داواى لیستی پله به‌رزكردنه‌وەی فەرمانبەران و چه‌ند سه‌رنجێكی خێرا
2024-03-25 14:19:17
جیهانگیر سدیق گوڵپی
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له 24/3/2024 نوسراوێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان كردوە، تێیدا داوای كردوه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی 3 لیستێكی تر ئاماده بكه‌ن كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی تێیدا ئه‌نجامدرابێت له كاتی شایسته‌یان و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.
ئه‌م نوسراوه به‌رچاوڕونیی پێویستی تیدا نیه بۆ فه‌رمانگه‌كان بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه وه‌كو خۆی نائاساییه و ناكرێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته هاوكات له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی سێ كارێكی مه‌حاڵه و، پێش ئاماده‌كردنی لیستێكی له‌وجۆره چه‌ندین ڕێكار و هه‌نگاوی تر هه‌ن ده‌بێ بگیرێنه‌به‌ر، لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم به‌خێرایی چه‌ند سه‌رنج و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو:
1- لیستی موچه كه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام درابێت له كاتی شایسته‌وه، ته‌نها له‌پاش كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و پرۆسه‌و ڕیكاری تر ده‌توانرێ ئاماده بكرێت، سه‌ره‌تا ده‌بێ فه‌رمانگه‌كان نوسراویان بۆ بچێت كه پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ست پی بكه‌نه‌وه، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یش له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك به فۆرم و كۆنوسی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی ناو دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه و پاشان فه‌رمانی كارگێڕی یان وه‌زاری تایبه‌تی پێ ده‌رده‌چێت، فه‌رمانگه‌كانیش بۆ هه‌مو ئاسته‌كان ده‌سه‌ڵاتی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان نیه و ده‌بێ بۆ هه‌ندێكیان نوسراو به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ سه‌روی خۆیان یان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێ فه‌رمانه‌كه ده‌رده‌چێت، به‌گشتی هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێ به‌و ڕێکارانە ده‌ستپێبكرێت و ئه‌وه‌یش كاتی پێویسته چونكه پلە بەرزکردنەوەکە هه‌مو فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه.
2- پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر ده‌بێته هۆی چه‌ندین گۆڕانكاری له ناونیشانی فەرمانبەر و كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و سه‌موچه‌و ده‌رماڵه‌كان و كۆی گشتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، له‌كاتی ئاساییدایه ئه‌مه كارێكی ڕۆتینیه و له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی ده‌ڕوات و ئاڵۆزی و زه‌حمه‌تیه‌كی ئه‌وتۆی تێدانیه.
به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی كه چه‌ند ساڵه فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی تێدان دۆخێكی نائاساییه‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیان ئه‌نجام نه‌دراون، ئێستا زۆربەی فه‌رمانبه‌ران لانی كه‌م شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دوو پله به‌رزكردنه‌وه وه‌ربگرن، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌رموچه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ریش زیاد ده‌بێت، بڕی سه‌رموچه كه ده‌چیته سه‌ر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌پێی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گۆڕێت، واته له‌گه‌ڵ پێدانی پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی شایسته‌یانه‌وه پێویست به‌وه ده‌كات هه‌مو ئه‌و سه‌رموچانه‌یش ڕاست بكرێنه‌وه كه له‌ساڵانی ڕابووردا له‌سه‌ر بنه‌مانی موچه بنه‌ڕه‌تیه كۆنه‌كه‌ی پێش پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆیان به‌ستراوه و وه‌ریان گرتوه، به‌م جۆره پله‌به‌رزكردنه‌وه له‌كاتی شایسته‌وه ده‌بیته هۆی گۆڕان و زیادبونی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران و سه‌رموچه‌كانیان و بڕی ده‌رماڵه‌كانیشیان له‌چه‌ند ساڵی ڕابوردوه‌وه تاكو ئێستا، چونكه زۆرینەی ده‌رماڵه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌یه‌ك له‌موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیاری ده‌كرین.
3- له‌ساڵانی ڕابووردو چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر خه‌نانشین بوون كه مافی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان تێ په‌ڕیبوو و پله‌یان به‌رز نه‌كرابویه‌وه و به ماف و موچه‌ی كه‌متر خانه‌نشین كراون و چه‌ند ساڵه به‌و جۆره موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، ئه‌وان مافی خۆیان سود مه‌ند ببن له بڕیاری پله به‌رز كردنه‌وه له كاتی شایسته‌یان كه كارگه‌ریی ده‌بێت له سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینیان و گۆڕانكاریی له‌موچه‌كه‌یان ده‌كات له‌كاتی شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه تاكو ئێستا.
4- بۆیه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایی و به‌رچاوڕونیی تایبه‌ت بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه بداته فه‌رمانگه‌كان سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، پێویسته ڕێنمایی تایبه‌تیش بدات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان(ئه‌وانه‌ی له‌خاڵی 3 له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه) له‌هه‌مو فه‌رمانگه‌كان به‌لیژنه‌ی تایبه‌ت. له‌پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه ئینجا ئه‌توانرێ لیستێكی له‌وجۆره ئاماده‌بكرێت .
5- بابه‌تێكی تریش خەرجکردنی ئه‌و جیاوازیانه‌یه(فروقات) له كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت، ئایا بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ی ڕابووردویش ده‌درێته‌وه كه مافی بێچه‌ندوچۆنی فه‌رمانبه‌رانه؟ ئایا حكومه‌تی به‌غدا ده‌چێته ژێر باری ئه‌وه؟ یان ده‌ڵێ ئه‌ركی ئێمه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ و پاش بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌ست پێ ده‌كات.