سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

رەمەزان قادیرۆڤ سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی چیچانی بەدەستهێنا

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئەیلوول 2026

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

دوای راگەیاندنی ئەنجانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی چیچان لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ناوەندی لە ڕووسیا ، ڕەمەزان قادیرۆڤ سەرۆكی چیچان ( 99.85%)ی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی كۆماری چیچانی روسیا بەدەستهێنا، قادیرۆڤ لەم هەڵبژاردنەدا لەلایەن پارتی "روسیای یەکگرتوو" بەسەرۆكایەتی فلادیمێر پوتینەوە کاندید کرابوو.

ئاژانسی هەواڵی ڕووسی (تاس) بڵاویكردەوە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی قادیرۆڤ كە (99.85%)ی دەنگەكان لەم هەڵبژاردنەدا بەدەستهێناوە زیاترە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پێشوو كە لە ساڵی 2021 ئەنجامدرا و قادیرۆڤ (99.73%)ی دەنگەكانی بەدەستهێنایوو، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016 دا (97.94%)ی دەنگەكانی بەدەستهێنابوو. 

هەریەکە لە ئیسماعیل دینیلخانۆڤ کاندیدی پارتی "روسیای دادپەروەر" و خالید ناکایێڤ کاندیدی پارتی شیوعی ڕووسی، 0.05%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە کۆمارەکەدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی کۆتایی بەشداری لە هەڵبژاردنی چێچنیادا گەیشتووەتە 95.19%، و روونی کردەوە کە کۆی گشتی 831,946 دەنگدەر بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگداندا کردووە.

 (ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی) بڵاویكردووەتەوە، قادیرۆڤ زیاتر لە (20) ساڵە بە دەسەڵاتێکی توند و بە پشتگیریی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا حوکمی ناوچەی چیچان دەكات، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەكەن دەکەن قادیرۆڤ تووشی نەخۆشییەكی قورس بووە، بۆیە هەوڵ دەدات (ئادەمی) كوڕی كە تەمەنی 18 ساڵە ئامادە دەكات بۆ جێنشینی خۆی، هاتنی قادیرۆڤ بۆ دەسەڵات دوای کوژرانی (ئەحمەد قادیرۆڤ)ی باوکی هات لە تەقینەوەیەکدا لە ساڵی 2004 کە لەلایەن گروپێكی چەكدارییەوە كوژرا.

  

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن