فایلی ئیلۆن ماسك له داگیركاری مه‌ریخه‌وه بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر زه‌وی
2024-11-16 18:30:08
ئامادەكردنی: سه‌نگه‌ر رسول*
له‌م فایله‌دا ئه‌م پرسانه ده‌خرێنه روو:
خه‌ون و پرۆژه‌كانی ئیلۆن ماسك چین بۆ مرۆڤایه‌تی؟
چۆن یاسا‌و رێنماییه‌كانی ولایه‌تی كالیفۆرنیا ئیلۆن په‌ست ده‌كه‌ن؟
چیرۆكی ره‌گه‌ز گۆرینی منداڵه‌كه‌ی چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌گۆرینی بیركردنه‌وه‌كانی هه‌یه؟
چۆن ئه‌و ملیاردێره ده‌یه‌وێت گۆرانكاری له‌سیسته‌م بكات هه‌م بۆ ده‌ستخستنی سه‌رمایه‌و هه‌میش بۆ خۆپارێزی؟
چیرۆكی كرینی تویته‌ر
بۆچی ده‌بێت ملیاردێرێكی وه‌ك ئیلۆن ماسك به‌سه‌رمایه‌ی زیاتر له 300 ملیار دۆلار و هه‌بوونی خه‌ون بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی نه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی به‌ڵكو له‌سه‌ر مه‌ریخ یش ژیان بونیادبنێت، ئاره‌زوو بكات ده‌سه‌ڵات له‌ناو حكومه‌ت وه‌ربگرێت؟ئه‌و پرسیاره بۆته جێی سه‌رنجی هه‌مووان و بۆ تێگه‌یشتن لهبریار هاتنه ناو كابینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵبژێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ 2024، ئه‌وا سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌خه‌ون و پرۆژه‌كانی و هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئیلۆن خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات تێبگه‌ین ئینجا بپه‌ڕێینه‌وه بۆ هۆكاره‌كان و قۆناغه‌كانی تێوه‌گلانی لهسیاسه بخه‌ینه‌روو.
خه‌ونه‌كانی ئیلۆن ماسك چین؟
ئه‌و به خه‌ون و هه‌وڵه بێ پیشینه‌كانی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی، له‌بواری گه‌ڕان به‌ناو بۆشایی ئاسمان و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو ووزه‌ی خاوێن و به‌رده‌وام بۆته جێی سرنج و بایه‌خی هه‌مووان و لێره چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1. هێنانهكایهتی سیسته‌می ژیانی فره هه‌ساره‌یی بۆ مرۆڤایه‌تی (Making Humanity a Multi-Planetary Species)
ماسك هه‌وڵده‌دات كۆڵنیاڵی مه‌ریخ بكات و ژیانكردنی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ساره‌یه بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش لهبارێكدا ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی روویدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیانی سپه‌یس ئێكس دامه‌زراوه بۆ گواستنه‌وه له‌بۆشایی ئاسمان. هه‌روه‌ها دروستكردنی شارێك (كه بۆ ووزه‌و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی بژێوی پشت به‌خۆ ببه‌ستێ) له‌سه‌ر مه‌ریخ وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێگیربوون مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه ده‌كاته واقیع.
2. خێراكردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه بۆ ووزه‌ی خاوێن و به‌رده‌وام (Accelerating the Transition to Sustainable Energy)
له‌رێگه‌ی كۆمپانیای تێسلاوه هه‌وڵده‌دات پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی ووزه‌كانی دیكه كه‌مبكاته‌وه. كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و پێشخستنی خه‌زانی پاتری و پانێڵه‌كانی ووزه‌ی تیشكی خۆر ده‌كات.
3. پێشخستنی زیره‌كی ده‌ستكردی پێشكه‌وتووی به‌رپرسیار (Advancing Artificial Intelligence (AI) Responsibly)
ئیلۆن ماسك هه‌ستیاریی خۆی له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌ربڕیووه، بۆی یه‌كێك له‌هه‌وڵه‌كانی په‌ره‌پێدانی ئۆپن ئه‌ی ئای وه‌ك پلاتفۆرمێكی زیره‌كی ده‌ستكردی سه‌لامه‌ت و سوودمه‌ند بهردهستخستووهو هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی كۆمپانیای خۆی نیوراڵینك كار له‌سه‌ر پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیوته‌ری مێشكی مرۆڤ ده‌كات.
4. نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی رێگاوبان (Revolutionizing Transportation)
له‌رێگه‌ی پرۆژه‌ی هایپهرلووپهوه (Hyperloop)، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ی خۆی بۆرین كۆمپه‌نی (The Boring Company)، كه دیققه‌تی كۆمپانیاكه له‌سه‌ر دروستكردنی رێره‌وی تونێڵی ژێر زه‌وی كه له‌شێوه‌ی كونی كرمی ژێر زه‌وی ده‌چێت بونیاد ده‌نێت و كار ئاسانكار ده‌بێت بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی شاره‌كان.
5. ده‌ستبه‌ركردنی هێڵی ئینته‌رنێتی جیهانی (Universal Internet Access)
له‌رێگه‌ی پرۆژه‌ی ستارلینكه‌وه كه به‌هۆی سیسته‌می سه‌ته‌لایه‌تی خولاوه و جێگیر به‌ده‌وری گۆی زه‌ویدا كارده‌كات ئه‌وا ئینته‌رنێت به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه دووره‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت.
6. پارێزگاریكردن له ئاگایی(وه‌عی) مرۆڤ (Preserving Consciousness)
پرۆژه‌یه‌كی ئاڵۆز‌و قورسه‌و ماسك ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووه بیكاته واقیع.
7. پێشخستنی دۆزینه‌وه‌كانی بۆشایی ئاسمان دوای مه‌ریخ (Promoting Space Exploration Beyond Mars)
ماسك پێیوایه ده‌بێت مرۆڤ دوورتر له‌مه‌ریخ یش گه‌شت و گه‌ران بكات له‌ئاینده.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌ی خه‌ون و روئیاكان ماسك بووك ه بۆ ئه‌م مه‌به‌ست له‌رێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیایانه‌ی خواره‌وه كار بۆ به‌دیهێنانیان ده‌كات، واته ته‌نهاو ته‌نها بیرۆكه‌كانی له‌رووی نووسین و ئایدیاوه قه‌تیس نه‌بووه‌و له‌واقیعدا كارییان له‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌مه‌ش لیستی كۆمپانیا سهرهكییهكانییهتی:
تێسلا، سپه‌یس ئێكس ، ئێكس (توویته‌ر)، نیورالینك، بۆرین كۆمپه‌نی، ئێكس ئه‌ی ئای.
Tesla: Focuses on electric vehicles, renewable energy solutions, and battery technology.
SpaceX: Advances space exploration, aiming for Mars colonization and satellite internet with its Starlink program.
X (formerly Twitter): A social media platform emphasizing free speech and open algorithms, rebranded under Musk's leadership.
Neuralink: Aims to develop brain-machine interfaces for medical and technological breakthroughs.
The Boring Company: Works on tunneling and transportation solutions to reduce traffic congestion.
xAI: A new artificial intelligence company designed to understand the universe and collaborate with other Musk-led companies
له نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ سه‌رمایه‌ی ئیلۆن ماسك گه‌یشتۆته 336 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه‌و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته‌كه‌ی له‌هه‌رسێ كۆمپانیاكانی تێسلا ، سپه‌یس ئێكس ، ئێكس (توویته‌ر)ه.
چۆن پیاوی ته‌كنه‌لۆژیاو خهونهكان ده‌خزێته ناو سیاسه‌ته‌وه؟
لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆده نهێنییه‌كانی پشت هاتنه ناوه‌ی ئیلۆن ماسك بۆ ململانێ سیاسییه‌كان و سوپرایزی دانانی وه‌كو كه‌سێك كاربه‌ده‌ست له‌ناو ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌وا ده‌بێت چوار ساڵ بگه‌ڕێینه دواوه بۆ تێگه‌یشتن له‌و قۆناغانه‌ی كه وایكرد گۆڕانكاری بنچینه‌یی له‌بیركردنه‌وه‌و جوڵه‌كانی رووبدات.
یه‌كه‌م به‌ریككه‌وتنی زه‌قی راسته‌وخۆی ئیلۆن ماسك له‌گه‌ڵ سیستمی به‌رێوه‌بردنی ووڵات دا، له ساڵی 2020 دابوو، كاتێك ولایه‌تی كالیفۆرنیا سیاسه‌تی توندی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس گرته‌به‌رو لهوچوارچێویهشدا له‌ناوچه‌ی ئهلامهیدا كه كارگه‌ی سه‌ره‌كی تێسلای لێ‌بوو، ناوچه‌كه فشارییان له تێسلا كرد كه به‌ته‌واوه‌تی كارگه كه دابخات و ئه‌مه‌ش وایكرد ئیلۆن ماسك بێزاری خۆی به‌رامبه‌ر به‌و بریاره ده‌رببڕێت و به‌ئاشكرا ره‌خنه بگرێت و ته‌نانه‌ت به هه‌نگاوێكی (فاشییانه)شی ناوه‌زه‌ندی كرد! هه‌روه‌ك به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا له‌دادگاش سكاڵای له به‌رپرسانی ئهلامهیدا كرد بۆ زیاده‌ره‌وی لهتوندكردنی رێككاره‌كانی خۆپارێزی كراوه له ولایه‌ته‌كه كه له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ یه‌كناگرنه‌وه.
هه‌روه‌ها ماسك له‌و ساڵه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی شوێنی كاری تێسلای كرد له ولایهتهكهو له‌ساڵی دواتردا له 2021، هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی گه‌یانده جێ و گواستییه‌وه بۆ ناوچه‌ی ته‌كساس له‌ولایه‌تی نیڤادا و له‌وباره‌شه‌وه ماسك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و كار له‌ولایه‌تی نیڤادا زۆر لهبارترو ئاسانتره وه‌ك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له كالیفۆرنیاو هه‌روه‌ك له‌رووی باجیشه‌وه هه‌رزانتره.
بۆیه ده‌كرێت یه‌كێك له‌وخاڵانه‌ی كه وای له‌ئیلۆن ماسك كردبێته‌وه، ئه‌م رووداوه به‌شێك بووبێت له‌وه‌ی سه‌رمایه‌و وه‌به‌رهێنان به‌س نین و ده‌بێت یاسا‌و رێنماییه‌كانیش له‌گه‌ڵ كاروكۆمپانیا بگونجێن و ئه‌م بهیهكدادانهی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ولایه‌تی كالیفۆرنیا وه‌ك سه‌ره‌تای چه‌كه‌ره‌كردنی هاتنه ناو سیاسه‌ت بێت.
ڕه‌گه‌ز گۆڕین وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان
له‌ساڵی 2022 دا، كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی خێزانی به‌رۆكی ئیلۆن ماسك ده‌گرێت و ئه‌ویش ئه‌وه ده‌بێت كه یه‌كێك له‌منداڵه‌كانی به‌ناوی خافێر ئه‌لیكسانده‌ر ماسك له‌ولایه‌تی كالیفۆرنیا، ڕه‌گه‌زی خۆی له كوره‌وه بۆ كچ ده‌گۆڕێت و له‌دادگاش منداڵه‌كه‌ی داوا ده‌كات به‌هیچ شێوه‌و ره‌نگێك په‌یوه‌ندی به‌باوكی نه‌مێنێت و ته‌نانه‌ت ناویشی له‌سه‌ر ماسك لاده‌بات و ده‌یخاته سه‌ر ناوی دایكی به‌ناوی ڤیڤییان ژێننا ویڵسۆن. بۆیه یه‌كێك لهئهگهرهكان ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تی دیموكراته‌كان له‌باره‌ی پشتگیری ره‌گه‌ز گۆڕین و پشتیوانیكردنییان یه‌كێك بێت له‌هۆكاره‌كانی ئیلۆن ماسك بۆ پشتگیریكردنی كاندیدی كۆمارییه‌كان تره‌مپ و هاتنه ناو ئیداره.
بۆ تێگه‌یشتن له‌پرسی ره‌گه‌زگۆڕین له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویسته به‌رچاو روونیمان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك هه‌بێت له‌وانه: پشتگیری و سیاسه‌تی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه و هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه ده‌ستوورییه‌كان بۆ ئه‌و پرسه‌و ئه‌وه‌ش چ په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌هاتنه ناوسیاسهتی ماسكه‌وه هه‌یه؟
سیاسه‌تی دیموكراته‌كان
پارتی دیموكراته‌كان له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتگیری له مافی ره‌گه‌ز گۆڕین ده‌كه‌ن به‌چه‌ند شێواز‌و پاكێجێك و زیاتر له 17 ولایه‌تیش كه هی دیموكراته‌كانه به‌یاسا پشتگیرییهكهیان چه‌سپاندووه‌و له‌وانه‌ش كالیفۆرنیاو ماسهچووسیستس ونیویۆركن. له‌به‌رامبه‌ردا 20 ولایه‌ت كه له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن دژایه‌تی ئه‌و پشتگیرییه ده‌كه‌ن و به‌یاسا رێككاره‌كانیان قه‌ده‌غه‌كردووه‌و نزیكه‌ی 13 ولایه‌تیش وه‌ك ناوه‌راست نه پشتگیری ته‌واوه‌تی و نه‌دژایه‌تی ته‌واوه‌تی ماونه‌ته‌وه. پاكێجه‌كانی پشتگیری دیموكراته‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
پارێزبه‌ندی دژه جیاكاری (له‌رێگه‌ی ئه‌و پاكێجه‌وه مافه مه‌ده‌نییه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و به‌یاسا رێگری ده‌كرێت له‌هه‌ر جیاكارییه‌ك به‌رامبه‌رییان بكرێت له‌زۆر بواری ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی).
به‌رده‌ستی ته‌ندروستی (ده‌رگا واڵاكردن لهسوودمهندبوون و به‌شداربوون له‌خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆیان).
خزمه‌تی سه‌ربازی (تاوه‌كو بتوانن به‌ئاشكرا و له‌ژێر ناوی ره‌گه‌زی خۆیان له‌ریزی سوپا كاربكه‌ن).
پارێزبه‌ندی گه‌نجان (دژایه‌تیكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی رێگری ده‌كه‌ن له‌ره‌گه‌ز گۆره‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌چالاكی و پێشبركی وه‌رزشییه‌كان و هه‌ر شتێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌و بواره).
هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی بایده‌نیش دا، ئه‌وا چوار بریاری فیدراڵی ده‌رچوون له‌وانه(راسپاردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پشتیوانیكردنی گروپی هاوره‌گه‌زخوازه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی بریاری پێشوو تره‌مپ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنیان له‌ریزی سوپا‌و هه‌روه‌ها بریاری به‌شداری پێكردنیان له‌خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و بواری نیشته‌جێبوون و دارایی و بریاری پشتگیر ره‌گه‌ز گۆرین له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن).
له‌رووی ده‌ستوورییه‌وه ماف به‌كامه لایه‌نه؟
پرۆسه‌ی ره‌گه‌ز گۆڕین له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێكه لهرۆژهڤهكان و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دروستكردووه‌و گۆرینی ره‌گه‌زی منداڵه‌كه‌ی ئیلۆن ماسكیش له‌وچوارچێوه‌یه‌دا وه‌ك پاڵنه‌رێك ده‌بینرێت بۆ پشتگیرییه تونده‌كه ئه‌و ملیاردێره بۆ كۆمارییه‌كان. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی پرسی ره‌گه‌ز گۆڕین بۆته جێی ململانێی سیاسی و كه‌لتووری ئه‌وا به‌هۆی ناروونی ده‌ستووری ئه‌مریكییه له‌نه‌بوونی مادده‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه. له‌ته‌فسیری ده‌ستووری ئه‌مریكی ئه‌وا یاساناسان له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی پرۆ و دژ پشت ده‌به‌ستن به‌هه‌مواری 14یه‌می ده‌ستووری كه بهههموارێكی گرنگ و كاریگه‌ر داده‌نرێت و له ته‌مووزی 1868 دوای شه‌ری ناوخۆی ئه‌مریكی په‌سندكرا به‌یه‌كێك له هه‌مواره مێژوویی و گرنگه‌كانی ده‌ستووری ئه‌مریكی داده‌نرێـت كه تێیدا كۆمه‌ڵێك بنه‌مای ده‌ستووری هه‌موارو جێگیركران كه په‌یوه‌ست بوون به‌مافه مه‌ده‌نییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی كردن و چۆنیه‌تی قه‌رزی نیشتیمانی و یه‌كسانی به‌رامبه‌ر یاسا.
ئه‌وانه‌ی له‌پرسی گۆڕین ره‌گه‌ز پشتگیری ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌شێك لهههموارهكه كه ده‌ڵێت: هیچ ولایهتێك بۆی نییه پارێزبهنی یاسایی هیچ تاكێكی وه‌لابنێت و یه‌كسانی پارێزبه‌ندییه یاساییه‌كه‌ی رێزی لێنه‌گرێت. “No state shall … deny to any person within its jurisdiction the equal protection of the laws.”
به‌پێی ئه‌و برگه‌یه یاسا ناسان وه‌ها تهفسیرییان كردووه كه ئه‌مه ده‌توانرێت ببێته بنه‌ما بۆ پاراستنی مافه‌كانی ره‌گه‌زی. چه‌ند كه‌یسێكی یاساییش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بریاریارییان له‌باره‌وه دراوه له‌وانه:
Reed v. Reed (1971) and United States v. Virginia (1996).
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌وانه‌ی كه دژ به‌پرسی گۆرینی ره‌گه‌زن پشت به‌هه‌مان هه‌مواری چوارده‌یه‌می ده‌ستووری ده‌به‌ستن كه ته‌فسیره یاساییه‌كه وایه مافی دایكان و باوكان پارێزراوه له‌په‌روه‌رده كردن و كۆنترۆڵكردن و ئاگاداربوون لهئاكارو هه‌ڵس وكهوتهكان و ئه‌و بریارانه‌ی له‌باره‌ی ته‌ندروستییانه‌وه ده‌درێت كه كار لهداهاتووییان ده‌كات ئه‌وا ماف ده‌درێت به باوانه‌كان
Meyer v. Nebraska (1923): Affirmed parents’ rights to control the upbringing and education of their children.
1. Pierce v. Society of Sisters (1925): Protected the right of parents to choose private education over public schooling for their children.
2. Troxel v. Granville (2000): Reinforced parents’ fundamental rights to make decisions concerning the care, custody, and control of their children.
بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه ئه‌و شه‌ره یاساییه له‌سه‌ر مافی ره‌گه‌ز گۆرین هه‌یه، كه دیموكراته‌كان زیاتر پشتگیری ده‌كه‌ن و سیاسه‌تی كۆمارییه‌كانیش دژه، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه بۆچی ئیلۆن ماسك به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانی پرسی گۆرینی ره‌گه‌زی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانی زیاتر مه‌یلی به‌لای دیموكراته‌كانه‌وه هه‌ژمار ده‌كرا تا ناوه‌راستی هێڵكهش و له‌كۆمارییه‌كان دووربوو، به‌ڵام بابه‌تی ره‌گه‌ز گۆرینه‌كه بریاری تێوه‌گلانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه ده‌خاته‌روو كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یه‌كێك بێت لهپاڵنهره به‌هێزه‌كانی له‌تێوه‌گلانی له‌سیاسه‌تكردن.
كڕینی تویته‌ر
یه‌كێكی دیكه له‌و ئاماژانه‌ی كه ئیلۆن ماسك دێته ناو دونیای سیاسه‌ته‌وه، ئه‌ویش كرینی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تویته‌ر بووله ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2022 دا، به‌بری 44 ملیار دۆلار. ئه‌م پلاتفۆرمه زیاتر بهپشتگیریكاری سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی دیموكراته‌كان ده‌ناسراو ئه‌و لایه‌نگیرییه زاڵه‌ی به‌سه‌ره‌وه دیاربوو، بۆ نموونه له‌و پلاتفۆرمه‌دا كه دۆناڵد تره‌مپ ده‌ركرابوو، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئیلۆن ماسكه‌وه گهرێندرایهوهو هه‌روها ناوی پلاتفۆرمهكهشی گۆری. له‌هه‌مووشی سرهنجراكێشتر ئه‌وه‌بوو، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی خاوه‌ندارییه‌تی پلاتفۆرمه‌كه، ئه‌وا ئیلۆن ماسك بریاری ده‌ركردنی زیاتر دوو له‌سه‌ر سێی 7500 كارمه‌ندانی دا كه زۆرێك پێیانوابوو مه‌حاڵه به‌رێوه‌بچێت به‌ڵام پلاتفۆرمه‌كه به‌و كارمه‌نده كه‌مه‌ش كاره‌كانی هه‌ر رایی بوو.
ئیلۆن ماسك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرد كه كرینی تویته‌ر بۆ پاراستنی ئازادی راده‌ربرین بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه‌كانی دیكه وایان لێكدایه‌وه كه مه‌به‌ستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی رای گشتی و كاریگه‌ری دروستكردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت و سیاسییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بیرانه‌ی په‌سند نین. بۆیه ده‌كرێت كرینی پلاتفۆرمی تویته‌ر كه ئێستا ئێكسه وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كی ماسك بووبێت بۆ خو جێگیركردن له‌ناو سیاسه‌تی داهاتووی ووڵاتهكهیدا.
پرۆژه‌كانی ماسك و كاریگه‌ری سیاسه‌ت دارشتن
زۆرجار ئیلۆن ماسك ره‌خنه له‌سیستم و یاساكانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت له‌پشتگیریكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان. بۆیه ده‌كرێت یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی ئیلۆن ماسك كه دێته ناوئیدارهی حكومه‌ته‌وه ئه‌وه بێت كه گۆرانكاری له‌سیسته‌م بكات و یه‌كانگیری بكاته‌وه له‌گه‌ڵ پرۆژه زۆره‌كانی. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆمپانیای خۆی تێسلا پشتگیری به‌بری 2.5 ملیار دۆلاری وه‌رگرتووه بۆ په‌ره‌پێدانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و كۆمپانیای دووه‌می كه سپه‌یس ئێكسه به بری زیاتر له 5.6 ملیار دۆلار پشتگیری كراوه له‌بواری كاركردن و هه‌هانگی بۆشایی ئاسمانی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت. بۆیه هاتنه ناو ئیداره و ده‌ستبردن بۆ گۆرانكاری له‌سیسته‌مه‌كه به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌وا پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌بێت و هه‌روه‌ها تا چه‌ند سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو دۆناڵد تره‌مپ تا كۆتایی پشتگیری بیرۆكه‌كانی ئیلۆن ماسك ده‌كات؟ ئایا چۆن ئه‌و گۆرانكارییانه لهكۆنگرێسی ئه‌مریكا تێپه‌رده‌بن؟
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌زموونی كرینی تویته‌ر و له‌كارلادانی دوو له‌سه‌ر سێی كارمه‌ندان و به‌رده‌وامیدان بهپلاتفۆرمهكه سه‌ره‌رای ئه‌و رێژه به‌رزه له‌كه‌مكردنه‌وه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئیلۆن ماسك دا تره‌مپ پلانیان داناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی فیدراڵی به‌بری 2 تریلیۆن دۆلار كه ئه‌مه‌ش جێی مه‌ترسییه چونكه به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان پێیانوایه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجییانه له‌سه‌ر پشتی كۆمه‌ڵێك سێكته‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌وانه ته‌ندروستی. چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ش روون نییه.
به‌كارهێنانی حكومه‌ت وه‌ك خۆ پارێزی
به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئیلۆن ماسكه‌وه جێبه‌جێكراون رووبه‌رووی سكاڵای یاسایی كراوه‌نه‌ته‌وه، له‌وانه له‌باره‌ی خودشوفێری (ئۆتۆ)ی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی پیاده‌ره‌و دروست كردووه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵسوكه‌وتی جیاكاری و نایه‌كسانی كارمه‌ندانی به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ره‌ش پێسته‌كان و په‌نابه‌ران. هه‌روه‌ها له‌كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس، سكاڵای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه‌بۆته هۆی تێكدانی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كاری لێده‌كرێت و له‌كۆمپانیای نیورالینك تایبه‌ت به‌كۆمپیوته‌ری مێشك سكاڵا هه‌یه له‌خراپ به‌كارهێنانی ئاژه‌ڵان له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی و هه‌روه‌ها هه‌بوونی مه‌ترسی لهپانێڵهكانی ووزه‌ی خۆر له‌رووی مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه.
گریمانه ده‌كرێت ئه‌م سكاڵا یاساییهنه كه هه‌ن ده‌كرێت پاڵنه‌رێك بن تاوه‌كو ئیلۆن ماسك بێته ناو سیاسه‌ته‌وه تا له‌و رێگه‌یه‌وه خۆپارێزییه‌ك به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانی دروست بكات.
چوار ساڵی ئاینده و ئاشكرابوونی نهێنییه‌كان
ئیلۆن ماسك به‌شێوه‌ی گشتی به 200 ملیۆن دۆلار بۆ كامپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ به‌شداربوو، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ئه‌و كامپهینهوه زیاتر له 11 ملیۆن ماڵی ئه‌مریكی له‌ده‌رگایان دراوه بۆ داواكردنی پشتگیری له‌دۆناڵد تره‌مپ. ئه‌و شێوه له‌كاركردنه بۆ سه‌رخستنی دۆناڵد تره‌مپ له‌لایه‌ن ماسكه‌وه جێی تێبینییهو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسورمان ده‌بێت ئایا ئه‌و دوو عه‌قڵه بازرگانه ده‌توانن تاسه‌ر به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن؟ بۆیه به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانكارییانهو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی كه ئیلۆن ماسك هه‌یه‌تی، به‌شێك له‌وێنه گه‌وره‌كه‌ی هاتنه ناو سیاسه‌تی ئه‌و ملیاردێره روون كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا ئه‌وه وه‌ڵامه ته‌واوه‌كه نییه و به‌ڵكو ده‌بێت چاوه‌رێ بكه‌ین تا كۆتاییهاتنی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی تره‌مپ، ئایا ماسك به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود نا؟ ئه‌و یاسا‌و رێسایانه چین كه ده‌یانگۆرێت؟ ئایا كۆنگرێس و ئه‌مریكییه‌كه رازی ده‌بن به‌و بریارو سیاسه‌تانه؟ ئایا له‌هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندییه‌كان كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2026 به‌رێوه‌ده‌چێت كه دووباره نه‌خشه‌و پێگه‌ی كۆماری ودیموكراتییهكان لهسینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دهگۆرێنهوهو چۆن كار له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه ده‌كات؟
* ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان