وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی ته‌مویلكردن له سلێمانییه‌وه ده‌باته‌وه بۆ هه‌ولێر
2024-01-14 09:56:10
(دره‌و):
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ته‌مویلكردنی بانكه بازرگانییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی له‌رێگه‌ی لقی سلێمانی بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێمه‌وه راده‌گرێت، بۆ له‌مه‌ودوا بانكه‌كانی سلێمانی ده‌بێت بۆ پاره بچن بۆ هه‌ولێر.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك رۆژی 7ی ئه‌م مانگه مه‌ولود سابر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانییه‌كانی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی بانكه بازرگانییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردوه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست (دره‌و) كه‌وتووه، ته‌مویلكردنی سه‌رجه‌م بانكه‌كان راسته‌وخۆ له ئه‌ژمێری سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كان له هه‌ولێرو هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ته‌مویلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له سلێمانی ناكرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری بانك به‌رپرسیار ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه بازرگانییه‌كان ئه‌م نوسراوه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نوسراوێك كردووه كه رۆژی 17ی كانونی یه‌كه‌می 2023 نوسینگه‌ی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی ئاڕاسته‌ی كردووه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات" پاڵپشت به یاسای وه‌زاره‌ت و مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆی بانكه‌كان له‌رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه بازرگانییه‌كان، ته‌مویلكردنی بانكه بازرگانییه‌كان راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی ئه‌ژماری وه‌زاره‌تمانه‌وه ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كان، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ته‌مویلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكی هه‌رێم له سلێمانی ناكرێت".
له سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر 36 بانكی بازرگانی هه‌ن كه ته‌مویلی خۆیان له لقی سلێمانی بانكی هه‌رێم وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئیتر بۆ وه‌رگرتنی ته‌مویلی خۆیان ده‌بێت بچن بۆ هه‌ولێر.
كۆی خه‌رجی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان مانگانه بڕی (416 ملیار) دیناره، له‌مه بڕی (370 ملیار) دیناری به‌ته‌نیا بۆ خه‌رجی موچه‌یه كه بانكه بازرگانییه‌كان دوای ته‌مویلكردنیان بۆ موچه‌خۆرانی خه‌رج ده‌كه‌ن.
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چه‌ند جارێك وه‌زیری دارایی چوته ناو كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ لقی سلێمانی بانكی هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی دروستتبوونی قه‌یرانی نه‌ختینه‌ی دارایی كه گرفتی بۆ موچه‌ی موچه‌خۆران دروستكرد، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه دواجار گۆڕانكاری له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌دا كرا.