بەفیڕۆدانی خۆراک چۆن کاریگەری لەسەر ژینگە دەبێت؟

2025-07-05 19:35:49
درەو:
(ئاییندەی ژینگە) گۆشەیەكی هەفتانەیە
مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رۆژانی شەممە بۆ (درەو) دەینوسێت
🔹 فڕێدانی یەک کیلۆ گۆشتی مانگا یەکسانە بە فڕێدانی 50 هەزار لیتر ئاو، ڕشتنی پەرداخێک شیر یەکسانە بە بەفیڕۆدانی نزیکەی هەزار لیتر ئاو
🔹 کاتێک خۆراک لە زبڵدانەکاندا بەجێدەهێڵرێت لەکاتی شیبوونەوەدا گازی میتانی دەردەدات. میتانی گازی گەرمخانەیی 25 هێندەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەهێزترە، ئەو گازە بۆ ماوەی 12 ساڵ لە هەوادا دەمێنێتەوە.
🔹 ئەگەر سیستەمێکی کارامەی بەڕێوەبردنی پاشماوەی خۆراک جێبەجێ بکرێت، ئەوا دەتوانێت 11%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی لەناوببرێت.
🔹 توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە یەک لەسەر سێی دەردانی گازی گەرمخانەیی بەهۆی مرۆڤەوەیەوئەویش لە ڕێگەی بەفیڕۆدانی خۆراکەوە.
🔹 ئێمە لە ڕێگەی بەفیڕۆدانی خۆراکەوە نەک هەر دیمەنە جوانەکانمان لەناو دەبەین، بەڵکو زیان بە جۆراوجۆری بایۆلۆجی سروشتیش دەگەیەنین.
بەفیڕۆدانی سامانە سروشتییەکان
بە چەندین ڕێگە بەفیڕۆدانی خۆراک کاریگەری لەسەر ژینگە جێدەهێڵێت. کاتێک خۆراک بەفیڕۆ دەرێت، بەو مانایە دەێت، ئەو سامانە سروشتیانە بەفیڕۆ دەدەین کە بۆ بەرهەمهێنانی بەکارهێنراون، گرنگترینیشیان وزە و سووتەمەنی و ئاوە.
ئاو بۆ هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی خۆراکە جۆراو جۆرەکان پێویستە، بەتەنها بۆ کشتوکاڵ 70%ی ئاوی بەکاربراوی جیهان بەکاردەهێنرێت.
ئەمەش ئاودێری و ڕشاندنی پێویست بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەگرێتەوە، هەروەها ئاوی پێویست بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر و ماسی سەرچاوەی سەرەکین. ئەمەش بەو نایە دێت بە بەفیڕۆدانی خۆراک ئاوی شیرین بەفیڕۆ دەدرێت. بە سەرنجدان بەوەی کە وڵاتان تووشی کەمیی ئاوی توند دەبن و پێشبینی دەکرێت هەندێکی دیکە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا ببنە شوێنی نیشتەجێبوون، پاراستنی ئاوی شیرین دەبێت ئەولەویەتێکی جیهانی بێت.
خۆراک وەک سەوزە و میوە دەوڵەمەندە بە ئاو و بۆ گەشەکردنیش پێویستی بە بڕێکی زۆری ئاو هەیە. جۆرە جیاوازەکانی ڕووەک پێویستیان بە بڕی جیاوازی ئاو هەیە بۆ گەشەکردن، هەروەها ئاژەڵەکان پێویستیان بە بڕێکی زۆر ئاو هەیە بۆ گەشەکردن و خۆراکیان، بەرهەمهێنانی گۆشت پێویستی بە ئاوی زیاترە، لەگەڵ ئەوەشدا بەفیڕۆچووترین خۆراکە.
فڕێدانی یەک کیلۆ گۆشتی مانگا یەکسانە بە فڕێدانی 50 هەزار لیتر ئاو، ڕشتنی پەرداخێک شیر یەکسانە بە بەفیڕۆدانی نزیکەی هەزار لیتر ئاو، جگە لەوەش بە لەبەرچاوگرتنی گواستنەوەی خۆراکی جیهانی، بڕێکی بەرچاو لە نەوت و گازۆیل و سووتەمەنی بەردینی دیکە بەکاردەهێنرێت.
بەفیڕۆدان و بەشداریکردن لە گۆڕانی کەشوهەوا
کاتێک خۆراک لە زبڵدانەکاندا بەجێدەهێڵرێت لەکاتی شیبوونەوەدا، گازی میتانی دەردەدات.میتانی گازی گەرمخانەیی 25 هێندەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەهێزترە، میتانی بۆ ماوەی 12 ساڵ لە هەوادا دەمێنێتەوە.
بەفیڕۆدانی خۆراک بەشدارە لە نزیکەی 20%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی، لەکاتی حسابکردن بۆ دەردانی گازی گەرمخانەیی کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکانەوە دروست دەبێت.
هاوکات بەشداریکردنی لە گۆڕانی کەشوهەوادا سەرسوڕهێنەرە، ئەگەر سیستەمێکی کارامەی بەڕێوەبردنی پاشماوەی خۆراک جێبەجێ بکرێت، ئەوا دەتوانێت 11%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی لەناوببات.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە یەک لەسەر سێی دەردانی گازی گەرمخانەیی بەهۆی مرۆڤەوەیەوکە لە بەفیڕۆدانی خۆراکەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەگەر بەفیڕۆدانی خۆراک وڵاتێک بووایە، ئەوا دەردانی گازی گەرمخانەیی، سێیەم گەورەترین ئاستی جیهان دەبوو، دوای ئەمریکا و چین.
تێکچوونی زەوی
بەکارهێنانی نابەرپرسیارانەی بەرهەمە خۆراکییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر خودی زەوی دەبێت، دوو ڕێگا هەیە کە زەوی بەفیڕۆ دەدرێت: ئەو زەویەی کە بەکاری دەهێنین بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک، و ئەو زەویەی کە بەکاری دەهێنین بۆ فڕێدانی.
کشتوکاڵ 11.5 ملیۆن هێکتار لە ڕووبەری زەوی جیهان داگیر دەکات، زەوی دوو جۆر هەیە: زەوی کشتوکاڵی (کە بەروبووم تێیدا دەچێنرێت) و زەوییە ناچێنراوەکان (کە بەرهەمی تێدا ناچێنرێت). 900 ملیۆن هێکتار زەوی ناچێنراو بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و بەرهەمهێنانی گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنیەکان بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر گۆشت، زەوییە کشتوکاڵییە زیاتر دەگۆڕدرێن بۆ لەوەڕگەی ئاژەڵان، بەم کارە وردە وردە زەوییە سروشتییەکان بە شێوەیەک لەناو دەبرێت کە ڕێگری لە هەر گەشەیەکی سروشتی بکات.
ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە ئێمە زەوی بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک زۆر درێژ دەکەینەوە و ئەگەر لە داهاتوودا ئەمە لەبەرچاو نەگرین، بەرهەمهێنانی بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە لەگەڵ دابەزینی وردە وردە، ئێمە لە ڕێگەی بەفیڕۆدانی خۆراکەوە نەک هەر دیمەنە جوانەکانمان لەناو دەبەین، بەڵکو زیان بە جۆراوجۆری بایۆلۆجی سروشتیش دەگەیەنین. گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ لەوەڕگە دەبێتە هۆی لەدەستدانی شوێنی ژیانی ئاژەڵان و دەتوانێت زنجیرە خۆراکییەکان لە ئیکۆسیستەمدا بە توندی تێکبدات.
زیانگەیاندن بە جۆراوجۆری زیندوو
جۆراوجۆری زیندوو تەنیا ئاماژەیە بۆ ئەو جۆر و زیندەوەرە جۆراوجۆرانەی کە ئیکۆسیستەمی ژینگەیەک پێکدەهێنن. کشتوکاڵ بە گشتی زیان بە جۆراوجۆری زیندوومان دەگەیەنێت، تاک بەرهەمهێنان و گۆڕینی زەوییە دارستانەکانمان بۆ لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییە گونجاوەکان کارێکی باو و ئاساییە لە نێوان زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمهێنانی ئاژەڵ.
دارستانبڕین و گۆڕینی زەوییە سروشتییەکانمان بۆ خاکی نەگونجاو ڕووەک و ئاژەڵە هەبووەکان لەناو دەبات، لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی لەناوچوونیان.
هەروەها ژمارەی دانیشتوانی نزیک دەریایی کەمیکردووە، چونکە بڕێکی زۆر ماسی دەگیرێت، ئەمەش ئیکۆسیستەمی دەریایی ئێمەی وێران کردووە.
دەوترێت تێکڕای زیادبوونی ساڵانەی بەکارهێنانی ماسی جیهانی لە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان زیاترە، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی وەک ئەوروپا 40-60%ی ئەو ماسییانەی لە مارکێتەکاندا دەفرۆشرێن فڕێدەدەن، چونکە ستانداردە پەسەندکراوەکانی کوالیتی بەدی ناهێنێت.
لە کاتێکدا جیهان بەردەوامە لە زیادەڕۆیی لە ئیستغلالکردن و کەمکردنەوەی کۆگاکانی ماسی، ئێمە بە شێوەیەکی جددی ئیکۆسیستەمی دەریایی و زنجیرە خۆراکییەکان تێکدەدەین، ئەمەش هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراکی ئاوی دەکات.
https://drawmedia.net/environment?page=1
