وردەكاری دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچە
2018-03-28 11:51:14
لەدوای كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەی نێچیرڤان بارزانی شێوازی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچەی راگەیاند كە تا 400 هەزار دینار هیچ لە موچەكەیان پاشەكەوت ناكرێت، دواتر 10% بۆ 30% لە موچەی موچەخۆران پاشەكەوت دەكرێت پۆختیەكەی:
1- هەر مووچەیەک لە 400 هەزار دینار کەمتربێت پاشەکەوت نایگرێتەوە.
2- زۆرترین رێژەی پاشەکەوت 30 دەبێت، ئەویش بۆ بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزیرەکان، دەنا مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی تاوەکو ملیۆنێک و 500 هەزاریش لە 25% زیاتر نابێت.
3- ئەگەر فەرمانبەرێک 840 هەزار مووچەکەی بێت، لە رابردوودا 50%ی لێ پاشەکەوتکراوە، بەڵام ئێستا بۆ 18% کەمکراوەتەوە، واتە هەموو مانگێک 688 هەزار دینار مووچە وەردەگرێت.
4- ئەگەر فەرمانبەرێک مووچەکەی ملیۆنێک بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بێت، پێشتر 50%ی لێ پاشەکەوت دەکرا، بەڵام ئێستا کراوەتە 23%، واتە 503 هەزاری بۆ دەخرێتەوە سەر مووچەکەی.
5-پاشەکەوتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییانی سیاسی، خانەنشینان و تۆڕی کۆمەڵایەتی هەڵوەشاوەتەوە و لەمەودواش هەموو مانگێک مووچە وەردەگرن.
6- هەموو مانگێک مووچەیەک دابەشدەکرێت.
7- ئێستا مانگانە 720 ملیار دینارمان داهات هەیە.
8- مانگانە زیاتر لە 150 ملیار دینار خەرجیمان هەیە.