ئه‌گه‌ر موچه به‌ته‌واوه‌تی دابین كرا، داهاتی نانه‌وتیی راده‌ست بكرێت
2024-05-03 12:10:33
(دره‌و):
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ستوه‌ته‌وه به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ مانگانه به‌ته‌واوه‌تی موچه‌ی هه‌رێم بنێریت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 24ی مانگی رابردوو ئیمزای له‌سه‌ر بڕیارێك كردووه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ریكردووه.
ئه‌م نوسراوه كه ژماره (250)ی لێدراوه، تێیدا پاڵپشت به حوكمه‌كانی مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو هه‌روه‌ها له‌به‌ر رۆشنایی حوكمی مادده‌كانی (12/دووه‌م/د)و (21/ دووه‌م) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵانی (2023-2024-2025)و حوكمه‌كانی مادده‌ی (29)ی یاسای ئیداره‌ی دارایی فیدراڵ ژماره (6)ی 2019ی هه‌مواركراو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 24ی نیسانی 2024دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی:
• پشكی گه‌نجینه‌ی فیدراڵ له‌و داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتوون، له ژماره حسابی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ژماره (70018) له لقی بانكی فیدراڵی دابنرێت، له تێكڕای ئه‌و داهاته نانه‌وتییانه‌ی كه به‌گوێره‌ی یاسا‌و رێنماییه داراییه‌كان و سیسته‌می ژمێریاری به‌ركار، وه‌كو داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه تۆماركراون.
• راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ خه‌رجكردنی ته‌رخانكراوی هه‌رێم له بودجه‌ی به‌كارخستن و سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مه له‌پاڵ ته‌رخانكراوی موچه وه‌كو ئه‌وه‌ی له خشته هاوپێچه‌كانی یاسای بودجه‌دا هاتووه.
• له رێكه‌وتی ده‌ستپیكردنی خه‌رجكردنی ته‌واوه‌تی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵه‌وه، ده‌بێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.