"لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی گەنێڵ ئینێرجی بردمانەوە"

2025-04-06 09:25:29
(درەو):
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بردنەوەی حكومەتی هەرێمی لە كەیسی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كێڵگە نەوتییەكانی (بینا باوێ)و (میران) راگەیاند.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، تێیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد (GEMBBL) قەرەبوی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێ.
وەزارەت ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارەکە دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی دێت، لە کانونی دووەمی ٢٠٢٤ دا، کە تێیدا دادگاکە بڕیاریدا حکومەت بە شێوەیەکی ڕەوا PSCی (بینا باوی)و (میران)ی هەڵوەشاندەوەو هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد)ی لە دژی حکومەت ڕەتکردەوە.
سامانە سروشتییەكان دەڵێ: لە 4ی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد، تێیدا بڕیاریدا کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد) بڕی 26,868,905.29$ دۆلاری ئەمریکی بدات بە حکومەت، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەکە.
