سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

فایلی سپی و سور.. دانوستانەكانی تاران و نێچیرڤان بارزانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئایار 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئەنوەر حسێن (بازگر)
نێچیرڤان بارزانی، كارەكتەری یەكەمی دیپلۆماسی كوردستان، بە سەردانێك لە تارانە؛ بۆ كۆمەڵێك فایلی هەستیار و گرنگ.
بارزانی كە بە كارەكتەری كردنەوەی گرێ كوێرەكانی (ناوخۆی كوردستان بە تایبەتی زۆنی زەرد - سەوز)، (هەولێر - بەغدا)و (هەولێر – ئەنكەرە و تاران) دەناسرێت. لەم سەردانەدا فایلەكانی بارزانی بۆ دووجۆر (سپی و سور) ڕیزبەند كراون؛
فایلە سپییەكان كە بارزانی دەیەوێت ئامانجەكانی بەدەست بێنێت كە ئەمانەن:
یەكەم: پرسی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی (10)ی حوزەیرانی كوردستان كە تاران دەتوانێت عێراق و یەكێتیش ڕازی بكات.
دووەم: پرسی دادگای فیدراڵی، موچە و بودجە، تاران دەتوانێ بەغدا ناچار بكات دەست بە كۆتایهاتنی فشارەكانی بكات لەسەر هەولێرو ڕێگاچارەی نوێ دەستپێبكات.
سێیەم: ڕاگرتنی هێرشی موشەكی و درۆن بۆسەر (ماڵی سەرمایەدارەكانی نزیك پارتی، فڕۆكەخانەی هەولێر، هەریر، غازی كۆرمۆر...) بەنیەت باشی نیشاندانی بارزانی، بۆ بنەبڕكردنی گەلەیی و ناڕەزایەتییەكانی ئێران، كە فاكتی خستوەتە بەردەست بارزانی.
چوارەم: بارزانی بەرچاوڕوونی دەوێت، ئاخۆ هەڵوێستی تاران سەبارەت بە پرسی (PKK) چییە؟ لە ئۆپەڕاسیۆنی هاوینەی ئەنكەرە؟
سەبارەت بە دیوی دووەمی سەردانەكە (فایلی سور) كە تاران ئامادەیكردوە لە بارزانی داوا دەكات ئەوانیش:
یەكەم: جێبەجێكردنی كرداری ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان (تاران - هەولێر - بەغدا) بۆ داخستنی كامپەكانی (زڕگوێز - كۆیە)ی كۆمەڵەو دیموكرات، ناردنیان بۆ (كامپی بێ چەك) یان دەوڵەتی سێیەم و ڕادەستكردنی (40) لە كەسە یەكەمەكانیان. ڕاگرتنی هەموو هەوڵێكی میدیایی لە میدیاكانی كوردستاندا.
دووەم: كۆتایهاتن بەو گومانانەی تاران هەیەتی لە بوونی جموجۆڵی موسادی ئیسرائیل و كۆتایهانن بەو گومانانە.
سێیەم: دووباركردنەوەی هاوپەیمانی هاوشێوەی ڕابردوو (سەدر – حەلبوسی - بارزانی) كە بوە هۆی كەتكردنی ماڵی شیعی.
چوارەم: ڕاگرتنی پارسەنگی سیاسی، دیپلۆماسی، سەربازی نێوان (تاران و ئەنكەرە) لەلایەن هەولێرەوە.
ئەم دوو فایلە (سپی و سور)ە لە تاران دەگۆڕدرێنەوە، هەردوولاش، جێبەجێیان دەكەن، پێشوازی (خامنەیی، ڕەئیسی قاڵیباف)یش ئاماژەن كە سەردانەكەی بارزانی سەركەوتوو دەبێت و لانیكەم بۆ ئەم سەردەمە دەتوانێت تاران یارمەتیدەر بێت – گەر كەسانی تر لە بارزانی تێك نەدەن – چونكە دوای هەڵبژاردنەكان ڕەنگە دیزانینی هەرێم بگۆڕدرێت و ئاڵوگۆڕ بە داشەكان بكرێت و یەكێتی نیشتیمانیش، پێدەچێت چرای سەوزی بۆ سەردانەكەی بارزانی بۆ تاران و ڕازیبوون بە هەنگاوەكانی نیشانبدات لەبەرامبەردا پارێزگاری كەركوكی ئێستاو سەرۆكی هەرێمی داهاتووی كوردستان. 
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!