Draw Media

دەنگەکانی یەکێتی لە سنوری پارێزگای هەولێر 1992 - 2021

دەنگەکانی یەکێتی لە سنوری پارێزگای هەولێر 1992 - 2021

2024-10-12 11:22:41


راپۆرتی: درەو

🔻 دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا لە سنوری پارێزگای هەولێر؛
🔹 لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992) یەکێتی (184 هەزار و 352) دەنگی بەدەستهێنابوو.
🔹 لە ساڵی (2005) و لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان (244 هەزار و 383) دەنگی بەدەستهێنابوو، بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی (1992) لە پارێزگای هەولێر ژمارەی دەنگەکانی بە ڕێژەی (33%) و (60 هەزار و 383) دەنگ زیادی کرد.
🔹 لە ساڵی (2010)ەو لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەی دەنگەکانی (124 هەزار و 632) دەنگ بوو، بەراورد بە ساڵی (2005) ڕێژەی (49%)ی دەنگەکانی کەمی کرد.
🔹 لە ساڵی (2014)ەو لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی لە هەولێر (168 هەزار و 688) دەنگ بوو بە ڕێژەی (35%) بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی (2010) دەنگەکانی زیادی کردبوو.
🔹 یەکێتی لە ساڵی (2018)ەو لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە سنوری پارێزگای هەولێر تەنها (79 هەزار و 745) دەنگی بەدەستهێنابوو، بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگانی ساڵی (2014) بە ڕێژەی (53%) دەنگەکانی کەمی کردبوو.
🔹 لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە ساڵی (2021) ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر تەنها (65 هەزار و 862) دەنگ بووەو بەراورد بە ساڵی (2018) جارێکی بە ڕێژەی (17%) و (13 هەزار و 883) ژمارەی دەنگەکانی کەمی کردووە.

دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا لە سنوری پارێزگای هەولێر 1992 - 2021
لە هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی (1992)ەوە (12) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووە، کە (2) هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و (5) هەڵبژاردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و (5) هەڵبژاردنیش بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دراوە.
لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری کردووە، لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەینە لەسەر ئەو هەڵبژاردنانەی کە ئەو پارتە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە، لە سیستمی فرە بازنەییدا دەنگەکانی لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر بەدیار کەوتوون، ئەوانیش؛
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی پەرلەمانی کورستان کە لە (19/5/1992) بەڕێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (184 هەزار و 352) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لە (30/1/2005) بەڕێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (244 هەزار و 383) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (60 هەزار و 31) دەنگی بە ڕێژەی (33%) زیاتربوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی ساڵی (1992) بەدەستی هێنابوو.
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (7/3/2010) بەڕێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (124 هەزار و 632) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (119 هەزار و 751) دەنگی بە ڕێژەی (49%) کەمتربوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی (2005) بەدەستی هێنابوو.
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (30/4/2014) بەڕێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (168 هەزار و 688) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (44 هەزار و 56) دەنگی بە ڕێژەی (35%) زیاتر بوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی ساڵی (2010) بەدەستی هێنابوو.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە هاوکات بوو لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە (7/3/2010) بەڕێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (168 هەزار و 603) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (85) دەنگی بە ڕێژەی (0.1%) کەمتربوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە لەهەمان کاتدا بەڕێوەچوو بەدەستی هێنابوو.
شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (12/5/2018) بەڕێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر تەنها (79 هەزار و 745) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (88 هەزار و 858) دەنگی بە ڕێژەی (53%) کەمتربوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی (2014) بەدەستی هێنابوو.
حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر تەنها (65 هەزار و 862) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (13 هەزار و 883) دەنگی بە ڕێژەی (17%) کەمتر بوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی (2018) بەدەستی هێنابوو.
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتەو چارتی هاوپێچ.

خشتەو چارت

سەرچاوەکان
•    محەمەد رەئوف، هەڵبژاردن لە کوردستان 1992 – 2021، توێژینەوەیەکی شیکاری – بەراوردکارییە، چاپی سێیەم، 2023.
•    دامەزراوەی میدیایی درەو، کلیلی هەڵبژاردنەکان 1992 – 2021 پێگەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا، چاپی یەکەم 2023.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand