پارێزگاری كه‌ركوك چۆن یه‌كلاده‌كرێته‌وه ؟
2023-12-23 15:19:08
راپۆرت: دره‌و
به‌گشتی سێ سیناریۆو (7) ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجیی كه‌ركوكدا هه‌یه، (به‌ره‌ی توركمانی) تاكه لایه‌نه كه له هه‌موو سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كاندا ئاماده‌گیی هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌و ناتوانرێت حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك ته‌شكیل بكرێت، پارتی و یه‌كێتیی به‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان زیاتره، به‌ڵام به‌بێ یه‌كتر، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی زۆر لاوازه، سه‌ره‌تای دانوستان بۆ دابه‌شكردنی (5) پۆستی سه‌ره‌كیی پارێزگاكه‌یه كه پۆسته‌كانی (پارێزگار‌و دوو جێگر- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و یه‌ك جێگر)ه، ورده‌كاری سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كان له‌م راپۆرته‌دا.
نه‌خشه‌ی سیاسی كه‌ركوك دوای هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی (15 كورسی گشتیی+ 1 كورسی كۆتای مه‌سیحی) به‌مشێوه‌یه دابه‌شكرد به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كاندا:
• یەكێتیی: 5 كورسی
• هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت)
• بەرەی توركمانی: 2 كورسی
• پارتی: 2 كورسی
• قیادە: 2 كورسی (ئه‌مه هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت)
• عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت)
• بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككه‌وتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه)
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئه‌نجامه‌و به‌گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت ؟
یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، لە ماددەی (7)دا، رێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەمشێوەیە دیاریكردووە:
• لە رێكەوتی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە، پارێزگار لەماوەی 15 رۆژدا بانگەواز دەكات بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەگەر پارێزگار بانگەوازی نەكرد بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێ، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە رۆژی شانزەیەمدا ئەنجومەنی پارێزگا خۆی كۆدەبێتەوە.
• یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە بەڕێوەدەچێت، لەم كۆبونەوەیەدا سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەن بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەن هەڵدەبژێردرێت، مەبەست لە زۆرینەی رەها دەنگی (50+1)ی تێكڕای ئەندامانی ئەنجومەنەكەیە. واتا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ده‌بێت له‌كۆی (16) ئه‌ندام (9) ئه‌ندام ده‌نگی پێبده‌ن.
به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای كه‌ركوك (راكان جبوری) پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی ئێستای كه‌ركوكه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ راكان جبوری ده‌بێت له پۆستی پارێزگاردا بمێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت، بۆیه جبوری له دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا به‌شداری ناكات و له‌دوای ئه‌و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بریتییه له (په‌روین فه‌تاح) له لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی و ئه‌م ژنه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌كات.
پارێزگار چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت ؟
بەپێی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكانی لەچوارچێوەی هەرێمدا، پارێزگار‌و دوو جێگرەكەی بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێن، ئەمە لە ماوەیەكدا كە (30) رۆژ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر رێكەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەندا، واتا هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاریش ده‌بێت له‌كۆی (16) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، (9) ئه‌ندام ده‌نگی پێبده‌ن .
به‌ڵام ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی پارێزگار دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی بەدەست نەهێنا، لەهەمان دانیشتنی ئەنجومەندا دەنگدانێكی تر رێكدەخرێت، لە دەنگدانی دووەمدا هەر كاندیدێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، دەبێت بە پارێزگار.
ئەوەی لە یاسای (پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم) تێبینی دەكرێت ئەوەیە مەرجی دیاری نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خۆی بۆ پۆستی پارێزگار یان جێگرانی پارێزگار كاندید دەكات دەبێت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بێت، واتا كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مافی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆسته‌كه هه‌یه.
یاساكە لەم بوارەدا ناڕوونی تێدایە، هەندێك لەو شارەزا یاساییانەی كە (درەو) لەمبارەیەوە قسەی لەگەڵ كردوون، پێشبینی دەكەن دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەكان، ئەم یاسایە روبەڕووی شەپۆلێك تانەی یاسایی ببێتەوە لە دادگای باڵای فیدراڵی.
پۆستی پارێزگار بۆ كێ ده‌بێت ؟
براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌م حزبه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستدا، له‌وكاته‌وه تائێستا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن (راكان جبوری)یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه سه‌ربه پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركوكه.
له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی دوای كه‌وتنی رژێمی پێشووی عێراقدا كه ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له (41) كورسی پێكهاتبوو، كورسییه‌كان به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا دابه‌شبوو بوو:
• پێكهاته‌ی كورد: 26 كورسی (كورد ئه‌وكات به لیستی برایه‌تی كه‌ركوك به‌شدار بوو كه زۆرینه‌ی حزبه كوردییه‌كانی له‌خۆگرتبوو، له‌م هه‌ڵبژادنه‌دا كورد رێژه‌ی 63%ی تێكڕای كورسی پارێزگای وه‌رگرتبوو).
• پێكهاته‌ی توركمان: 9 كورسی (به‌ره‌ی توركمانی و هاوپه‌یمانی ئیسلامی توركمانی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م كورسیانه‌یان ده‌كرد).
• پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی: 6 كورسی (گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م كورسیانه‌یان ده‌كرد)
ساڵی 2005 له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا كورد پۆستی پارێزگاری برد (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، وه‌كو سه‌ربه‌خۆیه‌ك و به نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی كورد)و دواتر جێگری پارێزگاری كەركوك درایە (راكان جبوری)
له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێكهاتەی توركمان وەری نەگرت (رزگار عەلی ) بووە سەرۆكی ئەنجومەن و (رێبوار تاڵەبانی) كرایە جێگری،
سێ سیناریۆو حه‌وت ئه‌گه‌ر
ئێستا‌و له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، ده‌كرێت چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێشبینی بكرێت، به‌ڵام به‌ر له نوسینی سیناریۆكان ده‌بێت بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (13)ی یاسای ژماره‌ی (4)ی ساڵی 2023 (هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) له‌به‌رچاو بگیرێت.
بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌ڵێ:" ده‌سه‌ڵات به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت، به‌جۆریك زامنی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزگای كه‌ركوك بكرێت، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن)، له به‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕگه یاساییه‌دا، ده‌بێت له هه‌موو سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا، به‌شداری سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه (كورد+ عه‌ره‌ب+ توركمان) له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌ره‌تای دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی (5) پۆستی سه‌ره‌كی ده‌بێت كه ئه‌مانه‌ن:
• پۆستی پارێزگار
• پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار
• پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگار
• پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
• پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا به‌ره‌ی توركمانی به سه‌رۆكایه‌تیی (حه‌سه‌ن تۆران) نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌ی توركمان ده‌كات و (2) كورسی بردووه، له هه‌موو سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا به‌ره‌ی توركمانی ئاماده‌گیی هه‌یه، ئه‌مه چانسێكه كه حزبه‌كانی تری سه‌ربه پێكهاته‌كانی تر نییانه.
به‌گشتی سێ سیناریۆو (7) ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجیی كه‌ركوكدا هه‌یه، (به‌ره‌ی توركمانی) تاكه لایه‌نه كه له هه‌موو سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كاندا ئاماده‌گیی هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌و ناتوانرێت حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك ته‌شكیل بكرێت، پارتی و یه‌كێتیی به‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان زیاتره، به‌ڵام به‌بێ یه‌كتر، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی زۆر لاوازه.
سیناریۆی یه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتیی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا ناكۆكییه‌كانیان به‌لادا بخه‌ن، پێكه‌وه ده‌بن به خاوه‌نی (8) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا (یه‌كێتیی 5 كورسی و پارتی 2 كورسی + 1 كورسی بابلیۆن)و له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار ته‌نیا پێویستیان به یه‌ك كورسی تر ده‌بێت: بۆ ئه‌م بژارده‌یه چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌ستدایه:
• ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عروبه ریككه‌وتن بكات كه خاوه‌نی (1) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌و (وه‌سفی عاسی) سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له‌گه‌ڵ موسه‌ننا سامه‌ڕایی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم شه‌ریكه، به‌تایبه‌تیش كه موسه‌ننا سامه‌ڕایی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نزیكایه‌تیی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌دا، به‌ره‌ی توركمانی وه‌كو تاكه نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان به (2) كورسییه‌وه ئاماده‌یی ده‌بێت. له‌م سیناریۆیه‌دا یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت پۆستی پارێزگار ببات و به‌ره‌ی توركمانیش پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هاوپه‌یمانی عروبه پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و پارتی پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگار ببات (هاوكات پارتی قسه‌ی هه‌بێت له دیاریكردنی كاندیدی پارێزگاردا)، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بدرێت به كورسی "كۆتای"ی مه‌سیحییه‌كان كه سه‌ربه ره‌یان كلدانی-یه.
• ئه‌گه‌ری دووه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ (هاوپەیمانی عەرەبی) بكات كه (3) كورسی هه‌یه‌و راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت، له‌م سیناریۆیه‌شدا به هه‌مان شێوه به‌ره‌ی توركمانی به (2) كورسییه‌وه‌ی ئاماده‌یی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی وه‌كو براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ربگرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و به‌ره‌ی توركمانیش جێگری دووه‌می پارێزگار وه‌ربگرێت و بابلیۆن پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ربگرێت وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌ی مه‌سیحیی له كه‌ركوك.
• ئه‌گه‌ری سێیه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی (قیادە) بكات كه 2 كورسی هه‌یه‌و محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت، له‌م سیناریۆیه‌شدا به هه‌مان شێوه‌ی به‌ره‌ی توركمانی به (2) كورسییه‌وه ئاماده‌یی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌شدا به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بدرێت به هاوپه‌یمانی قیاده، به‌ره‌ی توركمانی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و پارتی جێگری دووه‌می پارێزگار وه‌ربگرێت، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به بابلیۆنی ره‌یان كلدانی.
سیناریۆی دووه‌م
ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و پارتی وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌ی كورد له‌نێوان خۆیان نه‌گه‌نه رێكككه‌وتن و به‌جیا بچنه ناو دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، ئه‌وكاته هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م چه‌ند بژارده‌یه‌كدان، له هه‌موو بژارده‌كانی ئه‌م سیناریۆیه‌شدا به‌ره‌ی (توركمانی) وه‌كو تاكه نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان ئاماده‌یی هه‌یه‌و ئه‌مه واده‌كات مه‌رجه‌كانی خۆی له دانوستاندا به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له یه‌كیتیی و پارتیدا بسه‌پینێت، به‌ڵام یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن چانسی زیاتره، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی و یه‌كێتیی ئه‌مانه‌ن:
• ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه (5 كورسی خۆی+ 1 كورسی كۆتای مه‌سیحی) له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی عروبه (1 كورسی) رێككه‌وتن بكات، ده‌توانێت (9) كوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبكاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار. له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگار ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بۆ به‌ره‌ی توركمانی بێت، هاوپه‌یمانی عروبه پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار ببات و پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگاریش بدرێت به به‌ره‌ی توركمانی، پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بۆ پیكهاته‌ی مه‌سیحی (بابلیۆن) بێت.
• ئه‌گه‌ری دووه‌م: یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی راكان جبوری بكات كه (3) كورسی هه‌یه، له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی پۆستی پارێزگار ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بدرێت به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی وه‌كو براوه‌ی دووه‌م هه‌ڵبژاردن نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگا بدرێت به به‌ره‌ی توركمانی و جێگری دووه‌می پارێزگاش بدرێت به كه‌سێك له پێكهاته‌ی مه‌سیحی، هاوكات پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش هه‌ر بۆ به‌ره‌ی توركمانی بێت.
• ئه‌گه‌ری سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی قیاده (2 كورسی) رێككه‌وتن بكات، له‌م سیناریۆیه‌دا یه‌كێتیی پۆستی پارێزگار ده‌بات، پیاده پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ره‌ی توركمانی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بات، جێگری دووه‌می پاریزگاریش بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی (بابلیۆن) ده‌مێنێته‌وه.
• ئه‌گه‌ری چواره‌م: ئه‌گه‌ر پارتی له دانوستاندا پێش یه‌كێتیی بكه‌وێت و به (2) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو براوه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان رێككه‌وتن بكات ئه‌وا ده‌توانێت به تێكڕا (10) كورسی كۆبكاته‌وه‌و یه‌كێتیی له پرۆسه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك دروبخاته‌وه، له‌م سیناریۆیه‌دا پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی باڵاده‌ست ده‌بێت، چونكه به‌تێكڕا (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بردوه‌ته‌وه، بۆیه پۆستی پارێزگا ده‌بات، له‌دوای ئه‌ویش به‌ره‌ی توركمانی (2) كورسی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ (2) كورسییه‌كه‌ی پارتیدا به‌تێكڕا ئه‌م به‌ره‌یه (10) كورسی ده‌بێت و ده‌توانێت یه‌كێتیی له پرۆسه‌كه دوربخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه سیناریۆیه‌كی لاوازه.
سیناریۆی سێیه‌م
پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسییه‌وه له‌ناو خۆیاندا ریكبكه‌ن و كوتله‌یه‌كی به‌هێز له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دروست بكه‌ن و دانوستان بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، له‌م حاڵه‌دا به‌ره‌ی توركمانیان له‌گه‌ڵ بێت به (2) كورسییه‌وه، له‌م سیناریۆیه‌دا عه‌ره‌ب و توركمان به تێكڕا (8) كورسی ئه‌نجومه‌نیان ده‌بێت و ته‌نیا پێویستیان به (1) كورسی ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی خۆجێیی، پارتی و یه‌كێتیی هه‌ریه‌كێكیان به‌شداری له‌م سیناریۆیه‌دا بكه‌ن پۆستی پارێزگاریان پێ‌نادرێت، بۆیه ئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌كی لاوازه.