"هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌مزوانه ده‌ستپێ ناكاته‌وه"
2024-02-17 11:59:07
(دره‌و):
سایتی (ئارگۆس)ی به‌ریتانی كه تایبه‌تمه‌نده له بواری نه‌وتدا، له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند" به‌مزوانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێ ناكاته‌وه".
له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی قسه‌ی بۆ سایته به‌ریتانییه‌كه كردووه‌و وتویه‌تی:" دۆخی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدادو هه‌ولێر كه بوه‌ته هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، زۆر هه‌ستیاره، له‌م قۆناغه‌دا ته‌نانه‌ت بچوكترین هه‌نگاوی هه‌ڵه ده‌كرێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌بێت".
ئه‌و بۆرییه‌ی كه نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی ده‌گواسته‌وه بۆ توركیا، له مانگی ئازاری 2023دا داخرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره دۆسیه‌یه‌كی ناوبژیوانی به به‌غداد دۆڕاند، ئه‌وكات و به‌ر له داخستنی بۆرییه‌كه، ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (470 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه بوو، نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی ئه‌م نه‌وته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌خرایه بازاڕه‌وه، نزیكه‌ی 70 هه‌زاریشی له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" ده‌خرایه بازاڕه‌وه.
توركیا له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا رایگه‌یاند، هێڵی بۆرییه‌كان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ سیاسه‌تی ناوخۆیی عێراق ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه. له‌وكاته‌وه كه بۆرییه‌كان داخراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كردووه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت و پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌و كۆمپانیایانه گه‌وره‌یه‌و وایكردووه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێ نه‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كانونی یه‌كه‌می رابردوودا رایگه‌یاند، به‌غداد تاوتوێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌رجی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌مه‌ش كارێكه كه ده‌كرێت پاكتاوی ناكۆكی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر بكات سه‌باره‌ت به خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان. سودانی وتی یاسای بودجه‌ی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی بۆ هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت بڕی (8) دۆلار بدات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ده‌گاته نزیكه‌ی (30) دۆلار.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆمپانیا جیهانییه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان قسه‌یان له‌گه‌ل ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكات له قایلكردنی به‌غداج بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كوردستان، له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور) كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیا بیانییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، هه‌مان بانگه‌وازی ئاڕاتسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردووه له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن.
ئه‌یكور داوا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ رێوشوێن بگرێته‌به‌ر بۆ ئاسانكاریكردن بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی بۆری نێوان عێراق و توركیا "ئه‌م بۆرییه به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه داخراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆكاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاو بازاڕی جیهانی وزه هه‌یه‌و هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ئابوری و ئه‌منیی ناوچه‌كه ده‌كات".