئۆتۆمبیل بگۆڕن، ئەوا چوار ساڵ جارێک عێراق (32 ملیۆن) تایە فڕێدەداتە ناو ژینگەوە.
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان لە حکومەتی فیدراڵی ڕایگەیاند: کە عێراق ساڵانە نزیکەی (10 ملیۆن) تایەی ئۆتۆمبێل لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە هاوردە دەکات.
حەیدەر ناسر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی وەزارەت بۆ پیشەسازی لاستیک و تایەی ئۆتۆمبێل لە بەرنامەی "ئەرکی ڕاستگۆیی"، کە لە کەناڵی ئەلعێراقییە نیوزەوە پەخشکرا، ڕایگەیاند، "کارگەی تایەی بابل بەهۆی نەبوونی هێڵەکانی مۆدێرنکردن و ناوەندەکانی بازاڕکردن داخراوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "مێژووی ئامێرەکانی کارگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان". ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق ساڵانە (10 ملیۆن) تایەی ئۆتۆمبێل لە وڵاتە جیاوازەکانەوە هاوردە دەکات.
لە ساڵی 2024 دا (ملیارێک و 644 ملیۆن) ئۆتۆمبێل لەسەرتاسەری جیهاندا هەبووە، کە ئەمەش پاشماوەی تایەی ئۆتۆمبیلەکان سەروو (4 ملیار) تایە دەکات.
تایە سوتاندن و چەند زانیاریەکی ژینگەیی
ئایا ئەم زانیاریانە دەزانیت؟ ئایا زانیووتە لەیاساکانی ژینگەدا سوتاندنی تایەی ئوتۆمبێل قەدەغەیە؟ هەرتایهیەکی ئۆتۆمبێل له بازنهیهكی پۆڵا یان كانزا دروستكراوه كه دهورهدراوه به لاستیكێكی دهستكرد، پێكهاتهی كیمیایی لاستیكه دهستكردهكه پشت دهبهستێت به پێكهاتهی (بهنزین، كاربۆنی ڕهش، ئۆكسیدی زینك، كبریت، كانزا، سولفهر و ههندێ ماددهی تر).
له كاتی سووتانی تایهی ئۆتۆمبێل ئهم ماددانه بهرز دهبنهوه بهرهو بۆشایی ئاسمان و له ههوادا بڵاودەبنەوە، ڕێژهی ئۆكسجین كهم دهبێتهوه، كه كاریگهری خراپی لهسهر بهرگی زهوی و ئاو و ههواو خاك و بوونهوهره زیندووهكان ههیه، كه تا ماوهیهكی دوورو درێژ ئهم كاریگهریانه بهردهوام دهبێت.
له كاتی سووتانی تایهی ئۆتۆمبێل، کە دهبێته هۆی زیندووبوونهوهی گازی یهكهم و دووهم ئۆكسیدی كاربۆن، كانزا قورسهكان وهك (زهرنیخ، قورقوشم، ئوكسیدی نایترۆجین، ماددهی ئهندامی بهبا رۆیشتوو، گهردیلهی بچووك و ئۆكسیدی كبریت) كه دهچێته ههوا و كار له پێكهاتهی گهردیلهی (ئۆزۆن) دهكات بهرهو نهمان و لێك ترازانیان دهبات و نایهڵێت دووباره دروست ببنهوه.
كاریگهری سووتانی تایەی ئوتۆمبێل لهسهر تهندروستی مرۆڤ
ئهم گازانه به ههڵم ناچن بهڵكو كۆدهبنهوه له ئاستێكی دیاریكراو له بهرگی زهویدا و ههموویان ماددهی شێرپهنجهین، بۆیه كاریگهری خراپی لهسهر تهندروستی هاوڵاتیان ههیه، بەتایبهتی منداڵ، كه دهبێته هۆی تووشبوونی نهخۆشی ڕهبۆ به تایبهتی له نێوان تەمەنی (13 بۆ 16) ساڵ كه نهخۆشیهكی مهترسیداره، لهوانهیه ببێته هۆی مردن. ههروهها دهبێته هۆی ههوكردنی كۆئهندامی ههناسه، به شێوهیهكی بهردهوام كه له كۆتایی كار له ههناسهدانمان دهكات و دهبێته هۆی له دهستدانی سییهكان.
کەواتە، تایە سوتاندن بۆ کردنەوەی ئاگر لە کاتی بۆنەی نەورۆز و خۆپیشاندان و دروستکردنی ڤیدیۆ کلیپ و هەر بۆنەیەکیتردا کارێکی ناژینگەیی و ناشارستانیە، هەموو دوكەڵێک خراپە بۆ ژینگە و پیسبونی ئەو هەوایەی هەڵی دەمژین.
بەڵام سوتاندنی تایەو دوکەڵەکەی زۆر مەترسیدارترە لە جۆرەکانی تری دوکەڵ. بە هۆی پێکهاتە کیمیاوییەکانی. کە دەبێتە هۆی چەندان نەخۆشی لە ناویشیاندا شێرپەنجە.
گرنگی دووبارە بەکارهێنانەوەی تایەی ئۆتۆمبیلەکان.
پرۆژەی کارگەی ڕیسایکلکردنی تایەکان ئامانجی گۆڕینی تایەی کۆنە بۆ بەرهەمی نوێ و بەکارهێنەر، وەکو لاستیک و کەرەستەی گونجاو بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەدیل. پرۆسەکە پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەبەستێت بۆ شکاندنی تایەکان بۆ پێکهاتە سەرەتاییەکانیان و دووبارە پرۆسێسکردنیان بە شێوەیەکی بەردەوام.
بەرهەمەکانی پڕۆژە؛
- لاستیکی ڕیسایکل کراو: لە دروستکردنی فەرش و زەوی لاستیک و بەرهەمی پلاستیکیدا بەکاردێت.
- سووتەمەنی جێگرەوە: لە پایرۆلیسی تایەکان بەرهەم دێت و لە پیشەسازیدا وەک سەرچاوەیەکی وزە بەکاردێت.
- وایەری پۆڵا: لە تایەی دەرهێنراو لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنرێت، وەک بیناسازی و پیشەسازی ئۆتۆمبێل.
- ڕیشاڵی قوماش: دەتوانرێت لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا بەکاربهێنرێتەوە، وەکو عەزلی دەنگ.
تایبەتمەندیەکانی پڕۆژەکە؛
- پاراستنی ژینگە: پڕۆژەکە بەشدارە لە کەمکردنەوەی پاشماوەی لاستیک کە زیان بە ژینگە دەگەیەنێت.
- سەرچاوەی نوێی داهات: پڕۆژەکە بەرهەمی نوێ دابین دەکات، کە دەتوانرێت بفرۆشرێت و لە چەندین پیشەسازیدا بەکاربهێنرێت.
- پشتگیریکردن لە ئابووری ناوخۆیی: دابینکردنی هەلی کاری نوێ و باشترکردنی بەکارهێنانی سەرچاوە بەردەستەکان.
- پاشەکەوتکردنی سامانە سروشتییەکان: کەمکردنەوەی پێویستی بە لاستیک و خەڵوزی خاو.
- توانای گەورەکردن: دەتوانرێت پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت، بۆ ئەوەی ڕیسایکلکردنی جۆرەکانی تری پاشماوە بگرێتەوە.
ئایا دەزانی بازاڕی تایەی جیهانی لە ساڵی 2024 بەهای 143 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 بگاتە (174 ملیار) دۆلار؟
سوودە ئابوورییەکان؛
- دەرفەت بۆ دروستکردنی بەرهەمی نوێ و کەرەستەی خاو بەدیل، و ڕەخساندنی هەلی کار.
زیانەکانی تایەی ئۆتۆمبیل بۆ سەر ژینگە
تایەی ئۆتۆمبێل هەزار هێندەی دوکەڵی غازی ئۆتۆمبێل گەردیلەی زیانبەخشی پیسکەر بەرهەم دەهێنێت. ئەمەش لە دوای زنجیرەیەکی نوێی تاقیکردنەوە دێت، کە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، زەنگێکی نوێی لە جیهانی پاراستنی ژینگەدا لێداوە.
بەپێی تۆژینەوەکە، پێدەچێت تایەی ئۆتۆمبێل سەرچاوەیەکی سەرەکی پیسبوونی ژینگە بێت لە هەموو ئاستەکاندا، زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی نوێ دەرکەوتووە کە تایەی ئۆتۆمبێلەکان بۆ هەر کیلۆمەترێک (5.8) گرام گەردیلەی ژەهراوی و زیانبەخش دەردەکەن بۆ هەوا، ئەم تەنۆلکانە دەرئەنجامی ڕۆیشتنی بەردەوامی تایەکانن کاتێک بە قیرەکەدا دەڕۆن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی بەریتانی، دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەم ژمارەیە بەراورد دەکرێت بەو (4.5) میلیگرام پیسییەی کە بەهۆی دوکەڵی غازی ئۆتۆمبێلەوە دەردەچێت، واتە ئەو زیانانەی کە بەهۆی بەرکەوتنی تایەی ئۆتۆمبێلەوە تووشی دەبن هەزار جار زیاترە.
گرنگە لەبیرمان بێت کە کێشەی فڕێدانی تایەی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو و تێکچوو بەهۆی هەڵگرتنی درێژخایەن، یەکێکە لە گەورەترین ئاستەنگەکانی سەردەمی ئێمە، بەو پێیەی شوێنی تایەی لە خزمەتگوزاری دەرچوو لە سەرانسەری جیهاندا کەڵەکە دەبن و فڕێدانیان پێویستی بە بڕە پارە و ماندووبوونێکی یەکجار زۆرە.
زۆرێک لە شارەزایان مەزەندە دەکەن، کە شوێنی فڕێدانی کەڵەکەبوونی تایەی فڕێدراو زیاتر لە یەک ملیار و نیو تایەی تێدایە، ئەمەش ژمارەیەکی ترسناکە و ژینگەپارێزانی تووشی گرفت دەکات.
ئەڵمانیا وڵاتێکی پێشەنگە لە ڕیسایکلکردنی تایەی ئۆتۆمبێل و توانەوەی و تێکەڵکردنی لەگەڵ قیرەکانی ڕێگاوبان، بەڵام بڕی تایەی بەکارهێنراو بۆ ئەم مەبەستە کەمن بە بەراورد بە بەرهەمهێنانی ساڵانەی تایەی خراپ لە وڵاتێکدا کە بەپێی ئامارە تاڕادەیەک کۆنەکان زیاتر لە (40 ملیۆن) ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگاکانی لێدەخوڕن.
توێژینەوەکە لەسەر ئەم تاقیکردنەوانە بڵاوکراوەتەوە، هۆشداری داوە لەوەی کەمی پەستانی تایەکان و قیرێکی زبر و تایەی هەرزان پیسبوون زیاد دەکەن، کە لە ئەنجامی ڕۆیشتنی تایەکان دروست دەبێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئاستی لێڕۆیشتن لە بارهەڵگرەکان و ئامێرە قورسەکانی بەکارهێنراو بۆ هەڵکەندن و ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆشی تایە و ماتۆڕسکیلدا زۆرترینە و لە پاسکیلەکاندا نزمترینە.
لە ئێستادا جیهان ئامرازەکانی کۆنترۆڵکردنی ئەم پیسکەرە کوشندانەی نییە، یان لانیکەم سنووردارکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان. زۆرێک لە ژینگەپارێزان پێشنیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکەن لەسەر ڕێگا گەورەکانی شارەکان، یان لانیکەم سنووری خێرایی بۆ (30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەم بکرێتەوە. لە هەمووی ترسناکتر ئەوەیە کە پسپۆڕانی ژینگە بێخەمن و ڕەنگە بێ ئاگان لەو مەترسیانەی کە پاشماوەی تایەکان دروستی دەکەن.
جیاوازی نێوان تایەی دۆستی ژینگە و تایەی ئاسایی
تایەی سەوز یان دۆستی ژینگە جۆرێکە لە تایە، بە شێوەیەک دروستکراوە، کە ژینگە دۆستتر بێت لە تایەی ئاسایی. لە کەرەستەی بەردەوامتر دروست دەکرێن و کاریگەرییان لەسەر ژینگە کەمترە.
بە شێوەیەکی گشتی لە لاستیکێکی سروشتی و پەتۆی ئۆرگانیک و ماددە ژینگەدۆستەکانی تر دروست دەکرێن. ئەم ماددانە بڕی وزەی پێویست بۆ دروستکردنی تایەی ئۆتۆمبێل و بڕی پاشماوەی دروستکراو کەمدەکەنەوە.
بە گشتی ئەم تایانە زیاتر لە 200 پێکهاتە و زیاتر لە 20 جۆری جیاوازی لاستیکیان تێدایە، هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە. هەروەها سیلیکایان تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێگاوبانەکان. هەروەها تایەی سەوز زیاتر بەهێزترە، ئەمەش گرتنی سوکان و کارایی سووتەمەنی باشتر دابین دەکات، سەرەڕای ئەوەش، تایەی سەوز بە شێوەیەکی گشتی سووکترە، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی.
هەڵسەنگاندنی تایەی ئۆتۆمبێل
لەگەڵ کارکردنی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی شوێنپێی کاربۆنی بەکۆمەڵیان، هەڵسەنگاندنی ژینگەیی تایەکان بۆ بەکارهێنەران گرنگتر بووە. ئەمەش ڕێگەیەک بۆ بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت کە بڕیاری ئاگادارانە سەبارەت بە ژینگەدۆستترین تایەی ئۆتۆمبێلەکان بدەن، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبێلەکان.
سیستەمی هەڵسەنگاندنی ژینگەیی یەکێتی ئەوروپا تایەکان لەسەر پێوەرێکی A-G ڕیزبەندی دەکات، کە A زۆرترین ژینگەدۆستە و G کەمترین دۆستی ژینگەیە. تایەی ڕیزبەندی A یان B بە دۆستترین تایەی ژینگە دادەنرێت. ئەم تایانە بە شێوەیەک دروستکراون کە کاراتربن و بەکارهێنانی سووتەمەنی تا 7-10% کەم بکەنەوە، هەرچەندە هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زیاتریش زیاترە.
سوودەکانی تایەی دۆستی ژینگە
تایەی سەوز تەنها بۆ ژینگە باشتر نییە، بەڵکو دەتوانێت لە درێژخایەندا پارەت بۆ پاشەکەوت بکات، لێرەدا چەند سوودێکی سەرەکی تایەی سەوز دەخەینەڕوو:
- کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی: تایەی سەوز بۆ کەمکردنەوەی بەرگری ڕۆڵکردن و باشترکردنی ئابووری سووتەمەنی دروستکراوە. ئەمەش واتە ئۆتۆمبێلەکەت سووتەمەنی کەمتر بەکاردەهێنێت، لە ئەنجامدا دەردانی گازی ژەهراوی کەمتر دەبێتەوە و تێچووی کارکردن کەمتر دەبێتەوە.
- باشترکردنی سەلامەتی: تایەی سەوز گرتن و مامەڵەکردنی باشتر پێشکەش دەکات لە چاو هەندێک تایەی ئاسایی.
- کەمکردنەوەی پیسبوونی ژاوەژاو: تایەی دۆستی ژینگە بە شێوەیەک دروستکراوە کە پیسبوونی ژاوەژاو کەم بکاتەوە و سواربوونێکی بێدەنگتر دابین بکات.
- درێژخایەنتر: تایەی سەوز بە شێوەیەک دروستکراوە کە زیاتر بمێنێتەوە لە هەندێک تایەی ئاسایی، واتە پێویست ناکات وەک جاران بیانگۆڕیت.
- باشترە بۆ ژینگە: لەبەر ئەوەی تایەی دۆستی ژینگە لە تێکەڵەیەک لە مادەی سروشتی یان ڕیسایکل کراو دروست دەکرێت، زیاتر لە زۆربەی تایەی ئاسایی دەشکێت بە زیندەیی.
- بەکارهێنانی تایەی سەوز چەندین سوودی هەیە، ئەمانەش تەنها چەند سوودێکن، ئەگەر بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێیت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانت.
- بە خەمی ژینگە و پاشەکەوتکردنی پارە، تایەی سەوز هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە.
