Draw Media

2024-03-28 08:27:53



"بە پلەبەرزكرنەوەوە ئامادەدەكرێت"
درەو:
وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی سێیە، لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەدەكرێت، بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدایە پارەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت، ئەگەرنا راگەیاندنی خشتەی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، لە ئێستادا تیمیەكانی وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی ئازارن بە دوو شێوە ئامادەكرێت ( لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوە و بێ پلە بەرزكردنەوە) دەینێرن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، بۆ راگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی شوبات چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراقن تا ئاماژەیەك بنێرن بۆ موچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدی هێزە ئەمنییەكانی ناردووە بۆ بەغداد مەرجی بەغداد ئەوەیە دەبێت دیوانی چاودێری دارایی رەزامەندی لەسەری بدات، بۆیە دیوانی چاودێری دارایی كارەكانی خۆی تەواو كردوو رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە تا لەوێش رەزامەندی لەسەر بنێردرێت و پارەكەیان بنێرێت ئەوكات خشتەی موچە رادەگەیەندرێت، بۆیە ئەمڕۆ چاوەڕێی ئەو ئاماژەیەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن ئەگەر نەینێرێت ئەوا دابەشكردنی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (599 ملیار) دیناری ناردووە لەكاتێكدا بۆ موچەی مانگانەی موچەخۆران (949) ملیار دینار پێویستە بۆیە نزیكەی (350) ملیار دینار كورتهێنانی موچە هەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردن تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (5 ترلیۆن و 900 ملیار) دیناری بۆ موچە ناردووە لە كاتێكدا دەبوایە (11 ترلیۆن و 300 ملیار) دیناری بناردایە واتا (52%)ی ناردووەو (%48)ی نەناردووە.
داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كە وەزارەتی دارایی پشتڕاستی كردووەتەوە:
-    پارەی بەغداد: 599 ملیار دینار
-    پارەی هاوپەیمانان: 25 ملیار دینار
-    داهاتی ناوخۆ: 35 ملیار دینار (بەشێكی چەكەو كاش نیە) 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand