Draw Media

راپۆرتی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م عێراق

راپۆرتی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م عێراق

2023-12-23 11:15:55


نه‌بیل مه‌رسومی- شاره‌زای ئابوری

سه‌رباری ئه‌و ئاماژه‌ ئه‌رێنییانه‌ی له‌ راپۆرتی پسپۆرانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ عێراق له‌ 19ی دێسه‌مبه‌ری 2023دا، كه‌ باس له‌ بوژانه‌وه‌ی چالاكی ئابوری له‌ عێراق و پاشه‌كشه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌كات، به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك مه‌ترسی ده‌كات له‌به‌رده‌م ئابوری عێراقدا، له‌ گرنگترینیان: 
یه‌كه‌م: فراوانبوونی گه‌وره‌ی دارایی گشتیی له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌دا، له‌ماوه‌یه‌كی مامناوه‌نددا، مه‌ترسی گه‌وره‌و گرنگ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دۆخی دارایی گشتیی و كه‌رتی ده‌ره‌كیی داده‌نێت. 
دووه‌م: ‌دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌دوای داخستنی هێڵی نه‌وتی نێوان عێراق و توركیاو، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر بنه‌مای  داوای گروپی ئۆپیك+، پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی گشتیی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌ ساڵانی 2023و 2024دا. 
سێیه‌م: پێشبینی ده‌كرێت هاوسه‌نگی دارایی گشتیی له‌ زیاده‌یه‌كی زۆره‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2022دا به‌ده‌ستهاتووه‌ بگۆڕێت بۆ كوردتهێنانی  ‌بودجه‌ له‌ساڵی 2023دا. هه‌روه‌ها پسپۆران پێشبینی ده‌كه‌ن قه‌باره‌ی كورتهێنانی دارایی حكومه‌ت له‌ ساڵی 2024دا به‌پله‌یه‌كی گه‌وره‌تر فراوان ببێت، به‌جۆرێك كاریگه‌ریی ته‌واوه‌تیی ساڵانه‌ له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی بودجه‌ به‌جێده‌هێڵێت. 
چواره‌م: فراوانبوونی به‌رچاوی دارایی گشتیی، له‌وانه‌ش زیادبوونی گه‌وهه‌ریی له‌ ژماره‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتیی و خانه‌نشینیی، خواستی به‌رده‌وام بۆ خه‌رجی گشتیی دروستده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش گوشار له‌سه‌ر دارایی گشتیی له‌ماوه‌ی مامناوه‌نددا، دروستده‌كات. 
پێنجه‌م: پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی زیاتری نانه‌وتیی و، كۆنترۆڵكردنی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و، چاكسازیكردن له‌ سیسته‌می خانه‌نشینیی حكومی، ئه‌م رێوشوێنانه‌ ده‌بێت پشتگیری بكرێن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ر دروستكردنی تۆڕێكی سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ئامانجدارو كاربكات بۆ فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی باشتری چینه‌ لاوازه‌كان. 
شه‌شه‌م: پێویستیی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ كاری بانكیی و كاره‌باو كه‌مكردنه‌وه‌ی شێواندنی بازاڕی كارو به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی حكومه‌ت و دانانی سنور بۆ گه‌نده‌ڵیی.  

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand