وه‌فدی هه‌رێم به‌بێ رێككه‌وتن گه‌ڕایه‌وه
2024-01-09 16:05:25
(دره‌و):
وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداده‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی (دره‌و)، بڕیاره وه‌فده‌كه هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی تر بگه‌ڕینه‌وه بۆ به‌غداد.
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه، ئه‌ندامانی وه‌فدی هه‌رێم خۆیان له هه‌ر جۆره قسه‌و لێدوانێك له‌باره‌ی كرۆكی دانوستانهكهیان ده‌پارێزن، ئه‌و دوو رۆژه‌شی كه له به‌غداد بوون، هیچ قسه‌یه‌كیان بۆ میدیاكان نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له په‌رله‌مانی عێراق به (دره‌و)ی راگه‌یاند، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی نیشان داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراقدا له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی راسته‌قینه‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام خه‌رجی موچه‌ی موچه‌خۆران (موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران- خانه‌نشینان- پێشمه‌رگه) كه به تێكڕا بۆ ساڵێك له بودجه‌دا به بڕی (10 ترلیۆن و 867 ملیار) دیناره دانراوه و بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (906 ملیار) دیناره، بخرێته ناو خه‌رجی حاكیمهوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بیرۆكه‌یه‌كی هه‌یه هاوشێوه‌ی خه‌رجی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، خه‌رجی موچه‌ی عێراقیش به‌هه‌مانشێوه بخرێته چوارچێوه‌ی خه‌رجی حاكیمهوه (تێكڕای خه‌رجی موچه‌ی عێراق له یاسای بودجه‌دا بڕی 76 ترلیۆن دیناره).
خەرجی حاكیمە ئه‌م جۆره خه‌رجیانه ده‌گرێته‌وه:
• كارتی كۆبوونی خۆران
• خەرجی كشێهی ناكۆكی موڵكایه‌تیی
• دەرمان
• پاڵپشتی گەنم و جۆ
• هاوردەكردنی وزە
• سەرژمێری دانیشتوان
• خەرجی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان
یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق كه بۆ سێ ساڵه (2023-2024-2025) له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، یاساكه پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق دیاریكردووه، له‌گه‌ڵ به‌ركاربوونی یاساكه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بۆی ده‌ركه‌وت پشكی مانگانانه‌ی زۆر كه‌متره له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی كردووه، به‌تایبه‌تیش بۆ مانگه‌كانی سه‌ره‌تای به‌ركاربوونی یاسای بودجه، كه خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق كه‌مبوو، به‌هۆیه‌وه پشكی هه‌رێم بۆ هه‌ر مانگێك له (580 ملیار) دیناردا راده‌وه‌ستا، ئه‌مه‌ش بڕه پاره‌یه‌ك بوو كه به‌ته‌نیا به‌شی دابینكردنی خه‌رجی موچه‌ی هه‌رێمی نه‌ده‌كرد كه بۆ هه‌ر مانگێك (913 ملیار) دیناره.
كه‌می پشكی هه‌رێم له كۆی خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق وایكرد، حكومه‌تی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببرێت، به‌وهۆیه‌وه مادده‌كانی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێم له‌یاسای بودجه به هه‌ڵپه‌سێردراوی مانه‌وه‌و حكومه‌تی عێراق تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌كۆتاییه‌كانی 2023دا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (700 ملیار) دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به حكومه‌تی هه‌رێم دا.
رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و وه‌فدی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق چوونه به‌رده‌م لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لێره‌و هه‌ردوو حكومه‌ت گه‌یشته رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدراڵ، به‌جۆرێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق جیابكرێته‌وه‌و له ململانێ سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه.
به‌مدواییه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تاوه‌كو رۆژی 9ی مانگ واتا ئه‌مڕۆ، ره‌شنوسی هه‌مواری یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا، به‌ڵام تائێستا ره‌شنوسه‌كه ئاماده نه‌كراوه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌رله‌مان كێشه‌ی به‌تاڵبوونی پۆستی سه‌رۆكی هه‌یه‌و ناتوانێت هیچ دانیشتنێك بكات به‌بێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ له شوێنه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی له‌كارلادراو، به‌پێی قسه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سوننه‌كان له‌ناو خۆیان و له‌گه‌ڵ كوتله شیعه‌و كورده‌كان له‌لایه‌كی تر له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌نه رێككه‌وتن، واتا درێژه‌كێشانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان، كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌مواری یاسای بودجه ده‌بێت كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌زوترین كات كۆتایی بێت.
ته‌نیا به جیاكردنه‌وه‌ی خه‌رجی موچه له خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق له‌چوارچێوه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌دا، كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد كۆتایی نایه‌ت، به‌تایبه‌تیش كه هه‌ردوولا له‌یاسای بودجه‌دا له‌باره‌ی خه‌رجی وهبهرهێنانو گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ناكۆكن و به‌پێی زانیارییه‌كان له‌م دانوستانه نوێیه‌دا وه‌فدی هه‌ردوو حكومه‌ت گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن.