ململانێ جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كانی گه‌رووی باب المندهب
2024-02-01 20:43:38
د. گەنجۆ خەسرەو مامۆستای زانكۆ
گه‌رووی ئاوی بریتییه له‌و ته‌نگه‌به‌ره ئاوییه‌ی كه بۆ كه‌شتیوانی ده‌ریایی سودی لێوه‌رده‌گیرێت و ڕووبه‌رێكی ئاوی به ڕووبه‌رێكی تر یاخود چه‌ند ڕووبه‌رێكی تری ئاوی ده‌به‌ستێته‌وه، یاخود درزی سروشتین له‌نێوان چه‌ند ڕووبه‌رێكی ئاوی كه بایه‌خی ستراتیجی و ئابوری و سه‌ربازی گه‌وره‌ی هه‌یه ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له ململانێكان و یه‌كلاكردنه‌وه‌یان، زۆربه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژمون هه‌وڵی كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گه‌رووه‌كان ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌نزیك گه‌رووه‌كان و جێگیركردنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان له‌پێناو زامنكردنی ئاسایشی كه‌شتیوانی و بازرگانی جیهانی له‌لایه‌ك و به‌كارهێنانی وه‌ك كارتی فشار له ململانێ و ناكۆكییه‌كان، كه گه‌رووی باب المندهبیش یه‌كێكه له شوێنه ستراتیجییه‌كان و به‌شێكه له ململانێ جیۆپۆڵتیكییهكان له‌پێناو فراوانكردنی هه‌ژموون.
شوێنی جوگرافی گه‌رووی باب المندهب:
گه‌رووی باب المندهب ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی باشوری ده‌ریای سور، هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فریقیا له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه، واته نێوان نوچكهی باشوری رۆژئاوای نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، له دیوی ئاسیا وڵاتی یه‌مه‌ن كه‌وتوه‌ته سه‌ر گهرووهكهو له دیوی ئه‌فریقیا هه‌ریه‌كه له وڵاتانی جیۆبۆتی و ئه‌ریتریا، واته باب المندهب بریتییه له ڕیڕهوێكی ئاوی سروشتی له‌نێوان ده‌ریای سورو كه‌نداوی عه‌ده‌ن، كه ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریای عه‌ره‌ب و زه‌ریای هیندی، پانی ئه‌م ڕیڕه‌وه ده‌گاته (32)كم له‌سه‌ری منهالی (رأس منهالي) له كه‌ناره‌كانی ئاسیا (یه‌مه‌ن) بۆ سه‌ری سیان (رأس سیّان) له كه‌ناری ئه‌فریقی (جیویبتی)، دوورگه‌ی بریم ئه‌م كه‌ناڵه ده‌كاته دوو به‌ش، كه‌ناڵی ئه‌سكنده‌ر (قناة إسكندر) كه ده‌كه‌وێـته نێوان دوورگه‌ی بریم و ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن كه درێژییه‌كه‌ی (3)كم و قوڵییه‌كه‌ی (30)م، به‌شی دووه‌می كه‌ناڵی دقه‌ی مایۆن (قناة دقة المايون) كه دورگه‌ی برێم له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌تی و كه‌ناری ئه‌فریقی له رۆژئاوی هه‌ڵكه‌وتوه ئه‌م كه‌ناڵه‌یان گه‌وره‌تره، به‌جۆرێك پانییه‌كه‌ی ده‌گاته (25)كم و قوڵییه‌كه‌ی ده‌گاته (310)م، به‌پێی سه‌رچاوه جیۆلۆجییه‌كان گه‌رووی باب المندهب و ده‌ریای سور ده‌رئه‌نجامی جوڵه تهكتۆنییهكانی سه‌رده‌می جیۆلۆجی سێیه‌م دروستبووه كاتێك پلیتی عه‌ره‌بی له پلێتی ئه‌فریقی جیابووه‌وه.
بنه‌ڕه‌تی ناونانی (باب المندب) مێژوێكی قوڵی هه‌یه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی هۆكاری ناولێنانی ده‌گێڕنه‌وه بۆ نقومبوونی خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و ناوچه‌یه له‌م ته‌نگه‌به‌ره‌دا، هه‌ر بۆیه مانای ناوه‌كه‌ش به مانای گریان و فرمێسك دێت، هه‌ندێكیان پێی ده‌ڵێن (باب الدموع) به‌هۆی رشتنی فرمێسكی ئافره‌تانی یه‌مه‌نی، كه كه‌سوكاریان له ده‌ستداوه له‌كاتی په‌ڕینه‌وه له‌م ناوچه‌یه.
بایه‌خی جیۆستراتیجی گه‌رووی باب المندهب:
گه‌رووی باب المندهب داده‌نرێت به یه‌كێك له گرنگرترین ڕیڕه‌وه ئاوییه‌كان له جیهاندا، به‌تایبه‌ت دوای كرانه‌وه‌ی كه‌ناڵی سوێس له (1869)دا، كه بووه هۆی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ڕیڕه‌وی بازرگانی جیهانی و كورتكردنه‌وه‌ی ڕیگاكه بۆ كه‌شتیوانان و بازرگانان، به‌تایبه‌ت له‌نێوان رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ئه‌وروپا كه زه‌ریای هیندی به ده‌ریای عه‌ره‌ب و دواتر كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سورو ده‌ریای ناوه‌ڕاست و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی چالاك و زیندووه بۆ گه‌رووه‌كانی هورمزو بۆسفۆرو نوكوندی سوێس و گه‌رووی جه‌به‌ل طارق.
بایه‌خی ئابوری ئه‌م گه‌رووه ڕۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه، له‌گه‌ڵ زیاتربوون و گه‌وره‌تربوونی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌م ڕیره‌وه گرنگی زیاتری پێده‌درێت و هه‌وڵی زامنكردنی ئاسایشی كه‌شتیوانی زیاتری بۆ ده‌درێت، چونكه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ئاسایشی بازرگانی جیهانه‌وه، به‌تایبه‌ت كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ئاوی، كه ئه‌م ڕێگه‌یه تێچووی كهمترو كاتی كه‌متری تێده‌چێت به به‌راورد به ڕێگه كۆنه‌كه، كه ڕیگه‌ی سورانه‌وه بوو به ده‌وری كیشوه‌ری ئه‌فریقیا كه ناسراوه به ڕێگه‌ی (رأس الرجاء الصالح)، بۆیه له‌ئێستادا زیاتر له (12%)ی كۆی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی جیهانی به‌م ڕیڕه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، به تایبه‌ت جوڵه بازرگانییه‌كانی نێوان ئاسیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا.
كه‌واته فاكته‌رێكی كاریگه‌ره له ستراتیجی وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و بووه‌ته بڕبڕه‌ی پشتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له وڵاتانی بهرههمێنهوه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی خه‌لیج بۆ وڵاتانی به‌كارهێن له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، بۆیه ململانێكانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و هه‌ژمون له‌سه‌ر ئه‌م گه‌رووه مێژوێكی دوور‌و درێژی هه‌یه، چونكه به كۆنترۆڵكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م ڕیڕه‌وه، ده‌توانێ به‌شێك له بازرگانی جیهانی بازاڕی وزه‌ی جیهانی كۆنترۆڵ بكرێت.
بایه‌خی جیوستراتیجی گه‌رووی باب المندهب له جه‌نگی ئازادی كوێت له ساڵی (1991)و جه‌نگی ئازادی عێراق له (2003) زیاتر ده‌ركه‌وت، چونكه ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ كه‌نداوی عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداو له‌ڕیگه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و دواتر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و تێپهڕبونیان به ده‌ریای سورو گه‌رووی باب المندهب و تا گه‌یشتنیان به كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها له‌ماوه‌ی نێوان (2/8/1990 بۆ 29/10/1991) ژماره‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه تێپهریوهكان به‌م گه‌رووه گه‌یشتووه‌ته (262) كه‌شتی جه‌نگیی، له‌لایه‌كی تر ئه‌م گه‌رووه بووبوو به ڕیڕهوێك بۆ بنكه سه‌ربازییه ده‌ریاییه‌كان و جێگیركردنیان له ده‌ریای سور بۆ موشه‌كه دوورمه‌وداكانی تۆماهۆك و كروز له‌سه‌ر پشتی كه‌شتییه جه‌نگیی و ژێرده‌ریاییه‌كانی، له جه‌نگی دژی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)شیدا گه‌رووه‌كه بووه ڕێگه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ هاوپه‌یمانان بۆ لێدان له تیرۆرستان.
له‌لایه‌كی تر كێشه‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل بایه‌خی جیۆستراتیجی گهرووهكهی زیاتركردووه، چونكه هه‌میشه ئیسرائیل ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی به‌ستوه‌ته‌وه به ئاسایشی نیشتمانی خۆیه‌وه‌و عه‌ره‌ب یاخود دژه‌كانی ئیسرائیلیش هه‌میشه ئه‌و ڕیڕهوهیان وه‌كو چه‌كێك به‌كارهێناوه دژی ئیسرائیل، بۆنمونه له (6/ ئوكتوبری/ 1973) میسر ئه‌م گه‌رووه‌ی له كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كان داخست، دژی داگیركاری نیمچه‌دورگه‌ی سیناو دورگه‌كانی صنافیرو ثيران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، یاخود له ئێستادا له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌رووی باب المندهب بووه‌ته چه‌كێكی كاریگه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانه‌كانی حه‌ماس، كه ناسراون به حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و ڕۆژانه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ده‌یانڕفێنن، بۆیه به ناچاری كه‌شتییه‌كان یان ڕێڕه‌وی خۆیان ده‌گۆڕن یاخود چالاكی هاتوچۆیان وه‌ستاندوه، بۆیه له‌ئێستادا زیاتر له (40.5%)ی هاتوچۆ بۆ به‌نده‌ری ئیلاتی ئیسرائیلی وه‌ستاوه، چونكه تاكه ڕێڕه‌وی كه‌شتییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌م به‌نده‌ره گه‌رووی باب المندهبه.
چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به فه‌رمی هاتوچۆیان به‌م گه‌رووه ڕاگرتووه، ڕێگه‌ی كۆن (رأس الرجاء الصالح) به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام كاتی گه‌یشتنی كۆنتێنه‌ره‌كانی بۆ (15) زیادكردووه‌و تێچووی گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌رووی (46%) زیادكردووه، كه ئه‌مه‌ش له بواری بازرگانی و ئابوری زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه، دواتر تاك باجی گرانبوونی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌دات.
بایه‌خی جیۆپۆڵتیكی گه‌رووی باب المندب:
جیۆپۆڵتیك له ساده‌ترین ناساندندا بریتییه له بواری زیندوویی (المجال الحیوي) ده‌وڵه‌ت كه به بونه‌وه‌رێكی زیندوو ناسێندراوه، تواناكانی به‌سه‌ر هێز ده‌وڵه‌ت ده‌خاته‌ڕوو له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌ت و هونه‌ری ئیداره‌دانه‌وه، بۆیه زانستی جیۆپۆڵتیك له پله‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رووداوه‌كان و پێشكه‌وتنه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌وی یاخود تایبه‌تمه‌ندییه جوگرافییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌و بنه‌ماكانی هێزی ده‌وڵه‌ت شیده‌كاته‌وه له‌پێناو زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه زیندووهكان، یاخود ده‌كرێ بڵێن سیاسه‌تی واقعی ده‌وڵه‌ته له سایه‌ی ڕاستییه جوگرافییه‌كان، بۆیه ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی سنورێكی جێگر‌و نه‌گۆڕ ناڕوانێته ده‌وڵه‌ت به‌ڵكو ڕوانگه‌ی جیۆپۆڵتیك بۆ ده‌وڵه‌ت بریتییه له كیانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌كنه‌لۆژی و سه‌ربازی، واته كیانێك قابیلی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵات و ڕووبه‌ره یان بچوكبونهوهو لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاته، بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ململانێیه‌ش هه‌ریه‌كه له ره‌گه‌زه‌كانی (ته‌كنه‌لۆژیاو ده‌رامه‌ت و دانیشتوان) ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرن، چونكه كارلێكی دینامیكییه له‌نێوانیان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
زۆرێك له وڵاتان له ململانێدان له‌سه‌ر ئه‌م گه‌رووه، به‌ڵام ئێران ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه له ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، ئینجا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بێت یاخود له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی بێت، به‌تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌كانی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل، كه چاودێرانی سیاسی پێیانوایه تائێستا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیله‌و به‌ره‌ی ئێران له لاوازبووندایه، بۆیه ئێران بۆ فشارخستنه سه‌ر ئیسرائیل و نه‌یاره‌كانی له‌لایه‌ك و به‌رده‌وامبوون و پاراستنی پێگه‌ی خۆی له شهڕهكهداو، دوورخستنه‌وه‌ی چاوه‌كان له‌سه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌كی تر، هه‌وڵی به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی تر ده‌دات، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی حوسییه‌كان بۆ كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاتوچۆی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، هه‌وڵێكه بۆ فشار دروستكردن و فراوانتركردنی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه، چونكه ئێران پێیوایه له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه له گه‌رووه گرنگه‌كانی جیهان (هورمزو باب المندب) له ژێر هه‌ژموونی خۆیدایه، هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت وه‌ك چه‌كێكی ئه‌منی و سیاسی و بازرگانی به‌كاریبهێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه. به‌پێی ئاژانسی بلۆمبێرگ (40%)ی چالاكی كه‌شتیوانی كه‌میكردوه به‌راورد به حه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ها زیاتر له (98%)ی بازرگانی ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی ئاوییه‌وه‌یه، له‌م ڕیژه‌یه‌ش (40%)ی به گه‌رووی باب المندبدا تێپه‌رده‌بێت بۆ به‌نده‌ری ئیلات له باشوری ئیسرائیل، به‌مه‌ش هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه، جوڵه‌ی بازرگانی ئیسرائیل بۆ نزیكه‌ی نیوه پهكیدهكهوێـت و ئاسایشی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی ئێران ده‌ستكه‌وته‌و لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل، بۆیه هێرشی حوسییەكان بۆسەر كەشتییەكان وڵاتانی جیهان لە سەرووی هەموشیانە ئەمەریكای هیناوەتە دەنگ، ئەوان هەست بەو مەترسییە دەكەن، لەسەر ئاستی جیهان جموجۆڵیان دەستپێكردووە تا ڕێوشوێنێك بگرنەبەر دژ بە حوسییەكان، ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی هەست بە مەترسییەكی ڕاستەقینە دەكەن، پێیانوایە لەسەر ئاستی ناوخۆی یەمەن دەبێت توانای حوسی سنوردار بكرێت، ڕێگری لە پەلهاویشتنی زیاتری ئەو هێزە بكرێت، بە تایبەت بۆ ناوچەی مەئرەب كە دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت پشتیوانی نەیارانی حوسی لە یەمەن بكرێت، چەكیان پێ بدرێت و مەشقی سەربازییان پێ بكرێت. تەنانەت پێشنیاری ئەوەش هەیە كە ئەمەریكا هێرشێكی سەربازی سنوردار بكاتە سەر حوسییەكان، كه دواتر ئه‌م پێشنیازه چووه بواری جێبه‌جێكردن هه‌ریه‌كه ئهمریكاو به‌ریتانیا به ڕاسته‌وخۆ پێگه‌ی حوسییه‌كانیان كرده ئامانج، هه‌روه‌ها گەمارۆی سەربازی توند بەسەر حوسییەكان بسەپێنرێت تا چەك هاوردە نەكەن، بە تایبەت لە ئێرانەوە. هەروەك داواش دەكرێت هاوپەیمانییەكی نوێ لە وڵاتانی سعودیە، میسر، ئوردن و ئیسرائیل پێكبێت بۆ ڕێگریكردن لە موشەكی بالیستی حوسی، كە ئاڕاستەی ئیسرائیلی دەكات و هه‌ڕه‌شه له نه‌یاره‌كانی ده‌كات، هێرشی حوسییەكان لە چوارچێوەی بەرەی موقاوەمەوە كە هێزە وەلائییەكانی سەر بە ئێران ئەنجامی دەدەن، بەپاساوی بەرگری لە غەززەو فەلەستین، ڕەنگە لەگەڵ درێژەكێشانی جەنگی ئیسرائیل و حەماس هێرشی ئەو هێزەش درێژە بكێشێت و مه‌ترسییه‌كانی ئاسایشی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سور زیاتر بێـت، بەوەش مەترسیی حوسییەكان بەرفراونتر دەبێت، كە ئەگەری هەیە وڵاتانی زلهێز ناچاربن ڕێوشوێنی توند بەرامبەر حوسیییەكان بگرنەبەر، چونكه به‌پێی خوێندنه‌وه‌كان بێت، ئه‌م ململانێیه‌ی له گه‌رووی باب المندهب و ده‌ریای سور ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها په‌یوه‌ندی به شه‌ری حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه نیه، به‌ڵكو بازنه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كه فراوانتر ده‌بێـت، بۆ نمونه به ئامانجگرتنی کەشتی گوازەرەوەی ماددەی کیمیایی "سوان ئەتڵەنتیک" بوو، کە خاوەنەکەی کۆمپانیایەکی نەرویجییەو کۆمپانیایەک لە سەنگاپوورە بەڕێوەیدەبات، ئەم کەشتییە بارێکی دەگواستەوە لە فەرەنساوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا‌و هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسرائیلەوە نەبوو، نە لە خاوەندارێتی و نە لەو کاڵایانەی کە دەیگوازێتەوە. هەمان شت بۆ کەشتی پلاتینیۆم سێ- ش ڕاستە، کە خاوەنەکەی کۆمپانیایMSCی سویسرییەو بە موشەکێکی بالیستی هێرشیکرایە سەر، لە کاتێکدا ئاڵای لیبریای لەسەر هەڵکرابوو.
تا ئێستا حوسییەکان (13) کەشتی نەوتهەڵگریان کردووەتە ئامانج، هێشتاش کەشتیی ئێم ڤی گالاکسی لیدەر بە تیمەکەیەوە کە دەگاتە (25) کەس دەستبەسەره، كه‌واته ده‌كرێ بڵێین په‌یامی ئێرانه بۆ ئه‌مریكا، نیشاندانی تواناكانیه‌تی له له تێكدانی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی بازرگانی، به‌تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران یان زیاتركردنی گه‌مارۆكان.
بۆیه لێكه‌وته ئابورییه‌كان ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئیسرائیل نامێنێته‌وه، بۆ نمونه چوار لە پێنج گەورەترین کۆمپانیای کەشتیوانی دەریایی لە جیهاندا وەستاندنی کارەکانی کەشتیوانییان لە ڕێگەی باب المندهبهوه ڕاگەیاند، هەروەها ئاڕاستەو ڕێڕەوی بارەکانیان گۆڕی بەرەو ڕەئس ڕەجاء ساڵح لە ئەوپەڕی باشوری کیشوەری ئەفریقا، كه ئەم کۆمپانیایانە نزیکەی 53%ی هاتووچۆی کەشتیوانی جیهانی کۆنتێنەرەکان پێکدەهێنن.
کاریگەرییەکانی ئەم هەڕەشانە درێژبووەتەوە بۆ بازرگانیکردن بە نەوت و بەرهەمەکانییەوە وەک سووتەمەنی و گاز، کە لەلایەن کۆمپانیا تایبەتمەندەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و تەواو جیاوازن لە کۆمپانیاکانی بازرگانی کۆنتێنەرەکان. دوو لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بازرگانی نەوت لە دەریای سور وەستاندنی کارەکانیان ڕاگەیاندووە کە بریتین لە کۆمپانیاکانی (BP) بەریتانی و ئیکوینەری نەرویجی، ئەمەش کاریگەری دەستبەجێی لەسەر نرخی نەوت و گاز هەبوو، کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە بە شێوەیەکی بەرچاوە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی.
ئەم جۆرە کاریگەرییانە دەتوانن زیانێکی زۆر بە ئابوری جیهانی بگەیەنن بەتایبەتی ئەوروپا، چونکە کێشەی دابینکردن پێداویستییەکان نوێدەکەنەوە، کە لە کاتی پەتای کۆرۆناو دواتر لە کاتی شەڕی ئۆکرانیادا سەریانهەڵدا و بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لە ئەنجامی زیادبوونی تێچووی کەشتیوانی و زیادبوونی تێچووی بیمەی گواستنەوە بەڕێژەی (200%)، ئەمەش پرسی هەڵاوسان دەهێنێتەوە بەر باس و خواس دوای ئەوەی بانکە ناوەندییەکان لەسەرەتای ساڵی (2022)ەوە هەوڵی زۆریان دا بۆ کۆنترۆڵکردنی. له لایه‌كی تر پرسی گرانبوونی سوته‌مه‌نی له ئه‌وروپا چونكه له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژییه‌كانی ده‌ریای سور نرخی گازی سروشتی بۆ زیاتر له (7.8%) به‌رزبوه‌وه.
بۆیه گەورەیی کاریگەرییە ئابورییەکان وا لە ئەمەریکییەکان دەکات هەنگاوی خێرا بنێن، چونكه دابه‌زینی ئاستی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووه‌كه بۆ زیاتر له (35%) هه‌نگاوی خێرا‌و كرده‌یی پێویسته، بەڵام ڕەهەندی جیۆپۆلەتیکی ئەو پرسە ئاڵۆزترەو ئیدارەی بایدن دەخاتە بەردەم شکستی تەواوەتی هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوە، کە لە سەرەتای ساڵی (2021)دا قسەی لەبارەوە کردبوو.
له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا واشنتۆن وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك جوڵه‌ی به كهشتیپه سه‌ربازییه‌كان كرد بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و كاركردنی بۆ پێكهێنانی هێزێكی فره نه‌ته‌وه‌یی بۆ زامنكردنی ئاسایشی بازرگانی جیهانی، تا كار گه‌یشته لێدانی ڕاسته‌وخۆی كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له گروپێكی حوسییه‌كان له به‌ره‌به‌یانی (31/12/2023) كاتێك ویستیان په‌لاماری كه‌شتییه‌ك بده‌ن، بۆیه ته‌نها بژارده‌ی پاراستنی كه‌شتییه‌كان له‌ڕێگه‌ی كه‌شتی جه‌نگی فڕۆكه‌وه به‌س نیه‌و كاریكی هه‌روا ئاسان نیه، به‌ڵكو پێویستی به جێگیركردن و بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه، هه‌ر بۆیه وڵاتانی هه‌رێمیی له ده‌وروبه‌ری ئه‌م گه‌رووه كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی سه‌ربازی نهێنی و ئاشكرایان دامه‌زراندووه، وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی توركی له سوماڵ كه تائێستا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی جیهانییه‌و له ساڵی 2017 كرایه‌وه، بوونی زیاتر له (3) بنكه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیلی له دورگه‌كانی ئه‌ریتریا، له‌لایه‌كی تر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سعودیه‌و ئیمارات به‌تایبه‌ت له دوای به‌شداری سه‌ربازی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعودیه‌و ئیمارات دژی حوسییه‌كان له مارسی (2015)دا، بۆیه سه‌ره‌تا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی گه‌روو و شوێنه ستراتیجییه‌كانیان ده‌دات له‌پێناو زامنكردنی ئاسایشی كه‌شتییه جه‌نگیی و بازرگانییه‌كان، بۆیه سێ بنكه‌ی سه‌ربازی گرنگ و پڕ چه‌كی له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی جیبۆتی و ئهریتریاو سوماڵ كردوهوهو سعودیه‌ش بنكه‌یه‌كی له باكوری جیبۆتی نزیك به‌نده‌ری تاجورا دامه‌زراند، له‌لایه‌كی تر ئێران ڕۆڵی باڵای هه‌یه له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سور، بۆیه به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵده‌دات گه‌رووی باب المندبی له‌ژێر كۆنتڕۆڵدا بمێنێته‌وه، بۆیه زیاتر (14) بنكه‌ی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك چه‌كێكی ئابوری و جیۆپۆڵتیكی به‌كاربهێنێت له دژی نه‌یاره‌كانی و ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، له‌لایه‌كی تر ناوچه‌كه بێ به‌ش نه‌بوه له ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دامه‌زراندنی بنكه سه‌ربازییه‌كان، به‌جۆرێك ته‌نها ئه‌مریكا زیاتر له (3) هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی (USS Bataan) و (USS Carter Hall) له ده‌ریای سور نزیك گه‌رووی باب المندب جێگیر كردووه، هه‌روه‌ها جێگیركردنی بنكه‌ی ده‌ریایی سه‌ربازی چین له‌نزیك قۆچی ئه‌فریقی له جیبۆتی ده‌رئه‌نجامی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له ناوچه‌كه‌و زامنكردنی پێشتنیهی ڕێگه‌ی ئاوریشمه بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپاو ئه‌فریقیا، بۆیه له ئێستادا خه‌ریكی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی تۆكمه‌یه له‌سه‌ر خاكی جیۆبۆتی كه چه‌ند میلیك دووره له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی له جیۆبۆتی، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ململانێكانی چین و ئه‌مریكایه، هه‌روه‌ها ئیتاڵیا‌و ئیسپانیا بوونیان هه‌یه له ناوچه‌كه له‌ڕیگه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئیتاڵی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جیوبوتی، كه له ساڵی (2014) دایمه‌زراندو ئیسپانیاش له ڕیگه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه له ساڵی (2008) دایمه‌زراند بوونی خۆی سه‌لماند، ڕووسیا دوای گه‌ڕانه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و قۆچی ئه‌فریقی له ڕیگه‌ی ده‌رگه‌ی ئه‌ریتیری، كه له (10 ینایری 2023) له‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنێكه‌وه شاری مصوع به بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌ریایی (سیفاستوبول) به‌سترایه‌وه، له‌لایه‌كی تر دروستكردنی هاوپه‌یمانی ئاسایش بۆ گه‌رووی باب المندب و كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سور یه‌كێكی تره له ستراتیجه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه، كه له (ینایری 2020) هه‌ریه‌كه له وڵاتانی (سعودیه‌و میسر‌و ئوردن و سودان و یه‌مه‌ن و سوماڵ و ئه‌ریتریا و جیوبوتی) هاوپهیمانهتییهكیان پێكهێنا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و زامن كردنی ئاسایشی كه‌شتیوانی، له (ئه‌پریلی 2022) هێزی ده‌ریای ئه‌مریكی پێكهێنانی لیژنه‌ی ئه‌ركی هاوبه‌ش (153)ی ڕاگه‌یاند بۆ گه‌ڕان و ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی چالاكی تیرۆرستی و هاوكاریكردنی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی له خلیجی عه‌ده‌ن و گه‌رووی باب المندب، له‌لایه‌كی تر بوونی فه‌ڕه‌نسا مێژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، بۆیه ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی سه‌ربازی له جیۆبۆتی و ئه‌ریتریا دامه‌زراندووه، ئه‌مه جگه له بنكه سهربازیهیكانی به‌ریتانیا و یابان له ناوچه‌كه.
سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌موو ئه‌م چالاكییه سه‌ربازی و سیاسییانه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كه له په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسی دایه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت لێكه‌وته‌كانی زیاتر كاریگه‌ر بن، چونكه هێشتا سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ره‌كانی ههڵاوئاسان زیاتر ده‌بن به تایبه‌ت له كه‌رتی وزه‌و بازرگانی گشتی، چونكه رۆژانه زیاتر له (6.2) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به گه‌رووی باب المندبدا تێپه‌رده‌بێت، كه ده‌كاته (9%)ی كۆی گشتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی رۆژانه‌ی، چونكه گه‌رووی باب المندهب پله‌ی سێیه‌می جیهانی گرتووه له تێپه‌ربوونی نه‌وت و غاز، كه ساڵانه ده‌گاته زیاتر له (20,000) كه‌شتی و یه‌كسانه به (57) كه‌شتی ڕۆژانه‌و دوای هه‌ریه‌كه له گه‌روه‌كانی هورمزو مه‌لقا دێت، ئه‌وه‌ی بایه‌خی ستراتیجی ئه‌م گه‌روه‌ی زیاتر كردووه بریتییه له زیندووبوونی كۆمه‌ڵێك به‌نده‌ری گرنگ له‌ناو ده‌ریای سور، كه ئه‌م گه‌رووه بووه‌ته ده‌رگایه‌ك بۆ به‌نده‌ره‌كان و به‌شێكی گه‌وره له داهاتی وڵات پێكده‌هێنن، گرنترینیان بریتین له به‌نده‌ره‌كانی جده‌ی ئیسلامی له رۆژئاوای سعودیه‌و به‌نده‌ری سوێس له میسر‌و به‌نده‌ری بورتسدان له رؤژهه‌ڵاتی سودان و به‌نده‌ری به‌نده‌ری مخاو به‌نده‌ری حودیده له یه‌مه‌ن و به‌نده‌ری عه‌قه‌به له ئوردن و به‌نده‌ری مصوع له ئه‌ریتریا و به‌ندری ئیلات له ئیسرائیل.
كه‌واته گه‌رووی باب المندهب وه‌ك شاده‌مارێكی زیندووی ئابوری و سیاسی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ململانێكانی ناوچه‌كه دایه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی كێشه‌كان، هێنده‌ی تر به‌شێك له قه‌باره‌ی بازرگانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، پێشبینیه‌كان ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار پیشانده‌ده‌ن، به تایبه‌ت دوای هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی (البرج 22)ی ئه‌مریكییه‌كان له ئوردن، كه بووه هۆی مردنی (3) سه‌ربازو ده‌یان بریندار، به‌مه‌ش پنتاگۆن بڕیاری تۆڵه‌ی به قۆناغی بۆ هێرشكاره‌كان و سه‌رچاوه‌ی هێرشكاره‌كان ده‌ركردووه، بۆیه ئه‌گه‌ری فراوانبوون و ململانێ جیۆپۆڵتیكیهكان له ئارادایه و ئه‌سته‌مه وا به ئاسانی كپبكرێتهوه.