Draw Media

داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم لەسێ ساڵدا (20 ترلیۆن) دینار بووە

داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم لەسێ ساڵدا (20 ترلیۆن) دینار بووە

2025-05-29 12:33:47


شیكاری: درەو
 

🔻 بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی:
🔹 كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2023 - 2024) زیاتر لە (9 ترلیۆن و 415 ملیار 18 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (47%) ی كۆی داهات.
🔹 كۆی داهاتی نانەوتی هەرێم لە ساڵی (2023 - 2025) زیاتر لە (10 ترلیۆن و 522 ملیار 690 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (53%) ی كۆی داهات.
🔹 كۆی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم نزیكەی (19 ترلیۆن و 938 ملیار) دینار بووە، بڕی (598 ملیار و 515 ملیۆن و 137 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (3%) گەڕیندراوەتەوە بۆ حكومەتی فیدڕاڵی و زۆرتر لە (19 ترلیۆن و 339 ملیار و 193 ملیۆن) دیناری لای حكومەتی هەرێم ماوەتەوە.


داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم لە ماوەی (2023 - 2025)
ڕۆژی (28/5/2025) وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوی ژمارە (14502) لە (28/5/2025) نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان/ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بە موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئایاری 2025 ئاگادار كردووە، كە هەرێمی كوردستان تەجاوزی پشكی (12.7%)ی خۆی كردووە كە بە (13.547) ترلیۆن دینار دەخەمڵیندرێت لە كۆی خەرجی فعلی بە پێی ماددەكانی یاسای بودجەی ئیتحادی ژمارە (13)ی ساڵانی (2023/2024/2025)، بۆیە بەپێی بڕیاری دادگای باڵای ئیتحادی ژمارە (4/ئیتحادی/2025/203)، وەزارەتی دارایی بەپێی یاسا ناتوانێت بەردەوام بێت بە خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم هەڵنەساوە بە تەوتین كردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق كە پشتی بە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بەستووە، داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی لە ماوەی (2023 - 2025) بەم جۆرە خستووەتەڕوو كە لە خشتەكەو تەوەرەكانی دواتردا ڕونكراوەتەوە.
خشتە

1.    داهاتی نەوتی هەرێم (2023 - 2024)
نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بە داهاتی نەوتی هەرێم بۆ ساڵی (2025) نەكردووە، بەڵام بۆ ساڵانی (2023 - 2024) بە بڕی (9 ترلیۆن و 415 ملیار و 18 ملیۆن و 245 هەزار) دینار خەمڵاندراوە، بە جۆرێك لە ساڵی (2023) داهاتی نەوتی هەرێم بڕی (4 ترلیۆن و 708 ملیار و 587 ملیۆن و 855 هەزار) دینار بووە، لە ساڵی (2024) بڕی (4 ترلیۆن و 706 ملیار و 430 ملیۆن و 390 هەزار) دینار بووە، وەك لە چارتی ژمارە (1)دا هاتووە.
چارتی ژمارە (1)


2.    داهاتی نانەوتی هەرێم (2023 - 2025)
نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ ساڵانی (2023 - 2025) كردووەو بە بڕی (10 ترلیۆن و 522 ملیار و 690 ملیۆن و 367 هەزار) دیناری خەمڵاندووە، بە جۆرێك لە ساڵی (2023) داهاتی نانەوتی هەرێم بڕی (4 ترلیۆن و 656 ملیار و 554 ملیۆن و 483 هەزار) دینار بووە، لە ساڵی (2024) بڕی (4 ترلیۆن و 700 ملیار و 9 ملیۆن و 926 هەزار) دینار بووە، لە ساڵی (2025) بڕی (ترلیۆنێك و 166 ملیار و 125 ملیۆن و 957 هەزار) دینار بووە، وەك لە چارتی ژمارە (2)دا هاتووە.
چارتی ژمارە (2)

3.    داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم (2023 - 2025)
نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بە داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بۆ ساڵانی (2023 - 2025) كردووەو بە بڕی (19 ترلیۆن و 937 ملیار و 708 ملیۆن و 613 هەزار) دیناری خەمڵاندووە، بە جۆرێك لە ساڵی (2023) داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بڕی (9 ترلیۆن و 365 ملیار و 142 ملیۆن و 338 هەزار) دینار بووە، لە ساڵی (2024) بڕی (9 ترلیۆن و 406 ملیار و 440 ملیۆن و 316 هەزار) دینار بووە، لە ساڵی (2025) بڕی (ترلیۆنێك و 166 ملیار و 125 ملیۆن و 957 هەزار) دینار بووەو ئاماژەی بە داهاتی نەوتی نەكردووە لە ساڵی (2025)دا، وەك لە چارتی ژمارە (3)دا هاتووە.
چارتی ژمارە (3)

4.    داهاتی گەڕاوەی هەرێم بۆ حكومەتی فیدراڵ (2024 - 2025)
نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە هەرێمی كوردستان لە ساڵی (2023) هیچ داهاتێكی خۆی ڕادەستی بەغدا نەكردووە، بەڵام هەرێم بۆ ساڵانی (2024 - 2025) بڕی (598 ملیار و 515 ملیۆن و 137 هەزار) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حكومەتی فیدراڵ كە ئەمەش تەنها (3%)ی ئەو داهاتەیە كە حكومەتی هەرێم لە ماوەی (2023 - 2025) لە ڕێگەی داهاتی نەوتی و نانەوتییەوە دەستی كەوتووە، بە جۆرێك لە ساڵی (2024) بڕی (399 ملیار و 168 ملیۆن و 961 هەزار) دینار بووە، لە ساڵی (2025) بڕی (199 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حكومەتی فیدرڵ، وەك لە چارتی ژمارە (4)دا هاتووە.
چارتی ژمارە (4)


5.    داهاتی ماوە لای هەرێمی كوردستان (2023 - 2025)
نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، لە ساڵانی (2023 - 2025) لە كۆی ئەو داهاتە نەوتی و نانەوتییەی كۆی كردووەتەوە (97%)ی لاماوەتەوە كە بڕەكەی (19 ترلیۆن و 339 ملیار و 193 ملیۆن و 440 هەزار) دینار بووە، بە جۆرێك لە ساڵی (2023) داهاتی ماوەی هەرێم بڕی (9 ترلیۆن و 365 ملیار و 142 ملیۆن و 338 هەزار) دینار بووە هیچی لێ نەگەڕیندراوەتەوە بۆ حكومەتی فیدراڵ لە ساڵی (2023)دا، لە ساڵی (2024) بڕی (9 ترلیۆن و 7 ملیار و 271 ملیۆن و 355 هەزار) دیناری ماوەتەوە، لە ساڵی (2025) بڕی (966 ملیار و 779 ملیۆن و 766 هەزار) دیناری ماوەتەوە، وەك لە چارتی ژمارە (5)دا هاتووە.
چارتی ژمارە (5)

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand