615 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
2024-01-14 11:55:16
(دره‌و):
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕی (615 ملیار) دیناری وه‌كو پشكی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا دیاریكرد، به‌م بڕه پاره‌یه حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه نزیكه‌ی 300 ملیار دینار كورتهێنانی ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجی موچه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا بڕیاریدا مانگانه (615 ملیار) دینار بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت تا ئه‌وكاته‌ی هه‌مواری یاسای بودجه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئه‌م بڕه پاره‌ی كه هاوكات وه‌كو خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ناو بودجه دیاریكراوه‌و له هه‌مواری بودجه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێت، وه‌كو سولفه به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌درێت نه‌ك وه‌كو قه‌رز، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌مواری یاسای بودجه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
له‌دوای به‌ركاربوونی یاسای بودجه له كۆتایی حوزه‌یرانی 2023، ئه‌مه جاری دووه‌مه عێراق له‌بری قه‌رز، سولفه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، سولفه‌ی یه‌كه‌م بڕه‌كه‌ی (598 ملیار) دینار بوو، وه‌كو پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه بۆ خه‌رجی موچه پێویستی به (913 ملیار) دیناره، ئه‌گه‌ر به‌م بڕه پاره‌یه قایل بێت مانگانه بڕی نزیكه‌ی (300 ملیار) دینار كورتهێنانی ده‌بێت. ئه‌م بره پاره‌یه بۆ موچه‌ی (682 هه‌زار) موچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌كاته 12،67%ی تێكڕای خه‌رجی موچه له یاسای بودجه‌دا.