سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"وەزارەتی سامانەسروشتییەكان پابەندی رێككەوتنەكان نەبووە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئەیلوول 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، د. بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانتاری عێراق بڵاویكردووەتەوە: رۆژانە هەرێمی كوردستان (286) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن لەكاتێكدا بەپێی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانەسروشتییەكان دەبێت هەرێم (46) هەار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.


د. بڕیار ڕەشید, ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

هەر لە درێژەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی :-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕۆژانـە ٢٨٦ هەزار بەرمیل نــەوت بەرهەم دەهێنێت، بەپێ ڕێکـەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم پێویست بوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تەنها ٤٦هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت بۆ پێداویستی ناوخۆ بەڵام سامانە سروشتیەکان پابەندی ئەم ڕێکەوتنـە نەبووە، ئەمەش گرفتی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق دروستکردووە لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپیک.
بۆ جاری سێهەم ئۆپیک وەزارەتی نەوتی عێراق ئاگـادار کردۆتەوە کە بەرهەم هێنانی نەوت کەم بکەنەوە. ئەو بڕە زیادەیەی هەرێم بەرهەمی دەهێنێت ئیحراجی زۆر و کێشەی بۆ حکومەتی عێراق دروستکردوە.
هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە
کێشەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم وەک خۆی ماون و چارەسەر نەبوون.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا