سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (26%) مەمیكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئاب 2025

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (26%) مەمیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:
ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:
 داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 23/8 – 29/8/2025: ( 16 ملیار و 119 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 93%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 7%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.
 داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 16/8 – 22/8/2025:: ( 22 ملیار و 16 ملیۆن )دینار بووە.
سایتەكە بڵاویكردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو هەفتەیە داهات بەڕێژەی (26%) كەمیكردووەبە زیاتر لە (5) ملیار دینار. 
     داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌ ( 62 ملیار و 924 ملیۆن) دینار ، كه‌ 85%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 15%ی به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.
 داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له‌ ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه‌ 28%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 67%ی مەقاسە بووەو 5% به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.
 داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 139 ملیار و 173 ملیۆن دینار) بووە، كه‌ (76) ملیار دینار بەڕێژەی 54% كەمیكردووە. 
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 13 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)