هەرێم چەندی لای بەغدایە، بەغداد چەندی لای هەرێمە

2025-06-08 20:07:59
شیكاری درەو:
🔻پشت بەست بە راپۆرتەكانی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری عێراق و دیوانی چاودێری هەرێمی كوردستان لەماوەی (2023 -2024- چوارمانگی 2025):
🔹 هەرێمی كوردستان بە بەهای (10 ترلیۆن و 983 ملیار) دینار نەوتی فرۆشتووە
🔹 هەرێمی كوردستان بڕی (10 ترلیۆن و 522 ملیار ) دینار داهاتی ناوخۆی هەبووە
🔹 لەو ماوەیەدا بڕی (18 ترلیۆن و 107 ملیار) دینار پارەی لەبەغدادەوە بۆ هاتووە
🔹 كۆی گشتی پشكی هەرێم خەرجی فیعلی لە (2023- 2024- نیسانی 2025): (27 ترلیۆن و 177 ملیار) دینار.
🔹 لەماوەی (2023- 2024- نیسانی 2025) حكومەتی هەرێم (5) موچەی نەداوە.
نوسراوەكانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم:
وەزارەتی دارایی عێراق داتاكانی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە پاڵپشت بەنوسراوی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێك كە لە (28/5/2025) هاتووە ئاماژە دەكات بە هەردوو نوسراوی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی/ نوسینگەی سەرۆكی دیوان لە (9/4/ 2025) و (25/5/2025) بڕی داهاتە (نەوتیی و نانەوتی)یەكانی تیادایەو لەلایەن (دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان)ەوە وردبینی بۆ كراوە، لەكاتێكدا ئەوەی رادەستی خەزێنەی گشتی دەوڵەت كراوە لەو هەژمارەی كە كراوەتەوە پاڵپشت بە ئەحكامەكانی مادەی (13/یەكەم/أ) لە یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارە (13)بۆ ساڵەكانی (2023,2024,2025)، بڕكەی گەیشتووەتە (199) ملیارو (364) ملیۆن و (211) هەزار دینار، كە تا مانگی نیسانی/2025 رادەستكراوە.
داهاتی نەوتی و نانەوتی بە گوێرەی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی پاڵپشت بەو نوسراوەی سەرەوەو نوسراوی هەرێمی كوردستان (13/4/2884لە 20/4/2025) لەم خشتەیەی خوارەوەدا رونكراوەتەوە:
بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق و راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق:
یەكەم: داهاتی نەوتی فرۆشراو:
• داهاتی نەوتی هەرێم، لە ساڵی (2023) دا: بڕی (4 ترلیۆن و 708 ملیار و 587 ملیۆن و 855 هەزار) دینار بووە
• داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2024)دا: بڕی (4 ترلیۆن و 706 ملیار و 430 ملیۆن و 390 هەزار) دینار بووە
• داهاتی نەوتی هەرێم لە چوارمانگی (2025)دا: ( ترلیۆنێك و 568 ملیارو 810 ملیۆن و 130 هەزار دینار.
كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە (2023- 2024 -2025): (10 ترلیۆن و 983 ملیارو 828 ملیۆن 375 هەزار) دینار
هیچی نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت
دووەم: داهاتی نانەوتی:
• داهاتی نانەوتی هەرێم لە ساڵی (2023)دا: بڕی (4 ترلیۆن و 656 ملیار و 554 ملیۆن و 483 هەزار) دینار بووە
• داهاتی نانەوتی هەرێم لە ساڵی (2024)دا: بڕی (4 ترلیۆن و 700 ملیار و 9 ملیۆن و 926 هەزار) دینار بووە
• داهاتی نانەوتی هەرێم لە چوارمانگی (2025)دا: بڕی ( ترلیۆنێك و 166 ملیار و 125 ملیۆن و 957 هەزار) دینار بووە
كۆی داهاتی نا نەوتی هەرێم لە (2023- 2024 -2025): (10 ترلیۆن و 522 ملیارو 690 ملیۆن 366 هەزار) دینار
سێیەم: كۆی پارەی هاتوو لە بەغدادەوە (2023- 2024-2025):
• كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە (2023): ( 3 ترلیۆن و 98 ملیار) دینار
• كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە (2024): (10 ترلیۆن و 786 ملیار) دینار
• كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە چوار مانگی (2025): ( 4 ترلیۆن و 223 ملیار) دینار
كۆی پارەی هاتوو لە (2023- 2024-2025): ( 18 ترلیۆن و 107 ملیار) دینار
چوارەم: كۆی داهاتی حكومەتی هەرێم لە (2023- 2024-2025):
• كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە (2023- 2024 -2025): (10 ترلیۆن و 983 ملیار) دینار
• كۆی داهاتی نا نەوتی هەرێم لە (2023- 2024 -2025): (10 ترلیۆن و 522 ملیار) دینار
• كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە لە (2023- 2024 -2025): (18 ترلیۆن و107 ملیار) دینار
كۆی داهاتی بەردەستی حكومەتی هەرێم لە (2023- 2024-2025): (39 ترلیۆن و 612 ملیار) دینار
پێنجەم: كۆی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (2023- 2024-2025):
• كۆی پشكی هەرێم لە خەرجی فیعلی لە (2023) دا: ( 10 ترلیۆن و 567 ملیارو 893 ملیۆن ) دینار
• كۆی پشكی هەرێم لە خەرجی فیعلی لە (2024) دا: ( 12 ترلیۆن و 167 ملیارو 876 ملیۆن ) دینار
• كۆی پشكی هەرێم لە چوارمانگی (2025) دا: ( 4 ترلیۆن و 443 ملیار) دینار
كۆی گشتی پشكی هەرێم (2023- 2024-2025): (27 ترلیۆن و 178 ملیار) دینار
شەشەم: كۆی پشكی هەرێم و پارەی هاتوو لە بەغدادەوە
كۆی گشتی پشكی تەرخانكراوی هەرێم (2023- 2024-2025): (27 ترلیۆن و 177 ملیار) دینار
كۆی پارەی هاتوو لە (2023- 2024-2025): ( 18 ترلیۆن و 107 ملیار) دینار
كۆی پارەی ماوە لە پشكی هەرێم لە (2023- 2024-2025): ( 9 ترلیۆن و 70 ملیار) دینار
