(40) رۆژ بەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی رابردوودا تێپەڕ دەبێت

Draw Media

2024-01-23 16:24:28



درەو:
ماوەی (40) رۆژ بەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی رابردوودا تێپەڕ دەبێت و هێشتا وادەی دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دیاری نیە.
دوایین موچە لە رۆژی (16/12/2023) موچەی مانگی ئەیلولی 2023 دابەشكرا، لە ئێستادا (40) رۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو وادەیەدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی ناردنی (618) ملیار دیناری بەغدایە بۆ دابەشكردنی موچە.
حكومەتی هەرێم بەم شێوەیە موچەی ساڵی 2023ی دابەشكردووە
•    موچەی مانگی یەك لە 6/2/2023 دوای (33) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی دوو لە 8/3/2023 دوای (33) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی سێ لە 6/4/2023 دوای (26) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی چوار لە 14/5/2023 دوای (38) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی پێنج لە 24/6/2023 دوای (40) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی شەش لە 3/8/2023 دوای (40) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی حەوت لە 25/9/2023 دوای (52) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی هەشت لە 4/11/2023 دوای (39) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی نۆ لە 13/12/2023 دوای (40) رۆژ دابەشكردووە
•    موچەی مانگی دە:
•    موچەی مانگی یانزە:
•    موچەی مانگی دوانزە:

حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی مانگەكانی (10 ، 11 ، 12)ی 2023ی دابەشنەكردوو خستیە ئەستۆی بەغداد، بڕیارە بڕی (618) ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ موچەی مانگی یەكی (2023) خەرج بكات.
رۆژی 21ی ئەم مانگە، تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوووە، لەم كۆبونەوەیەدا لەبارەی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەزیری دارایی فیدراڵ وتی: ئەو 618 ملیار دینارەی وەكو خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە لە بودجەی فیدراڵ دیاریكراوە، بەردەوامدەبێت، بەڵام بەمەرجێك هەرێم پابەند بێت بە ناردنی زانیاری تەواوی لیستی ناوی موچەخۆران و بڕی موچەكانیان و دەرماڵە و لێبڕینەكان بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.
لەگەڵ ئەوەی ئەو (618) ملیار دینارەی بڕیارە بەشی خەرجی موچە ناكات كە لە ئێستادا بۆ موچەی موچەخۆران بڕی نزیكەی (940) ملیار دینار پێویستە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خەرجییەكانی پشت بە چەند سەرچاوەیەكی داهات دەبەستێت:
•    پارە بەغداد: 618 ملیار دینار
•    داهاتی ناوخۆ: 320 ملیار دینار
•    پارەی هاوپەیمان: 23 ملیار دینار ( لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار كەمكراوەتەوە)
•    كۆی گشتی: 961 ملیار دینار
بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان :
•    لە داهاتی ناوخۆ كە بە (320) ملیار دینار دیاریكراوە، مانگانە (170 - 200 ملیار دیناری كاشەو دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت، خۆ ئەگەر (200) ملیاریش دیاری بكرێت ئەوا بە پارەی بەغدا و هاوكاری هاوپەیمانانەوە دەكاتە (843) ملیار دینار.
•    خەرجی وەزارەتەكان و دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی مانگانە پێویستی بە (167) ملیار دینار كە لە (200) ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ خەرجدەكرێت، واتا بە لێكدانەوەی ژمارە فەرمییەكانی وەزارەتی دارایی داهاتی كاشی مانگانە (200) ملیار دینارەو (167) ملیار دیناری بۆ خەرجی وەزارەتەكان دەڕوات واتا (33) ملیار دیناری دەمێنێتەوە.
•    بەپێی ژمارە فەرمییەكانی وەزارەتی دارایی بێت داهات بەم شێوەیە دەبێت:
-    پارەی بەغداد: 618 ملیار دینار
-    داهاتی ناوخۆ دوای لێدەركردنی خەرجی وەزارەتەكان: 33 ملیار دینار
-    پارەی هاوپەیمانان: 23 ملیار دینار
-    كۆی داهات: 841 ملیار دینار
بەڵام داهاتی ناوخۆ یەك مانگ نیەو تا دابەشكردنی موچە نزیك دەبێتەوە لە (2) مانگ، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی دابەشكردنی موچە درێژبكاتەوە.

 

 

لەماوەی (2015 - 2023)
حكومەی هەرێمی كوردستان: 27ترلیۆن و 580ملیارو 365ملیۆن دینار قەرزاری موخۆرانە
موچەی نەدراو: 15 موچە
موچە لێبڕاوەكان: 44 موچە
لەكۆی (108) مانگ (59) مانگ موچەی موچەخۆران لێی بڕاوەو نەدراوە تەنیا (49) مانگ موچە دراوە بەتەواوەتی
سەرەرای راگرتنی بەرزە موچەی موچەخۆران

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand