كۆی داهاتەكانی بەردەستی حكومەتی هەرێم لە (2023-2024)

2025-05-30 11:53:31
درەو:
وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە خشتەو داتاكانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم، بڕی داهاتی نەوتی و نانەوتی و قەرزو ئەو تەمویلانەی خستووەتەڕوو كە لەبەردەستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بووە، بە دوو خشتە داهاتەكانی بەردەستی حكومەتی هەرێمی خستووەتەروو:
لە ساڵی 2023: كۆی داهاتەكانی بەردەستی حكومەتی هەرێم: 14 ترلیۆن و 699 ملیار دیناربووە.
لە ساڵی 2024: كۆی داهاتەكانی بەردەستی حكومەتی هەرێم: 20 ترلیۆن و 164 ملیار دیناربووە
كۆی گشتی داهاتەكانی 2023 – 2024: 34 ترلیۆن و 863 ملیار دیناربووە.
ساڵی 2023:
• داهاتی نەوتی: لە ساڵی (2023) داهاتی نەوتی هەرێم بڕی (4 ترلیۆن و 708 ملیار و 587 ملیۆن و 855 هەزار) دینار بووە
• داهاتی نانەوتی: لە ساڵی (2023) داهاتی نانەوتی هەرێم بڕی (4 ترلیۆن و 656 ملیار و 554 ملیۆن و 483 هەزار) دینار بووە،
• نەوتی و نانەوتی: لە ساڵی (2023) داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بڕی (9 ترلیۆن و 365 ملیار و 142 ملیۆن و 338 هەزار) دینار بووە
• قەرزی بانكە حكومییەكانی عێراق: بڕی ( ترلیۆنێك و 600 ملیار) دینار
• بڕی پارەی نێردراو لەلایەن بەغدادەوە: ( 3 ترلیۆن و 98 ملیار) دینار
• كۆی داهاتی نەوتی و نانەوتی و قەرز و تەمویلاتەكان بۆ حكومەتی هەرێم لە 2023 دا: (14 ترلیۆن و 699 ملیارو 142 ملیۆن) دینار
• پشكی هەرێمی كوردستان لە 2023 دا: (10 ترلیۆن و 567 ملیارو 893 ملیۆن و 338 هەزار ) دینارە
• پارەی ماوە لای هەرێمی كوردستان لە 2023دا: ( 4 ترلیۆن و 131 ملیارو 249 ملیۆن و 213 هەزار) دینارە.
ساڵی 2024:
• داهاتی نەوتی: لە ساڵی (2024) بڕی (4 ترلیۆن و 706 ملیار و 430 ملیۆن و 390 هەزار) دینار بووە
• داهاتی نانەوتی: لە ساڵی (2024) بڕی (4 ترلیۆن و 700 ملیار و 9 ملیۆن و 926 هەزار) دینار بووە
• نەوتی و نانەوتی: لە ساڵی (2024) بڕی (9 ترلیۆن و 406 ملیار و 440 ملیۆن و 316 هەزار) دیناربووە
• بڕی پارەی نێردراو لەلایەن بەغدادەوە: ( 10 ترلیۆن و 786 ملیارو 352 ملیۆن و 903 هەزار) دینار
• كۆی داهاتی نەوتی و نانەوتی و قەرز و تەمویلاتەكان بۆ حكومەتی هەرێم لە 2023 دا: (20 ترلیۆن و 164 ملیارو 624 ملیۆن و 258 هەزار) دینار
• پشكی هەرێمی كوردستان لە 2023 دا: (12 ترلیۆن و 167 ملیارو 875 ملیۆن و 969 هەزار ) دینارە
• پارەی ماوە لای هەرێمی كوردستان لە 2023دا: ( 7 ترلیۆن و 996 ملیارو 748 ملیۆن و 289 هەزار) دینارە
