Draw Media

"پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان  خراونەتە خزمەتی حكومەتی عێراقەوە"

"پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان  خراونەتە خزمەتی حكومەتی عێراقەوە"

2018-07-02 09:08:22


عەلی حەمە ساڵح ئەندامی لیژنەی نەوتی غازی پەرلەمانی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت، كە بەهۆی دابیننەكردنی سوتەمەنیەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا بەشێكی زۆری یەكەكانی ئەو وێستگانە لەكار كەوتوون.
بەپێی بەدواداچوونی عەلی حەمە ساڵح ئەم وێستگانە بەهۆی دابیننەكردنی سوتەمەنیەوە لەكاركەوتوون: 
- ١٠ وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای كۆمپانیای ماس كارناكات،كە توانای بەرهەمهێنانی ١٢٥٠ مێگاوات كارەبای هەیە. 
-٤یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان كە توانای بەرهەمهێنانی ٥٠٠ مێگاوات كارەبای هەیە، تەنیا یەك دانەیان بۆ كەركوك كاردەكات، حكومەتی هەرێم سوتەمەنی بۆ دابینناكات. 
-٤ یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە كەڵەك بەهۆی دابیننەكردنی سوتەمەنی كارناكات كە توانای بەرهەمهێنانی ٥٠٠ مێگاوات كەرەبای هەیە، بەشێكی بۆ موسڵ كاردەكات. 
عەلی حەمە ساڵح ئاماژە بەوەش دەكات كە بە هۆی دابیننەكردنی سوتەمەنی ٦٠٪ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە ١٨ یەكەی ١٢٥ مێگاواتیە كارناكات، بەخستنەكاری ئەم یەكانە گرفتی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو چارەسەر دەبێت. 
سەبارەت بە پاڵاوگەكانی نەوتیش عەلی حەمە ساڵح ئەوە دەخاتە روو كە هەردوو پاڵاوگەی گەورەی بازیان و كەڵەك، ژێرخانێكی گرنگی كوردستانن، حكومۆتی هەرێم نەوتیان بۆ دابیناكات و بەهۆی سیاسەتی چەوتی نەوتی هەرێم ١٠٠٪ خراونەتە خزمەت حكومەتی عێراق. 
 سەبارەت بە نەوتی كەركوكیش عەلی حەمە ساڵح ئەوە دەخاتە روو
-بەرهەمی نەوتی كەركوك لە ئێستادا ٢٢٣ هەزار بەرمیلەو بەم شێوازە دابەش دەبێت. 
- ٩٥هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوتن دێتە پاڵاوگەی كەڵەك، بەرهەمەكان دەدرێتەرە حكومەتی عێراق.. 
-٢٨هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ پاڵاوتن دێتە پاڵاوگەی بازیان..
-٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەدرێتە پاڵاوگەی دۆرە. 
-١٠ هەزار بەرمیل دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەیەكی دیكە. 
- ٤هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەی گەیارە دەدۆزرێتەوە. 
-٥٦ هەزار بۆ پاڵاوگەی كەركوك. 
ئەوەی جێگای سەرنجە. 
دوو پاڵاوگەی گەورەی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ئامادەنیە نەوتیان بداتێ، بەڵام حكومەتی عێراق نەوتیان بۆ دابیندەكات و بەرهەمە نەوتییەكانیان دەبەنە موسڵ و كەركوك، ئەمەش وایكردووە بەنزین و بەرهەمە نەوتییەكان لەو شارانە هەرزانتربن. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand