له یه‌كه‌م ساڵڕۆژی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستاندا
2024-03-25 08:59:06
راپۆرت: دره‌و
"كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه، رۆژانه 200 بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ئێمه ئاگاداری نین، دان به گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمدا نانێین" ئه‌مه وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم، له یه‌كه‌م ساڵڕۆژی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، به‌مشێوه‌یه چاره‌نوسی نه‌وتی كوردستان له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیا بیانییه‌كاندا گیری خواردووه. ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا.
له وه‌ڵامی كۆمپانیاكانی نه‌وتدا
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوی گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور"ی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ" گروپێك كه ناوی (گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان)ی له خۆی ناوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی 23/3/2024 ده‌ریكردووه، راستییه‌كانی شێواندووه‌و ژماره‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی كردووه، بۆیه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه.
له رونكردنهوهكهیدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به چه‌ند خاڵێك باس له دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵی:
• راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه له ئازاری 2023دا به‌هۆی بڕیاری توركیاوه بووه، كه به‌هۆیه‌وه بڕیاری ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی ژوری بازرگانی پاریس له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌رچووه. بۆیه به‌بڕیاری عێراقی فیدراڵ ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك رۆژیش هه‌نارده‌ی نه‌وت رانه‌وه‌ستاوه. دوای زیاتر له شه‌ش مانگ و دانوستانی گرنگ له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی كه ئه‌م وه‌زاره‌ته سه‌رپه‌ره‌شتی كرد، هه‌ردوولا گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ دووباره كارپێكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه له زوترین كاتدا هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ته‌كنیكییانه‌ی كه بووه هۆی داخستنی. بۆیه حكومه‌تی فیدراڵی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه له راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌هۆكاری په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌تی سیادی نه‌وت و بابه‌تی تر.
• یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ئێستادا، ئه‌وه‌یه كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به فه‌رمی به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسای به‌ركاری بودجه‌ی گشتی فیدراڵی هه‌نارده بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌گرێته‌وه كه له‌ناو گروپی ناوبراودان (مه‌به‌ستی گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ئه‌پیكور-ه)، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌وتی وه‌به‌رهێنراوی كێڵگه‌كانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسا راده‌ست بكه‌ن، ده‌توانرێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بكرێته‌وه.
• پێشتر حكومه‌تی فیدراڵی و ئه‌م وه‌زاره‌ته به په‌رۆشییه‌وه هه‌وڵیانداوه بۆ لابردنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆكی ژماره‌یه‌كی زۆر له نوسراو نامه‌ی فه‌رمی و كۆبونه‌وه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌كاندا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واودا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دواین نوسراویان، نوسراوی ژماره (480)یه له رۆژی 18/3/2024دا كه پێویستیی راده‌ستكردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی. هێشتاش ئه‌م وه‌زاره‌ته (مه‌به‌ست وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه) سوره له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه له زوترین كاتدا، هاوكات له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به حوكمه‌كانی ده‌ستورو یاسا.
• نوسراوه فه‌رمییه‌كان كه له‌م وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رچوون، له‌وانه ئه‌و نوسراوانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ناویان هێنراوه، ئاماژه‌یان به راپۆرته‌كانی رێكخراوی ئۆپێك و سه‌رچاوه لاوه‌كییه نێوده‌وڵه‌تییه پشت پێبهستراوهكان كردووه، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌بڕی (200 بۆ 225 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه، به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئه‌م وه‌زاره‌ته، پابه‌ندنه‌بوون به سیاسه‌تی گشتی نه‌وت كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ناوبانگی عێراق و پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی روبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه‌و لایه‌نی به‌رپرس له‌و پێشێلكارییانه هه‌موو ده‌ره‌نجامه یاساییه‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان.
• گرێبه‌سته بانگهشهبۆكراوهكانی نێوان كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی و نه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵییه‌وه به هیچ جۆرێك په‌سه‌ند نه‌كراون، چونكه بنه‌مای ده‌ستوریی و یاسایی دروستیان تێدا نییه. ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ده‌یه‌یه ئه‌مه هه‌ڵوێستی حكومه‌ته فیدراڵییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وت بووه، ئه‌مه‌ش هاوتایه له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (59/ فیدراڵی/2022 له‌گه‌ڵ یه‌كخراوه‌كه‌ی 110/ فیدراڵی/ 2019) له 15/2/2022دا. دوای بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كه ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن، هیچ بوارێك بۆ مشت‌ومڕ نه‌ماوه‌ته‌وه، جگه له پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كه‌وه.
• پێشتر ئه‌م وه‌زاره‌ته داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه كرد كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، كۆپی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی راده‌ست بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دراسهكردنیان و گه‌یشتن به گرێبه‌ستێكی نوێ كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستورو یاسا‌و باشترین سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه گه‌وره‌كان، به‌ڵام گرێبه‌سته داواكراوه‌كان تائێستا راده‌ست نه‌كراون، ئیتر چۆن ده‌كرێت داوا له‌م وه‌زاره‌ته بكرێت پابه‌ند بێت به گرێبه‌ستێكه‌وه كه نه بینیویه‌تی و نه دانیشی پێدا ده‌نێت و له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماش پێچه‌وانه‌ی بڕیاره دادوه‌رییه پابهندكهرهكانه ؟
• یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی ژماره (13)ی ساڵی 2023 ده‌رچووه‌و له رۆژی 1/1/2023وه به‌ركار بووه، مادده‌ی (12/دووه‌م/ ج)ی یاساكه ده‌قێك له‌خۆده‌گرێت كه خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به هه‌مان ئه‌و بڕه پاره‌یه دیاریكردووه كه ئه‌م وه‌زاره‌ته له گرێبه‌سته‌كانیدا ده‌یدات، تێكڕای خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان (6.9 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك)، كه‌چی كۆمپانیا كاركه‌ره‌كان له هه‌رێم داوای سێ هێنده‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌كه‌ن (ئه‌مه جگه له خه‌رجی گواستنه‌وه كه ئه‌ویش زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه) وه‌كو یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیان بۆ راده‌ستكردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو. ئه‌وه‌ی وای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد پشت به نرخه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ببه‌ستێت، ئه‌وه بوو نه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نه هیچ لایه‌نێكی تری فیدراڵی ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌ستانه نین، وه‌كو پێشتر باسكرا. هه‌روه‌ك ئه‌و پاره‌ی كه كۆمپانیاكان داوای ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه ناوی لێنراوه پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پێشتر كه ملیاران دۆلاره‌و بڕه پاره‌یه‌كی نه‌زانراوه له‌لای حكومه‌تی فیدراڵی و له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌كانی قه‌رزكردن به‌پێی ده‌ستورو یاسا به‌ركاره‌كان ناگونجێت.
• چه‌ندینجار روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م وه‌زاره‌ته ناتوانێت سه‌رپێچی یاسای بودجه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی تر بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه زیاده‌ڕۆییه‌كی گه‌وره له خه‌رجی ناوبراودا هه‌یه له بڕگه‌ی پێشوودا. پێشتریش ئه‌م وه‌زاره‌ته به فه‌رمی جه‌ختی كردووه له‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌گوێره‌ی یاسا له‌رێگای بۆری عێراق- توركیاوه ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌مه له‌پاڵ دانوستانی هاوته‌ریب بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گشتگیر كه جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌دی بهێنێت. به‌ڵام كۆمپانیاكان به‌رده‌وامن له خۆبه‌دورگرتن تا ئه‌وكاته‌ی پێشوه‌خته مل بۆ مه‌رجه نایاساییه‌كانیان بدرێت، ئه‌مه‌ش له هیچ بارودۆخێكدا قبوڵ ناكرێت.
• پێشتر حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست پێشوازی له نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌ی نیازپاكی، به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یاسایی قبوڵكراو، هه‌روه‌ك پێشتر ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بانگهێشت كردووه بۆ كۆبونه‌وه‌ی دانوستان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه، هه‌روه‌ها له رێوشوێنه به‌رده‌وامه یاساییه‌كاندا دژی ئه‌و كۆمپانیایانه، مۆڵه‌تی پێداون به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تیان پێبدات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی كۆمپانیاكان به‌بێ هیچ نه‌رمی و گۆڕانكارییه‌ك مایه‌وه.
• به‌یاننامه‌ی گروپی ناوبراو (مه‌به‌ستی پهیكوره) ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرای له كاروباری سه‌روه‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی عێراق له‌خۆگرتووه‌و په‌یوه‌ندی به كاری كۆمپانیاكانه‌وه نییه، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌رپێچییه‌كی تر له‌سه‌ر گروپی ناوبراو تۆمار ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ بنه‌مای نیازپاكی و بنه‌ماكانی كاری وه‌به‌رهێنانی بیانی‌دا نایه‌ته‌وه.
• وه‌زاره‌تی نه‌وت به فه‌رمانی حكومه‌ت، پابه‌نده به گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده له‌رێگای بۆری عێراق- توركیاوه، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌ستورو یاسادا بگونجێت، كۆمپانیا بیانییه‌كانیش كه ده‌یانه‌وێت له عێراق كاربكه‌ن، ده‌بێت رێز له سه‌روه‌ری وڵات و یاسا‌و بڕیاره دادوه‌رییه‌كانی بگرن و له‌بری ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سه‌روه‌ریی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی عێراق، بارودۆخی خۆیان به‌وپێیه بگونجێنن.
ئه‌پیكور چی وتبوو ؟
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌و راگهیهندراوهیه كه رۆژی 23ی ئه‌م مانگه گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و گروپه نوێنه‌رایه‌تی (8) كۆمپانیای بیانی ده‌كات كه له كه‌رتی نه‌وتی كوردستاندا كارده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، گروپی ئهیپكور رایگه‌یاندبوو" دوای ساڵێك لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هیچ بەرەوپێشچوونێك بە ئاڕاستەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نیە، عێراق نزیكەی (11) ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە لە راگرتنی نەوتی هەرێم، داهاتی كۆمپانیاكانی بواری نەوت (60%) كەمیكردووە".
ئه‌پیكور ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، دوای ساڵێك لە راگرتنی نەوت تائێستا هیچ پێشنیازێكی لەلایەن حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت پێنەگەیشتووهو ئه‌وان پابەندن به گرێبەستەكانیانن لەگەڵ حكومەتی هەرێم.
حكومەتی عێراقیشی تۆمه‌تبار كردبوو به‌وه‌ی هەنگاوی پێویستی نەگرتووەتە بەر بۆ كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق – توركیا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا له ئۆكتۆبه‌ری 2023وه ئاماده‌یی بۆ دهرستپێكردنهوهی هه‌نارده‌ی نه‌وت نیشانداوه.
ئهپیكوریش هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له هه‌نگاوه‌كانی خۆی كردبوو له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، بۆ ئه‌مه‌ش باسی له كۆبونه‌وه‌كانی كردبوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له هه‌ولێرو به‌غدادو دوبه‌ی.
ئه‌پیكور، جارێكی تریش مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان راگه‌یاند كه ئه‌مانه‌ن:
• هەرزیادكردنێك، پێویستە لە نێوان هەرێم و بەغداد و كۆمپانیاكانی ئەپیكۆر رێككەوتنی لەسەر بكرێت.
• پێویستە دڵنیایی بدرێت لە پێدانی پارەی هەناردەی نەوت لە رابردوو بۆ داهاتووش.
• پێویستە راستەوخۆ پارەی نەوتی فرۆشی كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكۆر بدرێتە ئەو كۆمپانیایانە.
• پێویستە شێواز‌و رێككەوتنی بازرگانی و ئابوری ئێستای كۆمپانیاكان وەك خۆی بمێنێتەوە.
ئه‌مریكا له‌نێوان به‌غدادو هه‌ولێردا !
كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌مریكاوه فشار له حكومه‌تی عێراق بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ر له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتۆن، گروپی ئه‌پیكور نامه‌یه‌كی بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا نوسی، داوای لێ‌كردن به‌ر له سه‌ردانی سودانی بۆ ئه‌مریكا فشار بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی نێوان توركیا‌و عێراق ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت.
عێراق رۆژانه (800 هه‌زار) دۆلار غه‌رامه ده‌دات!
گروپی كۆمپانیاكانی (ئه‌پیكور) له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی داخستنی بۆری نه‌وتی عێراق- توركیا‌و راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا خسته‌ڕوو، كه ئه‌مانه‌ن:
* نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عێراق كەوتووەو كه مانگانه نزیكه‌ی (یه‌ك ملیار) دۆلار ده‌كات.
* هەرچەندە بۆری نەوتی عێراق - توركیا بەكارناهێندرێت بەڵام عێراق رۆژانە (800) هەزار دۆلار سزا دەدرێت بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە مەرجەكانی ناو رێككەوتنی بۆری نەوتی عێراق – توركیا جێبەجێ بكات.
* بڕی 1 ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیاكانی ئەپیكور لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە ئەیلولی 2022 تا ئازاری 2023.
* زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور راوەستاوە .
* داهاتی ساڵانەی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت نزیكەی لەسەدا 60 كەمیكردووە، بەهۆی ئەوەی فرۆشی ناوخۆیی، جێگەی فرۆشی لە بازارە نێودەوڵەتییەكان گرتووەتەوە .
* خنكاندنی ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت و نەناردنی بودجە .
كاریگه‌ری راوه‌ستانی نه‌وتی هه‌رێم له بازاڕی جیهانیدا
(ئه‌پیكور) به چه‌ند خاڵێك كاریگه‌رییه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مانه‌ن:
* راگرتنی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق- توركیا، فشاری زیاتری خستووەتەسەر بازاڕی ناهاوسەنگی وزە، كە بەهۆی سزاكانی سەر روسیا‌و هەڕەشەكان لەسەر گواستنەوەی جیهانی لەڕێگەی دەریای سورەوە، هاوسەنگی لەدەستداوە .
* عێراق بەردەوام لە سزاكان دەبەخشرێت بۆئەوەی كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات، لەكاتێكدا دەبوو لەرێگەی هەناردەی زیاتری نەوتەوە ژێرخانی وزەی بەهێز بكات.
* لەو كاته‌وه كه بۆری نەوتی عێراق - توركیا داخراوە، ئەمریكا رۆژانە زیاتر لە (250 هه‌زار) بەرمیل نەوت و پێكهاتەكانی لە باشوری عێراقەوە هاوردە كردووە، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق رێگەنادات ئەو نەوتەی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە هەرێمی كوردستان بەرهەمیدەهێنن، هەناردەی دەرەوە بكرێت .
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێزی كار
پهپیكور كاریگه‌رییه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌سه‌ر هێزی كار، به‌مشێوه‌یه دیاری ده‌كات:
* كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور سەدان كارمەندو ستافی خۆیان ناردونەتەوە ماڵەوە، لەناویاندا ستافی بیانی و خۆجێی هەن .
* بەهۆی نەمانی وەبەرهێنانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت، ژمارەیەكی زیاتر لە كارمەندو ستاف كەمكراونەتەوە، لەو كۆمپانیانەی لەبواری خزمەتگوزاریی لە كێڵگە نەوتییەكان و پیشەسازی بەرهەمهێنان كاریان كردووە، وەك كۆمپانیاكانی دابینكردنی شوێنی نیشتەجێكردن و خواردن و چاككردنەوەو ئاسایش و گواستنەوەو بنیادنان.
* بەهۆی نەناردنی بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومەتی عێراقەوە، موچەی فەرمانبەران دواكەوتووە، لەناویشیاندا، موچەی مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی .
كاریگەرییەكانی لەسەر ناوبانگ !
ئه‌پیكور به دوو خاڵێك لێكه‌وته‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی له‌سه‌ر ناوبانگی عێراق دیاریكردووه، كه ئه‌مانه‌ن:
* رێزنەگرتن لە گرێبەستەكان، خواستی بازرگان و وەبەرهێنەرانی جیهان بۆ كاركردن و وەبەرهێنان لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
* چەقبەستوویی لە بابەتی یاسا بودجەو هەناردەی نەوت، عێراقی خستووەتە بەردەم مەترسی دابەشبوونی سیاسی.