سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

مانگی حوزەیران داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تەمموز 2018

مانگی حوزەیران داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاستی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو راگەیاند و بە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو هەناردە و داهات زیادیكردووە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاشكرایكرد" مانگی  حوزەیرانی رابردوو عێراق (105 ملیۆن و 640 هەزارو 160) بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە".
تێكڕای هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو لە رۆژێكدا گەیشتوەتە (3 ملیۆن و 521 هەزار) بەرمیل و تێكڕای نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێكی لەو مانگەدا بە (69.322) دۆلار فرۆشتووە.
داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتوەتە (7 ملیار و 323 ملیۆن و 150 هەزار) دۆلار. بەڵام داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوودا (7 ملیار و 566 ملیۆن و 294 هەزار) دۆلار بووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

"سوپای عێراق بۆ دۆسیەی قاچاغچێتی سنوری هەرێم دەبڕن"

null
پێش 12 کاتژمێر

پڕۆژەی بە هەرێم (کانتۆن) کردنی پارێزگاکانی هەرێمی (باشوری) کوردستان

null
پێش 15 کاتژمێر

بۆرییەکانی قاچاغچێتی لەژێر پەردەی "بەرەنگاری"دا