پاڵاوگە نەوتتیەکانی هەرێمی کوردستان مەترسیدارترین پرۆژەن بۆ تەندروستی و ژینگە

Draw Media

2024-10-09 09:48:10



 

نووسینی: سان ساراڤان -  (میدیکاری ژینگەیی و پاتاکان)

پالاوگە نەوتییەکانی هەرێم هۆکاری سەرەکیین بۆ تێکچوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی رێژەیەکی بێشومار لە نەخۆشی،  بەڵای پالاوگەنەوتییەکانی هەرێم وەک سێبەر دوای هاولاتی ناوچەکە کەوتوون و دەرهاویشتەکانی بوونەتە کابوس، سات بەدوای سات لە هەر چوار قۆناغی دەرهێنان و بە پیشەسازیکردن و بەکارهێنان و پاشماوەکەشی سەرچاوەی کارەساتن.  دەرئەنجامی ئەم قۆناغانە پیسبوونی ژینگەی ناوچەکەو بڵاوبوونەوەی هەزارەها نەخۆشی دێژخایەن و کوورت خایانی بەرهەم هێناوە.  ئەستەمە خەڵک لەم مەترسییانە بە ئاگا بێتەوە تا لە دەرئەنجامە ژینگەیی و تەندروستییەکانی ئەم پالاوگانە تێنەگات. هۆشیاری تاک لە پیسبوونی ژینگەو تەشەنەکردنی نەخۆشییەکان و هەڵوێست وەرگرتن لە بوونی ئەم پالاوگانە و مەرجی ژینگەیەکان تاکە چارەسەرە بۆ ئەوەی ئەم کارەساتانە بوەستێنرێت و بنبڕ بکرێن.
پاڵاوگەی نەوتی پیشەسازییەکی گرنگ و سەرچاوەی ئابووری سەرەکییە  لە دونیای دوای شوڕشی پیشەسازی، ئەرکی سەرەکی  پالاوگەکان بریتیە لە پرۆسەی گۆڕینی نەوتی خاو بۆ وەرگرتنی هەموو پێکهاتەکانی تری وه‌ک سوتەمەنی سووک، گازۆلین، بەنزین، ئەسفلت (قیر)، کیرۆسین ، گازی شل ، سوتەمەنی سووک و  قورس.
لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە ١٩٠ پاڵاوگەی نەوتی هەن (٣٠ پاڵاوگای نەوتی دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆکەوە،
لە هەولێردا نزیکەی ١٣٨ پاڵاوگە و لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ٢٦ پاڵاوگە هەیە)بە قەبارەی گەورە و بچوک  کە بەشی زۆریان کەوتونەتە پارێزگای هەولێرەوە، لە رووی پێگەی جوگرافییەوە ئەم پالاوگانە یا لەناو جەرگەی شارۆچکەکانن یا تەنها ٦ بۆ ٣٠ کم دوورن لە شارە گەورەکانەوە یان لەناوجەرگری شارۆچکەکانن.  مەودای دوورو نزیکی ئەم پالاوگانە ڕاستەوخۆ کاریگەریی تەندروستی دەکاتە سەر دانیشتوانی ناوچە لە هەموو قۆناغەکانیدا و بەتایبەتیش لە کاتی پیشەسازییەکەیدا،  چونکە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەگاتە جەستەی هاولاتی ناوچەکە و ژینگەکەشی بە ئاو و هەوا و خاک وسەوزایی و زیندەوەرانیشەوە.
ئەگەر چی چەند بڕگەیەکی یاسایی پاراستنی ژینگەیی لە عێراق و هەرێم سەبارەت بە پاراستنی ژینگەو تەندروستی و کەمکردنەوەی کاریگەری پاڵاوگەکانی سووتەنەمەنی بەردیین بە تۆکمەیی داڕێژراون لە ساڵی ٢٠٠٩دا،سەرەکیترین بڕگەکان:
- پاراستنی ژینگە لە پیسبوون کە لە ئەنجامی گەڕان و دەرهێنانی سامانی نەوت و گازی سروشتیەکان  
- کەمکردنەوەی پیسبوون کە لە ئەنجامی سووتەمەنی بەردینی و بەتایبەتی کەمکردنەوەی پیسبوونی نەوت
-  پلانەکانی چاودێری و هەڵسەنگاندنی کێڵگە نەوتییەکان و ڕژانی نەوت
-  چاودێریکردن و چارەسەرکردنی پاشماوە مەترسیدارەکان.
-  پەیوەستبوون بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان
-  دانانی بڕگەکانی سزا بۆ سەرپێچیکاران
- بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دۆستی ژینگە، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان.
 بەلام هیچ کامێک لەم بڕگانە نەهاتوونەتە جێبەجکردن و بە بەردەوامی ئەم یاسایانە پێشێل دەکرێت لەلایەن حکوومەتەکانی
 عێراق و هەرێمەوە.

بوونی ئەم پاڵاوگانە کاریگەریی گەورەی هەیە بۆ سەر ژینگە
•    هۆکاری گەورەن بۆ پیسبوونی هەوا چونکە پاڵاوگەکانی نەوت بڕێکی زۆر لە پیسکەرەکانی هەوا وەک دووەم ئۆکسیدی گۆگرد و ئۆکسیدی نایترۆجین و گەردیلە دەردەدەن دەبنە هۆی دروستبوونی گازی گەرمەخانەییەکان لە چینی هەوادا.
•    هۆکارێکی گەورەن بۆ پیسبوونی  ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی، لە رێگەی ڕژانی ماددە کیمیاییە ژەهراویەکانی کە بەئاسانی دەتوانن سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە پیس بکەن  و زیان بە ژیانی ئاویی بگەیەنێت.
•    هۆکاری ژاوەژاو  و پیسبوونی دەنگین
•    هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆنن
•    هۆکاری پیسبوون و تکچوونی سیستمی خاکن، لە ڕێگەی ڕژان و  دزەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان خاک بە ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان پیس دەکات، ئەمەش زیان بە مرۆڤ و ڕووەک و ئاژەڵ و بایۆداڤێرستی (فرەجۆری)  ئەندامی و نائەندامی دەگەیەنێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵ خاکە پیسبووەکەدا هەیە.
•    لە دەرئەنجامی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە  و تەقینەوەکاندا پاڵاوگەکانی نەوت بڕێکی زۆر لە مادەی سووتێنەر لەخۆدەگرن، کە مەترسی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە دروست دەکات

 

مەترسییە تەندروستییەکان لەسەرئەو کەسانەی کە لە نزیک لە پاڵاوگە نەوتییەکان گوزەران دەکەن

گەر هەڵوێستەیەک بکرێت و سەرنجی تەواو و بەرفراوان بخرێتە سەر لێکەوتە تەندروستییەکان ئەوای کاریگەر گەورە دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و زیندەوەران. لێکۆڵەرەوان لەپالاوگەیەکی نەوتی بۆمۆنت- ئەمەریکا بۆ ماوەی ١٣ ساڵ بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری رەوشی تەندروستی و ژینەگەیی ئەو ناوچەیە دەکەن کە پاڵاوگە نەوتییەکەی تێدایە، لە ئەنجامی ئەم چاودێرییەدا بۆ لێکۆڵەوەران دەردەکەوێت کە ئەم پاڵاوگەیە زیاتر لە لە ١٣٥ مادەی کیمیایی لێوە دەردەچێت و  کە زۆربەیان ژەهراوی کارسێنۆجنیکن (هۆکارن بۆ شێرپەنجە). لە ئەنجامی بەدواداچوندا لێکۆڵەرەوان بۆیان دەرکەوتووە کە زۆرینەی ئەو نەخۆشییانەی کە دەستنیشانکراون لەناوچەکەدا بریتییە لەبەرزبوونەوەی شێرپەنجەی میزڵدان، پرۆستات، مەمک، سییەکان، قۆڵۆن، هەروەها هاولاتیانی توشی لیمفۆما بوون. لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ئەگەر ئەم پالاوگانە بە مەودای
سفر – ١٦ کم  لەناوچەی نیشتەجبوندا بن ئەوا هاولاتیان و کارمەندان زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی درێژخایان و نەخۆشی سیستەمی وشێرپەنجە  زیاترە لە و هاولاتیانەی کە لە دووری ٣٣-٥٣ کم لە پاڵاوگەی نەوتەوە دوورن.

ژیان لە نزیک پاڵاوگەی نەوتییەکان دەتوانێت چەندین مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤدروست بکات، هەندێک لە مەترسییەکان بریتین لە:

پیسکردن و ژەهراویکردنی هەوا

ئەم پاڵاوگانە هۆکارن بۆ بڵاوبوونەوەی بڕێکی زۆر لە پیسکەرەکانی هەوا وەک دووەم ئۆکسیدی گۆگرد و ئۆکسیدی نایترۆجین و تەنۆلکەی تر. هەبوونی ئەم پیسکەرانە دەبنە هۆی کێشەی هەناسەدان لەوانەش نەخۆشی تەنگەنەفەسی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات هەروەها هۆکارن بۆ دابەزینی بەرگری لەش و ئەگەری تووشبوونت بە ڤایرۆس زیاد دەکات. نموونەی هەندێک لەو توخمە مەترسیدارانە:

دووەم ئۆکسیدی گۆگرد (SO2)

دەبێتە هۆی خورانی چاو و سووتانی پێست هەروەها دەبێتە هۆکاری خوران و سووتانەوەی لووت و قوڕگ و سییەکان لەگەڵ خیزەخیزکردن، هەناسە تەنگی،  تێکچوونی سییەکان. ئۆکسیدی نایترۆجین کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی بەکارهێنانی بڕێکی کەم   بریتین لە سەرگێژخواردن، سەرسوڕان، لەدەستدانی ئاراستە، سەرئێشە و  هەستکردن بە سڕی و بەمێرولە کردن و هەروەها سکچوون ولە هۆشخۆچوون و هەروەها ڕەنگە لەدەستدانی کاتی هەماهەنگی و هاوسەنگی ئەندامەکانی لەش ڕووبدات.

ئۆکسیدی نایترۆجین  (NO2)

بەرکەوتنی بەردەوامی ئۆکسیدی نایترۆجین یان بەرکەوتنی درێژخایەن ئەگەری هەیە بێتەهۆکاری:لەبیرچوونەوە، کەمبوونەوەی ڤیتامین B12 کە بەسێوەیەکی درێژخایان دەبێتە هۆی تێکچوونی مێشک و دەمارەکان  و زرنگانەوە لە  گوێچکەکاندا، سڕبوون لە دەست و پێیەکان، گرژبوونی ئەندامەکانی جەستە، ئەگەری کەموکوڕی لەدایکبوون (ئەگەر لە کاتی دووگیانیدا بەرکەوتن هەبێت)، لاوازی سیستەمی بەرگری لەش، تێکچوون لە سیستەمی زاوزێدا، خەمۆکی، وابەستەیی دەروونی.


پیسکردن و ژەهراویکردنی ئاو

ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان لە ئەنجامی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاوی ژێر زەوی  و  ڕێڕەوی ئاوییەکانی سەر زەوی  ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵی پیس دەکەن و لە ڕێگەی سوڕەکانەوە دەگەنەوە  جەستەی مرۆڤ و زیندەورەران، هەندێک لەو مادانەی کە کاریگەرییان دەبێت و وەک ژەهر بەر زیندەورەران دەبێتەوە لەوانە:

کلۆرایدەکان:

کلۆریدەکان ئایۆنی بارگاوی نەرێنییان هەیە.  کلۆریدەکان کە لە خوێیەکانی بنەمای کلۆریدەوە سەرچاوە دەگرن، وەک کلۆرایدی سۆدیۆم   - NaCl → Na+ CI
‏بڕی پویست لە کلۆرایدەکان یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی بڕی شلە و جۆرەکانی ماددە خۆراکیەکان کە دەچنە ژوورەوە و دەرەوەی خانەکان. هەروەها ئاستی pH (پۆتنشەڵ هایدرۆجین ٧،٣٥ – ٧،٤٥)ی دروست دەپارێزێت، ترشی گەدە هان دەدات بۆ هەرسکردن، هاندانی کارکردنی خانەکانی دەمار و ماسولکە، هەروەها ئاسانکاری دەکات بۆ ڕۆیشتنی ئۆکسجین و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەناو خانەکاندا

زیادبوونی کلۆرید لە جەستەتدا دەکرێت زۆر مەترسیدار بێت کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ترشەکان، بەرزتر لە ئاسایی، لە خوێندا. ئەگەر بەپەلە چارەسەر نەکرێت، ئەوا دەبێتە هۆی: کێشە لە گورچیلە و دروستبوونی بەردی گورچیلە.

سولفاتەکان:

 

 

لە فیزیۆلۆژیای شیردەرەکاندا سولفاتەکان بەشدارن لە پرۆسەکاندا ، بە تایبەت لە کاتی گەشەکردندا. سولفۆترانسفێراسەکان ناوبژیوانی سولفۆنکۆنجۆگەیشن (سولفۆنکردن)ی زۆرێک لە پێکهاتەکانن، لەوانە ستیرۆیدەکان، گلایکۆسامینۆگلایکانەکان، پرۆتینەکان، گواستەرە دەمارییەکان و زینۆبایۆتیکەکان، کە چالاکییە بایۆلۆژییەکانیان دەگۆڕن.ولفات پێویستە بۆ گەشەکردنی دروستی خانەکان و گەشەکردنی زیندەوەران. بەشدارە لە چەندین پرۆسەی بایۆلۆژی گرنگدا، لەوانە بایۆسێنتێز و پاککردنەوەی ژەهراویکردن لە ڕێگەی سولفاتکردنی زۆرێک لە پێکهاتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان

 

سۆدیۆم لۆریل سەلفات و SLES دەبێتە هۆی خورانی چاو و پێست و سییەکان بەتایبەتی کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر بەرکەوتەی هەبێت.
هەروەها دەشێت سۆدیۆم لۆریل سەلفات ماددەیەکی ژەهراوی بێت کە پێی دەوترێت 1,4-dioxane کە ناسراوە بۆ هۆکاریی شێرپەنجە

ماددە ڕەقە تواوەکان TDS:

ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە کاتیۆنی وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم لەگەڵ ئەنیونەکانی وەک کلۆرید و فلۆراید وکاربۆنات و بیکاربۆنات لەخۆدەگرێت. TDS بریتییە لە بڕی ماددە ڕەقە تواوەکان لە ئاوەکەدا. بە شیکاری کێشپێوان دەپێورێت، وردتر و لە ڕێگەی بە هەڵمکردنی ئاوەکە و کێشانی ئەو ماددە ڕەقانەی کە بەجێماوە، و توێژینەوەکان ئەنجام دەدرێت.
ئاستی سەلامەتی TDS لەخوارنەوەدا بۆ مرۆڤ کەمێک دەگۆڕێت بەپێی سیاسەتە تەندروستییەکانی وڵاتە جیاوازەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هێڵکارییەی خوارەوەدا بە نزیکی دانراوە:

 ئاستی بەرزی TDS دەبێتە هۆی کێشەی گەدە و ڕیخۆڵە، وەک ئازاری گەدە و سکچوون و لە حاڵەتە توندەکاندا دەبێتە هۆی نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشی جگەر و خراپبوونی ددان و تەنانەت مردنیش.

سیلینیۆم:
سیلینیۆم کانزایەک کە لە خاکدا هەیە. بە شێوەیەکی سروشتی لە ئاو و هەندێک خۆراکدا دەردەکەوێت. لە کاتێکدا مرۆڤەکان تەنها پێویستیان بە بڕێکی زۆر کەم هەیە، کاری گرنگی سیلینیۆم ڕۆڵە سەرەکییەکەیەتی لە میتابۆلیزمیاندا هەروەها دژە ئۆکسێنەرەکان خانەکان دەپارێزن لە زیانەکانی وەک پیربوون و تێکچوونەی خانەکان – کە پێی دەوترێت فشاری ئۆکسجینی – پەیوەستە بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و دابەزینی توانا دەروونییەکان.


سیلینیۆم پشتگیری زۆرێک لە کارەکانی جەستەت دەکات، لەوانە:
تەندروستی غودەی دەرەقی: تایرۆیدەکەت ڕژێنێکی بچووکە کە هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت بۆ ڕێکخستنی پرۆسەکانی گۆڕانکاری لەش. ئەگەر غودەی دەرەقی کەم چالاک بێت، لەوانەیەببێتە هۆکاری ماندوێتی و زیادبوونی کێش و خەمۆکی و ئازاری ماسولکەکانت. بە تێپەڕبوونی کات مەترسییەکانی غودەی دەرەقی دەتوانێت نەخۆشییە درێژخایەنەکان خراپتر بکات.
هاوکارە لەتوانای  درک و مەعریفەدا: توێژینەوەکان دەریدەخەن تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری سیلینیۆم بەرەنگاریی تێکچوونی خانەکان دەبێتەوە کە ڕەنگە نەخۆشییەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار وەک پارکینسۆن و ئەلزەهایمەر و سکەلەرۆسیس(MS) خراپتر بکات.

باوترین نیشانە کلینیکیەکانی بەرکەوتنی درێژخایەنی زۆری سیلینیۆم، یان سیلینۆس، بریتین لە هەڵوەرینی قژ و شکان یان لەدەستدانی نینۆک. نیشانە و نیشانەکانی تر بریتین لە پەڵەی پێست، سکچوون، سکچوون، ماندوێتی، توڕەبوون و نائاسایی کۆئەندامی دەمار.

نایترۆجین:


نایترۆجین پێویستیەکی سەرەکییە بۆ ئەوەی ڕووەک و ئاژەڵەکان بژین و پایەیەکی گرنگە لە بنیاتنانی ژیان و لە  %٨٠ی کەش و هەوامان دروست دەکات و  بەشێکی گەورەی بەرگەهەوای زەوی پێکدەهێنێت. نایترۆجین بەکاردێت بۆ دروستکردنی ترشە ئەمینیەکان لە جەستەماندا کە لە بەرامبەردا پرۆتین دروست دەکەن. هەروەها پێویستە بۆ دروستکردنی ترشی ناوکی کە DNA و RNA پێکدەهێنن. مرۆڤ یان جۆرەکانی تر لەسەر زەوی پێویستیان بە نایترۆجین هەیە لە فۆرمێکی کارلێککەری ‘جێگیر’دا. پرۆسەیەی گۆڕانکاری لە جەستەماندا بەندە بە ئەنزیمەکانەوە کە جۆرەها پرۆتینی تێدایە. DNA ی ترشی ناوکی جینەکانت پێکدەهێنێت و RNA بەشدارە لە دروستکردنی پڕۆتین کە پێویستی بە نایترۆجین هەیە بۆی. هەموومان دەزانین کە بەبێ DNA لە ژیاندا نەدەبووین. هەروەها بۆ هەرسکردنی خۆراک و گەشەکردنی دروست جەستەی مرۆڤ پێویستی بە نایترۆجین هەیە. لە گەشەکردنی کۆرپەی مرۆڤدا گرنگییەکی ئەوتۆی هەیە. نایترۆجین یارمەتیدەرە لە دروستکردنی پرۆتین و ترشە ئەمینییەکان کە کاریگەرییان لەسەر گەشەکردن و هۆرمۆنەکان و کارەکانی مێشک و سیستەمی بەرگری لەش هەیە.
ئەگەر چی مرۆڤ ناتوانێت لە ڕێگەی هەناسەدانەوە نایترۆجین بەکاربهێنێت، بەڵام دەتوانێت لە ڕێگەی خواردنی ئەو ڕووەک یان ئاژەڵانەی کە ڕووەکی دەوڵەمەند بە نایترۆجینیان خواردووە، هەڵیبمژێت. ئەو هەوایەی هەناسەی دەدەین لە دەوروبەری لە %٧٨ نایترۆجینە، بۆیە لەگەڵ هەموو هەناسەهەڵمژینێکدا نایترۆجین دەچێتە ناو جەستەمانەوە.  

زۆری ئاستی نایترۆجین دەبێتە هۆی بەرزی یوریمیا بە مەترسی لەسەر ژیان دادەنرێت چونکە بوونی نایترۆجینی زیادە لە خوێندا ژەهراویبوونی جەستە دروستدەکات. نیشانەکانی بەرزی یوریمیا بریتین لە سەرلێشێواوی، لە هۆشخووچوون، کەمبوونەوەی میز، وشکبوونەوەی دەم، ماندوێتی، لاوازی، زەردهەڵگەرانن ، کێشەی خوێنبەربوون، خێرا لێدانی دڵ (تاکیکاردیا)، ئاوسان و تینوێتی زۆر.


ژەهراویبوون بە ماددە کیمیاییە ژەهراویەکانی تر لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و نزیکی گوزەرانکردن لە پاڵاوگەکانەوە
ڕەنگە ئەو کەسانەی کە لە پاڵاوگەی نەوتییەکان کار دەکەن ئەو  مەترسییانە بزانن، ئەمە ئەگەر بەڕاستی پاڵاوگەکان ڕێکاری سەلامەتی بەکار بهێنن، بەڵام  گومانم هەیە کە ئەو کەس و کۆمەلگایانەی کە لە نزیک پاڵاوگەکانی هەرێنەوە دەژین ئەم مەترسییانە بزانن و هۆشیاری تەواو هەبێت. لێرەدا دەمەوێت هەندێک لەو لێکەوتانەی بخەمە ڕوو کە بەهۆی بەرهەمە نەوتییەکانەوە دەبنە ترسناکترن هۆکار بۆ تەندروستی هاولاتیان. پاڵاوگەکانی نەوت دەتوانن کۆمەڵێک مادەی کیمیایی ژەهراوی وەک بەرهەمی لاوەکی پرۆسە جیاوازەکانیان بەرهەم بهێنن. هەندێک لە باوترین ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان کە لە پاڵاوگەکانی نەوت بەرهەم دەهێنرێن بریتین لە:
بەنزین
بەنزین ماددەیەکی کیمیایی زۆر ژەهراوی و سووتێنەر و شێرپەنجەیی دروستکەرە و لە بەرهەمهێنانی پلاستیک و کەرەستەی تردا بەکاردێت. بەنزین لە کاتی پاڵاوتنی نەوتی خاودا بەرهەم دێت و لە قۆناغە جیاوازەکانی پڕۆسەی پاڵاوتندا دەخرێتە ناو ژینگەوە.

زایلین مادەیەکی وروژێنەرە کە دەستبەجێ دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی. نیشانەکانی بەرکەوتنی گشتی بریتین لە خورانی چاو و لووت و قوڕگ و پێست. بەرکەوتنی درێژخایەن دەتوانێت ببێتە هۆی:سەرئێشە ،شێوان،لەدەستدانی هەماهەنگی ماسولکەکان،مەرگ


تۆلیوین
تۆلیوین مادەیەکی ووزە بەردیننەکانە کە لە بەرهەمهێنانی بۆیاخ و ڕوپۆش و ماددە کیمیاییەکانی تردا بەکاردێت. هەروەها تۆلیوین ماددەیەکی کیمیایی زۆر ژەهراوی و سووتێنەرە کە دەتوانرێت لە کاتی پاڵاوتنی نەوتی خاودا بەرهەم بهێنرێت.
 
زایلین
مادەیەکە توانای توانەوەی مادەیەکی تری هەیە کە لە بەرهەمهێنانی مادەی کیمیایی و مادەی جۆراوجۆردا بەکاردێت. زایلین مادەیەکی ژەهراویی ڕووتە و لە کاتی پرۆسەی پاڵاوتندا دەربدرێت بۆ ناو ژینگە.
 
فۆرماڵدەهاید
فۆرماڵدەهید مادەیەکی کیمیایی زۆر ژەهراوی و شێرپەنجەییە کە لە بەرهەمهێنانی پلاستیک و ڕزین و مادەی تردا بەکاردێت. لە کاتی پاڵاوتنی نەوتی خاودا دەتوانرێت فۆرماڵدەهاید بەرهەم بهێنرێت و لە قۆناغە جیاوازەکانی پرۆسەی پاڵاوتندا دەخرێتە ناو ژینگەوە. تاڕادەیەک بە ڕێژەیەکی کەم نابێتە هۆی نەخۆشییەکی سەخت.
 
Lead ڕەساس
ڕەساس لە پاڵاوگەکانی نەوتدا لە کاتی پرۆسەی دروستکردنی مادەی کیمیایی نوێدا بەرهەم دەهێنرێت. هەروەها دەتوانرێت وەک بەرهەمێکی لاوەکی ئازاد بکرێت بۆ ناو ڕێڕەوی ئاو و زەوی و هەوا. ڕەساس مەترسیدارە بە تایبەت بۆ منداڵان و کاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە دەبێت کە بەرکەوتنی بەرچاویان هەیە.

لە منداڵاندا بەرکەوتنی ڕەساس دەتوانێت ببێتە هۆی:تێکچوونی مێشک، خاوبوونەوەی گەشەکردن،کەمئەندامی فێربوون، کێشەی ڕەفتار،کێشەی قسەکردن و بیستن

هەروەها لە کەسانی پێگەیشتوودا ژەهراویبوون بە ڕەساس دەبێتە کاریگەری جددی لەسەر تەندروستی وەک:تێکچوونی گورچیلە، بەرزی پەستانی خوێن، تێکچوونی مێشک، زیانگەیاندن بە دەرئەنجامی زاوزێ

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand