Draw Media

وەفدی بارزگانی یەكێتیی لە ئیمارات دەركەوت

وەفدی بارزگانی یەكێتیی لە ئیمارات دەركەوت

2024-05-04 18:13:46


(درەو): 
چەند رۆژێكە هەواڵی بلۆككردنی زیاتر لە (200) ملیۆن دۆلاری یەكێتی لە دوبەی بڵاوبووەتەوە، بۆ رەتكردنەوەی راستی ئەو هەواڵانەو قەدەغەكردنی گەشت لێییان، شێخ ئەحمەدی نۆكان و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ئیماراتەوە دەركەوتن.  
میدیاكانی یەكێتیی رایانگەیاند، وەفدێكی بازرگانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە پێكھاتووە لە (شێخ ئەحمەد حەمە كەریم)و (ھاوڕێ شێخ دارۆ) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی ئیماراتیان كردووە. 
بەپێی قسەی میدیای یەكێتیی، لەم سەردانەدا وەفدی یەكێتی یەكێتی "چەند گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان واژۆكرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و بونیادنانی چەند كارگەیەك لە بواری خۆراك".
شێخ ئەحمەدی نۆكان و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری لە ئیمارات "لەگەڵ چەندین كۆمپانیای بازرگانیی نێودەوڵەتی و سەرمایەداران كۆبونەتەوە بۆ ئەوەی سەرمایەدارانی بیانی سەرمایەكانیان لە ھەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بخەنەگەڕ".
ئیدارەی گشتی یەكێتیی كە لەدوای كۆنگرەی پێنجەمەوە ناوی لێنراوە (مەكتەبی دارایی)، كەمتر كارو چالاكییەكانی خۆی بڵاودەكاتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە هەموو پرۆژەیە لە سنوری دەسەڵاتدارێتیی یەكێتیی بە فیلتەری ئەم مەكتەبەدا تێدەپەڕێت. 
بڵاوكردنەوەی هەواڵی سەردانی وەفدی بازرگانی یەكێتیی بۆ ئیماراتی عەرەبی لەم كاتەدا، دوای ئەو هەواڵانە دێت كە لەبارەی بلۆككردنی بڕی 200 ملیۆن دۆلاری یەكێتیی لە دوبەی و قەدەغەكردنی گەشتكردنی هاوڕێ دارۆ شێخ نوری بۆ ئیمارات بڵاوبوونەتەوە، 
مەكتەبی دارایی یەكێتیی لەرێگەی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵ و وێنەكانی سەردانی وەفدەكەوە دەیەوێت راستی ئەو هەواڵانە لەبارەی بلۆككردنی پارەكانەوە بڵاوكراوەتەوە رەتبكاتەوە.  ‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand