بۆچی نەوت لە پشت دابەزینی رێژەی هەژارییەوەیە لە عێراق؟
.png)
2025-08-02 11:33:13
نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری
ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانان دابەزینی رێژەی هەژاریی لە عێراق، لە 23%ی ساڵی 2022وە بۆ 17.5%ی ئێستا راگەیاند. وەزارەت پلاندانان ئەم دابەزینەوەی گەڕاندەوە بۆ ئەمانە:
یەكەم: تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی، كە رەنگە زۆرترین كاریگەریی لەسەر دابەزینی هەژاریی ماددی هەبووبێت لە عێراق، چونكە زیاتر لە 7 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی گرتوەتەوە.
دووەم: باشكردنی كۆبۆنی خۆراك و زیادكردنی بڕەكانی.
سێیەم: پێدانی قەرز بەو گەنجانەی كە دەتوانن كاربكەن و پرۆژەی تایبەت بەخۆیان بكەنەوە.
لەگەڵ ئەم دابەزینەشدا لەرێژەی هەژاریی، زیاتر لە 8 ملیۆن عێراقی هەن كە لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، كە ئەوەش ژمارەیەكی زۆر گەورەیە بۆ وڵاتێك كە خاوەنی بنكەیەكی فراوانی ماددە هایدرۆكاربۆنییەكانەو؛ بە پێنج گەورە دەوڵەتی بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا ئەژمار دەكرێت. جگە لەوەش دابەزینی رێژەی هەژاریی لە عێراق پەیوەست نەبووە بە سیاسەتی بەردەوام بۆ فرەچەشنكردنی ئابوری و رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ هاوڵاتیان، بەڵكو لەڕێگەی داهاتی ناپایەداری نەوتەوە پارەداركراوە، ئەمەش وادەكات دابەزینەكە لاواز بێت و پەیوەست بێت بە داهاتە ناسەقامگیرەكانی نەوتەوە، هەروەك باشبوونی ئاستی هەژاریی وابەستەیە بە زیادبوونی ژمارەیی ئەو كەسانەی كە دەوڵەت پاڵپشتییان دەكات، ئەمەش دەبێتە بارگرانییەكی بەردەوام بۆسەر بودجەكانی عێراق لە ساڵانی ئایندە، بەتایبەتیش لەگەڵ پاشەكشێی نرخی جیهانیی نەوت.
