بزمار نییه مێخه!
2024-12-17 11:29:37
كاوه مه‌حمود- سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان
ئه‌م ڕووداوه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه كاتی خۆی بۆ به‌شێك له هاوڕێیانی خۆم باسكردوه‌و، وابزانم ئێستا كاتی هاتووه له‌م نوسینه‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م. له شوباتی 2013 له كۆنگره‌ی حزبی شیوعی روسیا به‌شداربووم. له‌و كۆنگره‌یه‌دا 92 حزبی شیوعی‌و كرێكاريی له جیهاندا به‌شداربوون. دوو ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنگره بۆ وتاری حزبه به‌شداربووه‌كان سه‌باره‌ت به په‌یامی پیرۆزبایی كۆنگره‌و لێكدانه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی ته‌رخانكرابوو. له هۆڵی كۆنگره‌دا سكرینێكی گه‌وره دانرابوو، كه به‌رده‌وام گردبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سوریای پیشانده‌دا، كه ئاڵای سوریا‌و وێنه‌ی به‌شار ئه‌سەدیان هه‌ڵگرتبوو، و دروشمی پشتگیریان له رژێمی ئه‌سه‌د ده‌وته‌وه. ئه‌م چالاكییه به ناوی پشتگیریكردنی گه‌لی سوریا نمایش ده‌كرا.
وتاری حزبه‌كان، كه به‌پێی ئه‌لفابیت ڕێكخرابوو، له ڕۆژی یه‌كه‌مدا به گشتگیریی دژی بابه‌تی به‌هاری عه‌ره‌بی‌و پشتگیری بۆ رژێمی ئه‌سه‌د بوو. نۆبه‌تی وتاری من له سه‌ره‌تای رۆژی دووه‌مدا بوو. به‌پێچه‌وانه‌ی وتاره‌كانی ڕۆژی یه‌كه‌م، كه هه‌ر هه‌موویان ده‌یانووت (بزماره بزماره)، من وتم (بزمار نییه مێخه).
له وتاره‌كه‌مدا ئاماژه‌م به‌وه كرد، كه لنگییه‌كی گه‌وره‌یه به ناوی پشتگیری گه‌لی سوریا پشتگیری له رژێمی دیكتاتۆری ئه‌سەد بكرێت‌و، پێویسته هه‌ڵوێستی حزبه كۆمۆنیسته‌كان له یه‌ك كاتدا دژ به دیكتاتۆری ئه‌سه‌د‌و تیرۆری ده‌وڵه‌تی سوریا بێت‌و، له هه‌مان كاتدا دژ به ئه‌لته‌رناتیفی ئۆپۆزسیۆنی گروپه توندڕه‌و تیرۆریسته ئیسلامییه‌كان بێت كه، به‌شێكن له قاعیده‌و به‌كرێگیراوی وڵاتی ده‌ره‌كین.
له وتاره‌كه‌مدا جه‌ختم له‌وه كردوه، كه پێویسته هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م حزبه كۆمۆنیسته‌كان پشتگیری له تێكۆشانی گه‌لی سوریا‌و هێزی دیموكراتی‌و مه‌ده‌نی له‌پێناوی كۆتایهێنان به دیكتاتۆریی‌و دابینكردنی جێگره‌وه‌یەكی دیموكراتی بێت، كه تیایدا مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و گه‌لانی سوریا مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌م وتاره‌ی من به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌ندێ حزب بوو، كه له سوریا‌و لوبنان ئاماده بوون‌و به وتاره‌كه‌ی من زۆر قه‌ڵس بوون تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی حزبه كۆمۆنیسته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ زاگانۆف ئه‌مینداری حزبی شیوعی روسیا له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا ده‌مه‌قاڵی كه‌وته نێوان من یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ی به هه‌ڵویستی من ته‌نگه‌تاو بوو، كه ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یكدا دوای روخانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ڵی هه‌ندێ به كرده‌وه‌و به قسه، ئێمه له دڵه‌وه دژ به دیكتاتۆری بووین.
به‌شێك له هۆكاری ده‌مه‌قاڵێكه‌ی نێوانمان به‌شداریمان به‌ناوی حزبی شیوعی كوردستانی له‌و جۆره چالاكییه گه‌ورانه، ئه‌و براده‌ر‌و كه‌سانی وه‌كو ئه‌ویان ناره‌حه‌ت كردبوو. به‌شی دیكه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستمان له رژێمی ئه‌سه‌د بوو.
كۆتایی ده‌مه‌قاڵێكه به دوا وته‌ی من كه له‌به‌ر چاوی هه‌موو به‌شداربووان ئاڕاسته‌م كرد‌و پێم وت: (ئێوه له‌و ئاسته نین شوناسی نیشتمانپه‌روه‌ری به ئێمه ببه‌خشن‌و ئه‌وه‌ی پشتگیری له دیكتاتۆریی‌و سیاسه‌تی داپلۆسین ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی دیكتاتۆریی كۆتایی دێت). دانیشتنه‌كه به ناوبژیكردنی زاگانۆف كۆتاییهات.
مه‌به‌ست له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م وتاره دوای روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری له سوریا، ئاستی ئاماده‌بوونی ئه‌و حزبه سیاسییانه‌یه بۆ چاوگێڕانه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی خۆیان‌و ئاماده‌بوونی ڕه‌خنه له‌خۆگرتن، كه له‌وانه‌یه ئێستا وه‌كو كاری سیاسی زوو بێت، به‌ڵام گرنگه سه‌ره‌تاكانی پێداچوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ده‌ركه‌وێت.
سه‌رجه‌م گۆڕانكاری‌و ڕووداوه‌كان له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا، ئاماژه‌ن بۆ بوونی قه‌یرانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن "ده‌وڵه‌تی نیشتمانی" له ناوچەكه‌دا، كه دوای ڕوخاندنی ئیمپراتۆریی عوسمانی دوور له ئیراده‌ی گه‌لان، له‌وانه‌ش گه‌لی كوردستان دروستكرا‌و، جگه له پۆچه‌ڵبوون‌و به‌تاڵی په‌یامی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب‌و داكۆكیكردنیان له حوكمڕانه دیكتاتۆرییه‌كان به‌ناوی رزگاركردنی فه‌له‌ستین، كه جگه له ئاژاوه‌و به‌فیرۆدانی داهات‌و سامانی مرۆیی گه‌لانی ناوچەكه‌و به‌رفروانكردنی داپلۆسین گه‌لان، به‌رهه‌می نه‌بووه.
ره‌وشی نوێی ناوچه‌كه كه بووەته گۆڕه‌پانی ململانێی وڵاته هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و، دوا ڕووداوه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیش، كه به شه‌ڕی غه‌زه‌و حماس‌و حزبوڵای لوبنان‌و ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد‌و، زنجیره‌ی ئێستای به كۆتایهاتنی رژێمی ئه‌سەد‌و تێكشكاندنی ته‌واوی ژێرخانی ئابوریی‌و سه‌ربازی سوریا‌و ده‌رپه‌ڕاندنی میلشیاكانی ئێران‌و حه‌شدی شه‌عبی عێراق و نه‌هێشتنی حزبوڵایه له سوریا‌و لغاوكردنی له لوبنان ده‌ركه‌وتووه‌و، ئه‌مریكا‌و توركیا‌و ئیسرائیل‌و روسیا‌و هه‌ندێ وڵاتی كه‌نداوی به پله‌ی جیاواز تیایدا به‌شدارن، كۆتایی گه‌مه‌ی سیاسیی ناوچكه نییه‌و، ئه‌م ره‌وشه به هه‌ڵواسراوی نامێنێته‌وه‌و، ساده‌ترین پێشهاته گه‌یشتنی پرشكی ئاگره‌كه‌یه بۆ عێراق‌و یه‌مه‌ن‌و بابه‌تی ململانێی نێوان ئێران‌و ئه‌مه‌ریكا.
بابه‌تی گرنگ به نیسبه‌ت ئێمه‌و سه‌رجه‌م هێزی مه‌ده‌نی‌و پێشكه‌وتنخواز‌و چه‌پی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه، كه به فراوانی تابلۆی ره‌وشی سیاسی ببینن‌و ناكرێ له شیكردنه‌وه‌ی سیاسی‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن‌و كاری سیاسی‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه فەرامۆش بكرێت:
ـ گرنگه هێزه دیموكراسی‌و عه‌لمانییه‌كانی سوریا‌و ناوچه‌ی عه‌ره‌بی به ته‌واوی خولیای خۆزگه مانه‌وه‌ی رژیمی ئه‌سەد له بیری سیاسی خۆیان له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته نوێیەكان، ده‌ربهێنن.
ـ گرنگه ئه‌و هێزانه كاتێك دژایه‌تی خۆیان بۆ داگیركردنی ئیسرائیل بۆ جۆلان و به‌شێك له باشوری سوریا‌و بوونی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا دژ به داعش ده‌رده‌بڕن، دژایه‌تی خۆیان بۆ داگیركردنی وڵاتی دیكه بۆ خاكی سوریا‌و بوونی هێزی سه‌ربازی دیكه ده‌ربڕن.
ـ له كاتی باسكردنی دواڕۆژی سوریا‌و ڕێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌لی سوریا، ناكرێ ئه‌و هێزانه به هیچ جۆرێك باس له دۆزی ره‌وای كورد له سوریا نه‌كه‌ن، یان هه‌ندێجار به پێچه‌وانه‌شه‌وه بوونی ئیداره‌ی خۆسه‌ری به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كێتیی خاكی سوریا دابنێن.
ـ به بۆنه‌ی كۆتایهاتن به رژێمی دیكتاتۆریی ئه‌سەد‌و لاچوونی ئه‌و مێرده‌زمه‌یه له‌سه‌ر سینگی خه‌ڵك له سوریا، ده‌ربڕنی خۆشی خه‌ڵك له‌لایه‌ك‌و گوتاری گشتیی ده‌سه‌ڵاتداره نوێیەكان له‌لایه‌كه‌ی دیكه، نابێ هۆكاری گه‌شپینانه‌ی ساویلكانه به حوكمڕانه نوێیەكان دروستبكات‌و ببێته هۆی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ ره‌وشی سیاسی. گرنگه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه، له‌وانه: پاكتاوكردنی لێكه‌وته‌كانی دیكتاتۆریی‌و قۆناغی گواستنه‌وه‌و عه‌داله‌تی راگوزار‌و دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و مافی ژنان‌و پاراستنی ژیانی شیاو بۆ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش.
ـ گرنگه لایه‌نی كوردستانی له سوریا مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر رۆژئاوا به‌هه‌ند وه‌رگرن‌و، كاریان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد له ڕۆژئاوادا بێت‌و لایه‌نی كوردستانی وه‌ك یه‌ك هێز به هه‌ماهه‌نگی‌و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی سوریا له یه‌ك سه‌نگه‌ری تێكۆشاندا بن.
قۆناغی دیكتاتۆریی ئه‌سەد‌و عه‌قلیه‌تی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب كۆتایهات‌و ناكرێ جێگره‌وه‌كه‌ی دیكتاتۆریی ئیسلامی سیاسی‌و گروپه تیرۆریسته‌كان‌و عه‌قلیه‌تی ره‌هابوون بێت‌و، چاره‌نووسی گه‌لانی ناوچكه به ریتمی ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببه‌سترێته‌وه.
-- بزمارە بزمارە گۆرانییەکی تیپی باواجی کۆیەیە.