Draw Media

دەنگی تایبەت لە نێوان هەڵبژاردنی (2013 - 2018 - 2024)

دەنگی تایبەت لە نێوان هەڵبژاردنی (2013 - 2018 - 2024)

2024-10-19 12:37:13


درەو:

جیاوازی دەنگی حزبەكان لە دەنگدانی تایبەتدا لە سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا (2013 - 2018 - 2024)

لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لە كۆی(154 هەزارو 50 ) كەس  ( 144 هەزار و 434 ) كەس دەنگیان دا بە رێژەی  (93.8% ) بەپێی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێم بەم شێوەیە بووە:
لە هەڵبژاردنی 2013 پارتی دیموكراتی كوردستان ( 59794) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 41.4%ی دەنگەكان، بەڵام لە هەڵبژاردن 2018 دا پارتی دیموكراتی كوردستان ( 62.656 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 40%ی دەنگەكان، واتا رێژەی دەنگەكانی ( 1.4%) زیادیكردووە،
لە هەڵبژاردنی 2013 یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 36349) دەنگی هێناوە بەرێژەی 25.2% ، بەڵام لە 2018 دا یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 44.870) دەنگی هێناوە بەرێژەی 28.7%، واتا رێژەی دەنگەكانی ( 3.4%) زیادیكردووە.
لە هەڵبژاردنی 2013 بزوتنەوەی گۆڕان( 24130) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (( 16.7%)، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا بزووتنەوەی گۆڕان ( 9.303 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 6%)،واتا ئاستی دەنگەكانی بەرێژەی ( 10.7%) كەمیكردووە، وەكو ژمارەش بە نزیكەی ( 14 هەزار ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی 60%.
- لە هەڵبژاردنی 2013 كۆمەڵی ئیسلامی ( 3990) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.8%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018دا  كۆمەڵی ئیسلامی ( 4.095) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.6%) واتا دەنگەكانی نزیكە لە یەكەوە،
لە هەڵبژاردنی 2013 یەكگرتوو (4923) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 3.4%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018دا بەرەو ئیسڵاح(1.907) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 1.2%)، واتا بەرێژەی ( 2.2%) كەیمكردووە، وەك ژمارەی دەنگ ( 3 هەزار دەنگ ) كەمیكردووە، واتا بە رێژەی 300% دەنگەكانی كەمیكردووە.
دەنگی لیستەكان لە چوار بازنەكەی هەرێمی كوردستان 2024 بەم شێوەیە بووە:
لە دەنگدانی تایبەتدا (215 هەزارو 960) كەس مافی دەنگدانی هەبوو.
   دەنگی لیستەكان لە بازنەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:
-    پارتی دیموكراتی كوردستان:  (82،979) دەنگ  
-    یەكێتی نیشتمانی كوردستان (51،345) دەنگ  
-    نەوەی نوێ: ( 11،207) دەنگ   
-    یەكگرتوو: (2885) دەنگ   
-    هەڵوێست: (2492) دەنگ  
-    كۆمەڵ: (2391) دەنگ  
-    بەرەی گەل: (2110) دەنگ   
-    گۆڕان: (705) دەنگ   

 

راپۆرتی پەیوەندیدار

ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی 2013 و 2014

 بەراوردی دەنگی تایبەت لە نێوان هەڵبژاردنی 2013 بۆ 2018

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand