نه‌وت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ردانی بارزانی ده‌بێت بۆ واشنتۆن
2024-02-25 14:38:27
(دره‌و):
مه‌سرور بارزانی گه‌یشته واشنتۆن، له‌دوو ساڵی رابردوودا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دووجار نامه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیوه، له یه‌كێك له نامه‌كاندا بۆی نوسیوه" لەڕووی ئابوری و سیاسییەوە خوێنمان لێ دەتكێ"، پارتی كه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، نیگه‌رانه له ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی ته‌موزی رابردووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی به‌ڕوونی راگه‌یاند.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی، گه‌یشته واشنتۆنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
سه‌ردانه‌كه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2022ه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌رێگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه فشاره‌كانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم توندكردوه‌ته‌وه‌و، له 15ی شوباتی 2022دا دادگاكه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و دواتریش به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه له 25ی ئازاری 2023وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم راوه‌ستاوه، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی رێژه‌ی نزیكه‌ی 80%ی داهاتی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاو‌ی له‌وه‌یه به‌غداد به‌شه بودجه‌ی بۆ بنێرێت.
3ی ئەیلولی 2023 مه‌سرور بارزانی نامەیەكی بۆ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا نوسی، لە نامەكەیدا نوسیبووی" ئێستا ئەم نامەیەت بۆ دەنوسم لە ساتەوەختێكی چارەنوسسازی مێژوویداین، دۆخێك كە زەحمەتە بەسەریدا زاڵ بین... ئێمە لەرووی ئابوری و سیاسییەوە خوێنمان لێ دەتكێ، بۆ یەكەمجار لەوەتەی من سەرۆك وەزیرانم، نیگەرانیەكی قوڵ دایگرتووم كە هەڵمەتێكی ناشەرەفمەندانە لە دژمان بەڕێوەدەچێت لەوانەیە ببێتە هۆی رووخانی ئەو مۆدێلە فیدراڵییەی كە ئەمریكا لە 2003 پشتیوانی كردووە لە عێراق و لەوكاتەوە لە پشتی وەستاوە"، لە نامەكەیدا مەسرور بارزانی داوای لە سەرۆكی ئەمریكا كردبوو بە زووترین كات دەستوەردان لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكات چارەسەر بكات.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نه‌بوو كه مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداده‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بكات. ته‌موزی 2022دا كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق فشاره‌كانی له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم توندكردبووه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی نامه‌یه‌كی بۆ جۆ بایدن نوسی، له‌وكاته‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا به گه‌شتێك له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، نامه‌كه مه‌سرور بارزانی كاریگه‌ریی به‌جێهێشت، لەسەر داوای ئەمریكییەكان، حكومەتی ئه‌وكاتی مستەفا كازمی رێوشوێنەكانی دژی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان راگرت، تا ئەوكاتەی هەولێرو بەغداد لە پرۆژەیاسای بودجەی 2023دا چارەسەر بۆ بڕیارەكەی شوباتی دادگای فیدراڵی دەدۆزنەوە.
تشرینی یەكەمی 2022 كابینەیەكی نوێی حكومەت لە عێراق دەستبەكاربوو، كابینەكە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات، سودانی بەڵێنی دا بە كورد، لەماوەی شەش مانگ دوای دەستبەكاربوونی كابینەكەی، یاسای نەوت‌و غازی فیدراڵ دەربكات‌و لەم یاسایەدا چارەسەری ریشەیی بۆ ناكۆكی نێوان هەولێرو بەغداد سەبارەت بە نەوت‌و بودجه بدۆزێتەوە، به‌ڵام دوای 15 مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی سودانی هێشتا له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و غاز نه‌كراوه.
پارتی كه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه، نیگه‌رانه له بێده‌نگی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی له‌لایه‌ن تارانه‌وه ده‌خرینه‌سه‌ر هه‌ولێر، سه‌رباری هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئێران، پێیوایه به‌شێك له فشاره‌كانی به‌غدادیش هه‌ر له‌سه‌ر داوا‌و رێنمایی تارانه، ئه‌م نیگه‌رانییه به‌ڕوونی له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی له رۆژی 12ی ته‌موزی 2023 كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد، ده‌ركه‌وت، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێ"سیاسەت و بەرنامەكانی ئەمریكا لە خورهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەكی گشتی بوەتە مایەی نیگەرانی هاوپەیمانەكان. بەشێك لەم لێكەوتانە راستەوخۆ هەندێكیش ناراستەوخۆ كاریگەریان لە سەر هەرێمی كوردستان هەیە"، ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه بۆ ئاژانسێكی هه‌واڵی وه‌كو (سپۆتنیك)ی روسی جێگای سه‌ره‌نج بوو، وا لێكدرایه‌وه ئه‌مریكا له ناوچه‌كه هاوپه‌یمانێكی (پارتی) له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدابوو له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، پارتییه‌كان دڵخۆش بوون به‌وه‌ی جۆ بایدن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای بردوه‌ته‌وه، باسیان له‌وه ده‌كرد، بایدن یه‌كێك له دۆسته نزیكه‌كانی بارزانییه‌و له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌رێمی كورستان پاڵپشتی به‌هێزی ئه‌مریكای ده‌بێت.
به‌ر له سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتۆن، به‌دیاریكراوی له كۆتایی مانگی رابردوودا، گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور" كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات، نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی كۆنگرێستی ئه‌مریكا كرد‌و داوای لێ‌كرد فشار بخاته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌م نامه‌یه‌دا قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی خۆیان له نه‌وتی هه‌رێم به (10 ملیار) دۆلار دیاریكرد، بۆیه پێشبینی كراوه یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بێت.
له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس و راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی زیاتر سه‌رقاڵی به‌ده‌ستهێنانی كات بووه بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی دۆخێكی نوێ له عێراق، دۆخێك كه تێیدا بتوانێت نه‌وت به‌شێوه‌ی جاران هه‌نارده بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چاو‌ی له بڕیاری كتوپڕی واشنتۆن بووه له‌سه‌ر عێراق.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتۆن له‌كاتێكدا به‌پێی هه‌واڵی (ده‌نگی ئه‌مریكا)، ماوەی كەمتر لە دوو هەفتە ماوە لە بەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی وەڵامی هەبێت بۆ ئەو سكاڵایانەی لە دادگای فیدراڵی ئەمەریكا لە دژی سەرۆكی حكومەتی هەرێم تۆماركراون.