لە (عومەر سەید عەلی)یەوە بۆ (دانا ئەحمەد مەجید)

Draw Media

2024-09-19 18:09:53



(درەو):
عومەر سەید عەلی وەكو رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، لە فەرمانگەی دادنوسی سلێمانی، بریكارنامەیەكی گشتیی بۆ (دانا ئەحمەد مەجید) كردەوە.
بەپێی دەقی ئەو نوسراوەی كە كۆپییەكی دەست (درەو) كەوتووە، لە بریكارنامەكەدا، عومەر سەید عەلی هەموو دەسەڵاتەكانی خۆی وەكو رێكخەری گشتیی بەخشیوە بە (دانا ئەحمەد مەجید). 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بەر لە نوسینی ئەم بریكارنامەیە، عومەر سەید عەلی بە نوسراوێك فەرمانگەی پارتە سیاسییەكانی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاگاداركردوەتەوە لەوەی دەسەڵاتەكانی رێكخەری گشتیی دەگوازرێتەوە بۆ (دانا ئەحمەد مەجید). 
بڕیاربوو پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا لەرێگەی هەڵبژاردنەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی تێبینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەسەر دەستوریی ناوخۆیی بزوتنەوەكە، ئەم پرۆسەیە پەیكەوتووەو ئێستا لەرێگەی بریكارنامەكە ئەنجام دەدرێت. 

دەقی بریكارنامەكە


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand