هه‌لوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر راپۆرتی مافی مرۆڤ
2024-05-22 20:44:08
*سه‌نگه‌ر ر‌سوڵ
له‌ساڵی 1977ه‌وه، وه‌ك نه‌ریتێك، كۆنگرێسی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌سپاندووه؛ له‌ژێر رۆشنایی به‌نده‌كانی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ، ساڵانه ده‌بێت راپۆرت له‌سه‌ر دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی و مافی كاركردن و ژینگه‌ی كاری میدیایی و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ته‌كان له‌زیاتر له 200 ووڵات و هه‌رێم پێشكه‌ش بكات. له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌شدا كه به‌راپۆرتی پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانی مرۆ ڤ له‌ووڵاتان ناسراوه (Country Reports on Human Rights Practices). له‌چوارچێوه‌ی راپۆرته‌كه‌شدا، شه‌ن و كه‌وی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و پێوه‌ره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌كاری راپۆرتهكهوه له‌سه‌ر عیراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كراوه.
له‌وانه‌یه بۆچوونی باوی زۆرینه ئه‌وه بێت كه ئه‌م راپۆرته وه‌ك رۆتینێكی ساڵانه‌و بێ كاریگه‌ر و دووباره لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م راپۆرته له‌سه‌ر دوو ئاست كاریگه‌ری ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر پێگه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم دروست ده‌كات و ئه‌م كاریگهرییانهش 1)له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ته‌كه ده‌رده‌خات وه‌ك باجێك كه ئایا مافی مرۆڤ تێیدا رێزلێگیراوه؟ ئازادییه‌كان فه‌رهه‌م كراون؟ هه‌موو تاكێك یه‌كسانه‌و دادگاكان سه‌روه‌رن؟ 2)له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیشدا، گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌وه‌ی كه ده‌ستنیشانی جۆری نه‌خۆشییه‌كانی حكومه‌ت و سیستمی بهرێوهبردنهكانی كردووه له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی و پاراستنی شكۆ‌و سه‌ربه‌خۆیی تاك و سه‌روه‌ری یاسا.
بازدان به‌سه‌ر دۆقهو پێكه‌نینی دیبلۆماسی
كاریگه‌ری یه‌كه‌م و راسته‌وخۆی راپۆرتی پراكتیزه‌كانی مافی مرۆڤ، په‌یوه‌سته به‌دروستكردنی وێنه‌و پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو، كه تێیدا چۆنییه‌تی تێگه‌یشتنی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو له‌وه‌ش زیاتر ووڵاتانی جه‌مسه‌ری رۆژئاوا به‌گشتی له‌چوارچێوه‌ی زانیاری و روونكردنه‌وه‌كانی راپۆرته‌كه له‌و ووڵاته یاخود له‌و هه‌رێمه ده‌روانن. واتا، ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ئاسایشی و سێكته‌ری ووزه ببێته هۆی كۆكردنه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و دوولایه‌نه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی موجامه‌له‌ی دیبلۆماسی نێرده‌و به‌رپرسه باڵاكان ئه‌وا تێڕوانینی راسته‌قینه، هێڵه گشتی و سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و راپۆرتانه‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت په‌ره‌ی زیاتر به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ری رۆژئاوا بدات و له‌سه‌ر هێڵی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی ئازادییه‌كان بمێنێته‌وه، ئه‌وا به‌جددی وه‌رگرتنی خاڵ و روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌و راپۆرته‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش، له‌بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دووباره جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ئه‌و راپۆرته به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تان و ناراسته‌وخۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوولایه‌نه. بۆ نموونه: له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا، یه‌كێك لهخاڵهكان تایبه‌تبوو بهجێبهجێنهكردنی یاسای به‌ده‌ستهێنانی مافی زانیاریی ساڵی 2013 هه‌رێمه.
بۆیه خاڵه‌كانی ناو ئه‌و راپۆرته نه‌خشه رێگایه‌كی دروست و راسته‌قینه‌ن بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ووڵاتانی لیبراڵ و سه‌روه‌ر یاسادا‌و زیاتر‌و تیژتر بڕده‌كات له‌په‌یوه‌ندی سیاسیی سه‌ركرده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدی و به‌ڵكو راستكردنه‌وه‌ی سیسته‌م له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته‌كه، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم یان ده‌وڵه‌ت پته‌وتر ده‌كات.
ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كانی حكومڕانی
ئه‌گه‌ر له‌خاڵی دووه‌می ووردببینهوه، ئه‌وا راپۆرته‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌رجی حكومه‌ت و توانای زانكۆكانی هه‌رێم و هه‌وڵی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی تێدا خه‌رج كرابێت، راپۆرتێك به‌پوختی و پشتبه‌ست به‌زانیاری حكومی و ناحكومی وێنه‌ی گشتی كێشه‌و نه‌خۆشییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی بۆ كێشاوین. ئه‌گه‌ر به‌هه‌وڵی ناوخۆیی و حكومه‌تیش له‌پشت ده‌زگاكان با، ده‌رچوواندنی راپۆرتێكی له‌م جۆره هه‌م كاتێكی درێژ‌و پاره‌ی زۆر‌و هه‌میش له‌ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونی دا زانیارییه‌كانی جێی متمانه نه‌ده‌بوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌نی سێیه‌مه‌وه ئاماده نه‌ده‌كرا، نه‌ده‌توانرا وه‌ك زانیاری و فاكتێكی بێ لایه‌ن مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك بكرێت.
بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكه‌ین كه له‌راپۆرته‌كه‌ی مافی مرۆڤ له‌عیراق له‌چوارچێوه‌ی (7) سێكته‌ر ووروژێنراوه، ده‌كرێت ببنه 1)بنه‌مای كاری حكومه‌ت بۆ لابردن و چاكسازیكردن له‌گرفته‌كان و 2)كارنامه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ توێژینه‌وه‌و 3)مادده‌ی خامی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌و بنكۆڵكاری بۆ ده‌زگاكانی میدیایی، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌گه‌ر له‌به‌شی یه‌كه‌می راپۆرته‌كه ده‌ست پێبكه‌ین كه تایبه‌ته به رێزگرتن له نه‌زاهه‌تی تاك، ئه‌وا له‌راپۆرته‌كه‌دا به‌چه‌ند خاڵێك چه‌ند كێشه‌یه‌كی جددی په‌یوه‌ست بهسیتسمی گرتن و زیندانی كردن و كاری دادگاكان خستۆته‌روو له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵ و هه‌رێم-دا. به‌تایبه‌ت له‌پرسی گرتنی هاووڵاتیان به‌بێ هه‌بوونی فه‌رمانی دادوه‌ری. یاخود گرتن و هێشتنه‌وه‌ی زیندانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌و دواخستنی دادگاییكردنیان و ده‌سگیركردنیان به‌بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی یاسایی وتاوانی. كه ده‌كرێت ئه‌مه ببێته بنچینه‌یه‌ك بۆكارنامهی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عیراق و هه‌رێم كه بۆچی پێشڵكردنی زه‌قی له‌مجۆره بوونی هه‌بێت؟
هه‌ر له‌وبه‌شه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر بۆشاییه‌كی یاسایی گه‌وره‌و كاریگه‌ر كه بۆشاییه یاساییه‌كه له‌سیستمی دادوه‌ری عیراق و هه‌رێم هه‌یه، ئه‌ویش؛ پێناسه نه‌كردنی جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانه به‌روونی و كامه جۆر له لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستخستنی زانیاری رێگه‌پێدراوه؟ ئایا دادوه‌ره‌كان چۆن جیاكاری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی تۆمه‌تبار ئهشكهنجهدراوهو به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌كه چۆنه؟
هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ریتێكی دیكه، ئه‌ویش به‌فه‌رمانی سزادانی نوێ بۆ به‌ندكراوان بۆ نموونه دووباره حكومدانی گیراوانی بادینان.
یاسا وه‌ك چه‌كێك بۆ سنوورداركردنی میدیاكارو چالاكوانان
به‌شی دووه‌می راپۆرتی پراكتیزی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عیراق، تایبه‌ته به رێزگرتن له‌ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان، زیاتر تیشك خراوه‌ته سه‌ر خاڵێك كه بۆته هۆی خراپ به‌كارهێنانی یاسا یاخود به‌واتایه‌كی دیكه به‌كارهێنانی یاسا دژ به میدیاكارو چاڵاكوانان، به‌تایبه‌ت لهتۆمهتباركردنی ئه‌و چالاكوانانه بهناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تی و لادان له‌دابونه‌ریتی گشتی. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی دیكه‌یه له‌دادپه‌روه‌ری سیستمی دادوه‌ری له‌عیراق و هه‌رێم. راپۆرته‌كه له‌زاری رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی عیراقییه‌وه ده‌ڵێت: "تۆمه‌تبارانی چالاكوانانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ده‌گیرێن له‌سه‌ر پۆستی ساده‌و بچووك، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی تیرۆریست بن یاخود پاره‌ی گشتییان بهفیرۆدابێت وه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك ده‌كرێت".
هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ سزادانی تۆمه‌تبارانی بواری چالاكی مه‌ده‌نی، زیاتر یاسای سزادانی فیدراڵییه‌كان به‌كاردێنن نه‌ك یاساكانی هه‌رێم كه زێده‌تر میدیاكار وچالاكی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌پارێزێت".
ده‌كرێت ئه‌م خاڵه ببێته جێی مشتومڕی زیاتر به‌وه‌ی بۆچی یاسای باشتر‌و مه‌ده‌نیتر لهفیدراڵ په‌یوه‌ست بهتۆمهتبارانی میدیا‌و چالاكی مه‌ده‌نی كه‌چی په‌نا بۆ یاسا كۆنه‌كانی فیدراڵ ده‌درێـت؟ به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو یاسای ژماره‌ی 11ی ساڵی 2013 یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی نیگه‌رانی راپۆرته‌كه له‌بوونی بۆشایی یاسایی و ده‌ركردنی بریاری بۆ سنوورداركردنی ئازادی مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌وا ده‌ركردنی دوو بریار، یه‌كه‌مییان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵ، تایبه‌ت به‌دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان له‌هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك كه دژ به‌داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و دووه‌مییان؛ بریاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌تدان بهدهزگاكانی میدیا و قورسكردنی رێككاره‌كان و زیادكردنی پاره‌ی مۆڵه‌ت(جێی ئاماژه‌یه له به به‌یانی ژماره 1ی ساڵی 2024 له له 28ی 1ی 2024 له‌سه‌ر رساپاردهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بریاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه). هه‌ردوو بریاره‌كه جێی نیگه‌رانی راپۆرتهكهن.
راپۆرته‌كه‌ی پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ست بۆ برینێكی دیكه‌ی عیراق و هه‌رێم ده‌بات كه ئه‌ویش نه‌بوونی هیچ رێكخستنێكه بۆ چۆنییه‌تی چوونه ژووره‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ ناو ئه‌كاونت و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییان به‌بێ هه‌بوونی هیچ رێگه پێدانێكی یاسایی. له‌وه‌ش خراپتر، خاوكردنهوهو هاككردن و ریپۆرت لێدان له‌و پێگه‌و سه‌رچاوه میدیانه‌ی پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا كه دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانن.
قورستركردنی كاری رێكخراوه ناحكومییه‌كان.
خاڵێكی دیكه كه بۆته جێی سه‌رنج وتێرامانی راپۆرته‌كه‌ی پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌ویش دروستكردنی لهمپهرو به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م كاری رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی فیدراڵی و هه‌رێم دا. له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "رێكخراو هه‌یه بۆ پێدانی مۆڵه‌ت و په‌سندكردنی ناوه‌كه‌ی 6 مانگی خایاندووه له‌به‌غدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده له‌ئابی 2023 حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: گۆرانكاری له‌پرۆسه‌ی دروستكردنی رێكخراوی ناحكومی و مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه دا كردووه، به‌ڵام هیچ پێشكه‌وتنێكی پێویست به‌دی نه‌كراوه له‌وباره‌یه‌وه". بۆیه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌جددی له‌وباره‌یه‌وه بێته سه‌رهێڵ و له‌و بكۆڵێته‌وه كه بۆچی ئه‌و گله‌یی و ره‌خنانه دروست بوون؟ چاوه‌ڕوان ده‌كرا میدیاكانیش راپۆرت و بابه‌تی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بورژێنن.
ئهفریقاییهكانی بهسڕاو فێربوون له په‌نابه‌ران
له‌به‌شی حه‌وته‌می راپۆرته‌كه‌ی مافی مرۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند باسێكی سه‌رنج راكێش باسكراوه، كه بابه‌ته‌كه نه‌بۆته رۆژه‌ڤ و پلانی حكومه‌ت و میدیا و رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌ووردی. یه‌كه‌مییان په‌یوه‌سته به‌و ئه‌فریقییانه‌ی كاتی خۆی كۆچییان بۆ عیراق كردووه‌و لێی نیشته‌جێبوون. راپۆرته‌كه ژماره‌یان به 1 ملیۆن و نیو مه‌زنده ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته رووكه جیاكارییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت به‌به‌راورد به‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ڕه‌ب. ئه‌م باسه له‌میدیای كوردیش گرنگی و بایه‌خی پێنه‌دراوه. ده‌كرێت كاری زیاترییان له‌سه‌ر بكرێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نادادییانه‌ی كه به‌رامبه‌رییان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بابه‌تێكی دیكه كه بۆته جێی تێرامان، ئه‌ویش نه‌بوونی كارئاسانییه بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان كه بۆ نموونه: كێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌یشتن به‌زۆرینه‌ی باڵه‌خانه‌و شوێنه‌كان هه‌یه‌و ئه‌م خاڵه‌ش پێویستی به‌كاری زیاتری حكومه‌ت و فشاری رێكخراوه ناحكومییه‌كان و میدیاكانه.
هه‌روه‌ك خاڵێكی دیكه په‌یوه‌سته به رێگه‌پێدانی كاركردن به‌په‌نابه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سووریا هاتوون. به‌پێی راپۆرته‌كه له‌عیراقدا مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ‌نادرێت و له‌كاتێكدا 99% ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه مافی كاركردنییان له هه‌رێم پێدراوه. هه‌رچه‌نده ئه‌م خاڵه پۆزه‌تیڤ ده‌شكێته‌وه به‌لای هه‌رێم دا، به‌ڵام جێی سه‌رنجه كه ئه‌و بابه‌ته نه‌بۆته باسی میدیاكاران و لێكۆڵینه‌وه‌و دیراسه‌یه‌ك بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی رێژه‌ی بێكاری له‌ناو گه‌نجانی دانیشتووی هه‌رێم به‌رزه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا په‌نابه‌ران كارییان ده‌ستده‌كه‌وێت؟ ئه‌مه به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا‌و گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌زۆربه‌ی بارودۆخه‌كاندا توانا‌و لێهاتوویی په‌نابه‌ران له‌كاری ته‌كنیكی به‌رزتره‌و باشتره. بۆیه ده‌كرێت ئه‌زموونی په‌نابه‌ران له‌رووی ته‌كنیكی و به‌هره‌كانیان له‌بازاری كاردا دۆكیومێنت بكرێن و وابكرێت گه‌نجانی دانیشتووانی هه‌رێمیش سوودمهندبن له‌و به‌هره‌و توانایانه‌ی كه ئه‌وان له‌ووڵاتانی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان هێناویانه.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، زیاتر تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند پرس و بابه‌تێك كه پێویستییان بهئاوڕلێدانهوهی جددی وخێرا هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی پسپۆڕی ههردامودهزگایهك لیژنه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتن و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگییانه دروست بكات و بریاری له‌باره‌وه بدات. هه‌روه‌ك له‌سه‌ر رێكخراوه ناحكومییهكانیش پێویست ده‌كات، له‌كارنامه‌ی خۆیاندا چه‌ند خاڵێك هه‌ڵبژێرن بۆ كار له‌سه‌ر كردن و پێشكه‌شكردنی نه‌خشه رێگا‌و راوێژی پێویست بۆ حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. هه‌رچی په‌یوه‌ستیشه بهدهزگاكانی میدیا ده‌توانن چه‌ندین چیرۆكی كاریگهرو راپۆرتی بنكۆڵكاری له‌و راپۆرته‌وه هه‌ڵێنجن و فشار دروست بكه بۆ گۆرانكاری.
هه‌روه‌ها پێشنیازیش بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه له‌راپۆرتی ساڵی داهاتوویاندا، هاوشێوه‌ی هۆنگ كۆنگ و تبت و ماكوا كه له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتی ده‌وڵه‌تی چاینا به‌جیا به‌شییان بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌وا هی هه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌شێكی جیاوازی هه‌بێت.
بۆیه له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: راستكردنهوهو رۆیشتن له‌گه‌ڵ هێڵه ستراتیژی و گشتییه‌كانی راپۆرتی پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌كێكی به‌هێزتر ده‌بێت به‌ده‌ست كورده‌وه له‌هێڵی دژه فڕینی ساڵی 1991 بۆ پاراستنیان له‌هێرشی سوپای سه‌ددام و سیستمی پاتریۆتی دژه مووشه‌ك كه له‌ئێستادا داواده‌كرێت.
*ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان / زانكۆی شیفێڵد، ووڵاتی به‌ریتانیا