"تاڵەبانی و بارزانی دەسازان كوڕەكانیان دورن لەو ئەگەرە"
2023-11-24 18:04:40
درەو:
(دواخستنی هەڵبژاردنەكان رەنگە دەسەڵاتی كورد لە عێراق لەباربەرێت) راپۆرتی شیكاری "بەكیر ئایدۆغان" لە پێگەی "ئەمواج میدیا" بڵاوكراوەتەوە:
🔹پاش دواكەوتنێكی زۆر, بڕیاردرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە (25) شوباتی ساڵ داهاتوو بەڕێوەبچێت.
🔹ئەو شایستەیە كە دووجار دواخراوە, هەڕەشە لە قوڵكردنەوەی ناكۆكییە سیاسیەكان دەكات لە هەرێمی كوردستان.
🔹رەنگە رۆژی دوای هەڵبژاردن, دۆخی نادڵنیایی لە پێكهێنانی حكومەت بێنێتە پێشەوە, ئەوەش ببێتە هۆكاری مەترسی دروستبوونی پەرتەوازەیی زیاتر و زیاتركردنی ئەگەرەكانی لەباربردنی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی كوردەكان.
🔹دواخستنەكە لە بنەڕەتدا بۆ ناكۆكی بۆ هەردوو پارتی دەسەڵاتدار دەگەڕێتەوە, لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم.
🔹بڕیاربوو هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەكەمی (2022)دا ئەنجامبدرێت, بەڵام دواخرا بۆ مانگی تشرینی دووەمی (2023) و سەرلەنوێ دواخرا بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو.
🔹یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێیوایە, سیستمی ئێستای هەڵبژاردن ئیمتیازاتی داوە بە پارتی دیموكراتی كوردستان, بە تەرخانكردنی كورسی بۆ پشكی كەمینەكانیشەوە.
🔹ئاڵۆزییە سیاسیە بەردەوامەكان, مەترسیە لەسەر دواخستنی جارێكی تری هەڵبژاردن.
🔹پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان, لە ئێستادا گەورەترین دابەشبون بەخۆیانەوە دەبینن.
🔹پێدەچێت هەڵبژاردنی داهاتوو و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت, ببێتەهۆی قوڵتركردنەوەی ئەو دابەشبونە.
🔹هەرێمی كوردستان تۆمارێكی خراپی هەیە لەو بوارەدا, لەدوای دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, لەمانگی ئەیلولی (2018) حكومەت دوای (10) مانگ لە دانوستان پێكهات, لەدوای هەڵبژاردنەكانی مانگی ئەیلولی (2013)ش, دوای (9) گفتوگۆكردن ئەوسا حكومەت پێكهات.
🔹رەنگە بەشێك لە كێشەكان بگەڕێتەوە بۆ تێكچونی هاوسەنگی هێز, لەساڵی (2018)دا, پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆی (111) كورسی پەرلەمان هەرێم (45) كورسی بردەوە, لەبەرامبەردا یەكێتی نیشتمانی كوردستان (21) كورسی بەدەستهێنا.
🔹پێدەچێت دژەبەیەكی چانسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ, كاریگەری هەبێت لەسەر پێكهێنانی حكومەت.
🔹لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەساڵی (2021)دا, جوڵانەوەی نەوەی نوێ نوێنەرایەتی پەرلەمانی كرد بە زیاتر لە دوو هێندە, لەكاتێكدا بزوتنەوەی گۆڕان هەر پێنج كورسیەكەی دۆڕاند كە لەبەغدا هەیبوو.
🔹سەرەڕای لاوازی پابەندی حزبی لەسەر ئاستی ناوخۆ, رەنگە جوڵانەوەی نەوەی نوێ سودمەندبێت لەناكۆكییەكانی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پاشەكشێی بزوتنەوەی گۆڕان و بۆشایی روونی ئۆپۆزسیۆن لەهەرێمی كوردستان.
🔹رەنگە لە هەڵبژاردنەكانی شوباتی (2024) دەنگەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ, هەڵبكشێت و ببێتە سێیەم حزب لە كوردستانی عێراق و شوێنی بزوتنەوەی گۆڕان بگرێتەوە.
🔹سیناریۆی دورخستنەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە حكومەتی هەرێم لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوە هەرچەندە ئاسان نیە.
🔹هەر یەكێك لەم دوو حزبە دەزگای ئیداری و ئەمنیی تایبەت بەخۆی هەیە, بەوەش هەر حكومەتێك پێكبهێنرێت بەبێ ئەویتریان, ناتوانێت كاربكات لەو ناوچە جوگرافیەی لایەنی دورخراوە باڵا دەستە تیایدا.
🔹ناكۆكییەنی نێوانیان پەرەیسەندو گەیشتە شەڕی دەستەویەخە لەپەرلەمانی كوردستان و كوشتنی بەرپرسانی ئەمنیی و بایۆكۆتكردنی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران, لەلایەن وەزیرەكانی یەكێتیەوە بۆ ماوەی شەش مانگ.
🔹رەنگە ناكۆكییەكانی ساڵی داهاتوو لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ببێتە هۆی كەڵكەكردنی زیاتری ئەم كێشانە, ئەگەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەست بە پەراوێزخستن بكات لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە, خراپترین سیناریۆ چوونە دەرەوەیەتی لە ئیدارەی هەرێمی كوردستان, ئەگەر دانوستانەكانیش لەبارەی پێكهێنانی حكومەت شكستبهێنێت, رەنگە داواكاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ بێتە ئاراوە.
🔹دەكرێت بوترێت یەكێتی كاری لەسەر ئاسانكردنی ئەم كێشانە كردووەو هەوڵیداوە سەربەخۆیی بەدەستبهێنێت لەو پەیكەرە ئیدارییەی كە پارتی هەژموونی كردووە بەسەریدا, لەڕێی هاوكاری توندوتۆڵی لەگەڵ بەغداد.
🔹یەكێك لە ئەنجامە روونەكانی ئەو هاوكارییە ئاسنكاریكردن بوو لە بودجەی فیدڕاڵی, كە پارێزگاكانی هەرێم دەتوانن داوای پشكی خۆیان بكەن بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەبەغداد, ئەگەر هەست بەوەبكەن حكومەتی هەرێم پشكی دادپەروەرانەی خۆیان ناداتێ.
🔹لە رابردوودا, باوكی مەسرور بارزانی, سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی, توانیان بگەنە سازان دوای ساڵانێك لە ململانێ, بەڵام نەوەی ئێستا لەسەركردەكان دورن لەو ئەگەرە.
🔹هەرێمی كوردستان لەمڕۆدا نزیكترە لە لێكترازان وەك لەیەكخستنی دوو ئیدارەكەی و, بەرپرسانی یەكێتی چیتر دوودڵن لە وروژاندنی ئەو پرسە, كە لە ڕابردوودا قەدەغەكراو بوو.
🔹پێدەچێت هەرێمی كوردستان یەكێك لە سەخترین هەڵبژاردنەكان بەخۆوە ببینێت لەمێژووی خۆیدا, رەنگە ئەنجامدانی ساختەكاری و توندوتیژی كە لەساڵی (2018) دا بینرا, جارێكی سەرهەڵبداتەوە, ئەوەش ئاڵۆزییەكان توندتردەكات.
🔹لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگ و ناكۆكییەكانەشدا, سیاسەتی واقیعی كورد وەك هەمیشە هەردوو حزبەكە ناچار دەكات پێكەوە كاربكەن, لەبارەی حكومەتیشەوە پارتی سازش بۆ حزبەكان بكات بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشەوە, بۆ ئەوەی پشكیان هەبێت تیایدا و مەترسی دابەشوبنی زیاتر كەمبكاتەوە, سیناریۆی پێچەوانەی ئەمەش, هەرێمی كوردستانی عێراق رادەكێشێت بۆ حاڵەتێك لە نادڵنیایی سیاسی.