سبه‌ینێ هه‌مواری بودجه یه‌كلاده‌كرێته‌وه
2024-01-13 15:43:52
(دره‌و):
گه‌شتكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ سویسرا، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی له رۆژی سێ شه‌ممه‌وه خسته سبه‌ینێ، بڕیاره كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێ هه‌مواری یاسای بودجه‌ی تێدا په‌سه‌ند بكرێت و چاره‌نوسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش بۆ ئه‌م مانگه یه‌كلابكرێته‌وه.
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، له‌بری سێ شه‌ممه، دانیشتنی ئه‌م هه‌فته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خراوه‌ته سبه‌ینێ.
له هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی ئاسایی حكومه‌ت له رۆژانی چوارشه‌ممه‌دایه، به‌ڵام له عێراق حكومه‌ت رۆژانی سێ شه‌ممه كۆده‌بێته‌وه، به‌هۆی به‌شداریكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهان له شاری داڤۆس سویسرا، له‌بری سێ شه‌ممه، حكومه‌تی عێراق سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌كات.
بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه په‌سه‌ند بكات به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی په‌رله‌مان، هه‌مواری پرۆژه‌یاسای بودجه به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر خواستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم به پشكی خۆی له بودجه‌كه‌دا قایل نییه‌و داوا ده‌كات خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به به‌تێكڕا له یاسای بودجه‌دا بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (906 ملیار) دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق بهێنرێته ده‌ره‌وه‌و بخرێته‌سه‌ر خه‌رجی حاكیمه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌دورگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌ر هه‌ڵبه‌زو دابه‌زێكی پشكی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا.
سه‌رباری په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه، پێشبینی ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینیدا بڕیار له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بدرێت بۆ خه‌رخی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ مانگێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (9)ی 2023ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له 2023دا سێ موچه‌یان فه‌وتاوه، چاره‌نوسی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌شیان نادیاره، ئه‌وانه‌ی ئاگادارن و (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردون باسله‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مجاره حكومه‌تی عێراق له‌بری (قه‌رز) ده‌یه‌وێت (سولفه) به هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ موچه، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر‌و پاش په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه له په‌رله‌مان، له پشكی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له خه‌رجی حاكیمه‌دا ببڕدرێت.