لە (49%)ی پارەی موچەی هەرێم بۆسلكی سەربازییە

Draw Media

2023-07-29 18:39:41





درەو:
بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت كە بڕەكەی زیاتر لە (900) ملیار دینارە.
لەدوای رێككەوتنی نێوان وەفدی هەرێم و بەغداد، پێنجشەممەی رابردوو ئومێد سەباح سەرۆكی وەفدی هەرێم رایگەیاند لە زووترین كاتدا بەغداد تەمویلی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت، بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد بڕێك پارە بنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان.
بە پێی لبێكدانەوەكان ئەو بڕەی بەغداد بۆ موچەی دەنێرێت، مانگانە (775) ملیار دینار بۆ موچەخۆران و (112) ملیار دینار بۆ خانەنشینان و (19) ملیار دینارە بۆ پێشمەرگە، كە دەكاتە (906) ملیار دینار.
كۆی موچەی مانگانەی موچەخۆرانی هەرێم كە ( ملیۆنێك و 255) هەزار موچەخۆرە بڕی(912) ملیار دیناری پێویستە، كە مانگانە (462) ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی مەدەنییە بەرێژەی (51%) و  (450) ملیار دیناری بۆ موچەی موچەخۆرانی سەربازیییە بەرێژەی (49%)،، كە ژمارەی هێزە ئەمنییەكان (433) هەزار كەسە بە (پێشمەرگە، ناوخۆ، ئاسایش، خانەنشینی سەربازی).
بە پێی یاسای بودجەی عێراق و خاڵی دووەمی رێككەوتنی نێوان وەفدی هەرێم و بەغداد، هەرێمی كوردستان سەرەڕای نەوتەكەی دەبێت تەواوی داهاتە نانەوتییەكانیش رادەستی بەغداد بكات پشتبەست بە( یاسای ئیدارەی مالی)، لەبەرامبەردا بەغداد شایستەی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت لەگەڵ گەڕانەوەی (50%)ی داهاتی دەروازە سنورییەكان كە بەنزیكەی (65) ملیار دیاری كراوە بۆ هەرێم.
🔸ئەو پارەیەی بڕیارە لە بەغدادەوە بێت:
🔹بۆ موچەی فەرمانبەران ساڵانە ( 9 ترلیۆن و 300 ملیار دینار) مانگانە دەكاتە (775) ملیار دینار.
🔹بۆ موچەی خانەنشینی، ساڵانە ( ترلیۆنێك و 346 ملیار) دینار، مانگانە دەكاتە (112 ) ملیار دینار.
🔹بۆ موچەی پێشمەرگە، ساڵانە (228) ملیار دینار، مانگانە دەكاتە (19 ملیار) دینار.
🔹كۆی گشتی ئەو پارەیەی بڕیارە لە بەغدادەوە بێت ساڵانە (10 ترلیۆن و 874 ملیار) دینارەو مانگانە دەكاتە (906) ملیار دینار.

🔸لەبەرامبەردا پابەندییەكانی هەرێم:
🔹هەرێم رۆژانە (400) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات كە داهاتەكەی بە (ترلیۆنێك و 92 ملیار) دینار خەمڵێندراوە.
🔹رادەستكردنی (100%) داهاتی نانەوتی و گەڕانەوەی (50%)ی داهاتی دەروازە سنورییەكان بۆ هەرێم كە داهاتی دەروازە سنورییەكان بە (130) ملیار دینار خەمڵێندراوە، واتا (65) ملیار دینار بۆ هەرێم دەگەڕێندرێتەوە

🔸پێویستی هەرێم بۆ موچەی موچەخۆران:
ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ( ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) كەسە، موچەی مانگەیان (912 ) ملیار دینارە،  ئەو ژمارەیە دابەش بووە بەسەر دوو بەشدا:
🔹فەرمانبەران: 752 هەزارو 959 فەرمانبەری فیعلی كە 60%ی كۆی موچەخۆران پێكدێنن
🔹خانەنشینی و شەهیدان و كۆمەڵایەتی: 502 هەزارو 364 كەسە رێژەی 40%ی موچەخۆران پێكدێنن
🔸فەرمانبەران پێكهاتووە لە :
🔹مەدەنی : 430 هەزارو 231  
🔹سەربازی: 217 هەزارو 979
🔹 پۆلیس و ئاساییش:: 104 هەزارو 699
🔹كۆی گشتی: 752 هەزارو 959
كۆی موچەی مانگانەیان  نزیكەی (730 ملیار) دینارە بەرێژەی (80%)

🔸خانەنشینی و شەهیدان و كۆمەڵایەتی:
🔹خانەنشینی ( سەربازی و مەدەنی): 246 هەزارو 269
🔹كۆمەڵایەتی: 159 هەزارو 159
🔹شەهیدان: 96 هەزارو 937
🔹كۆی گشتی: ( 502 هەزارو 364 هەزار)
كۆی موچەی مانگانەیان نزیكەی (182 ملیار) دینارە بەرێژەی (20%)

🔸ژمارەی هێزە ئەمنییەكان
🔹پێشمەرگەو ناوخۆ: 217 هەزارو 979 كەس
🔹 پۆلیس و ئاساییش:: 104 هەزارو 699 كەس
🔹 خانەنشینی سەربازی: 110 هەزارو 729 كەس
كۆی گشتی هێزی سەربازی: 433 هەزارو 407 كەس

🔸موچەی مانگانەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان:
🔹وەزارەتی ناوخۆ : 178 ملیار و 489 ملیۆن دینار
🔹وەزارەتی پێشمەرگە: 133 ملیار و 61 ملیۆن دینار
🔹ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگا: 62 ملیارو 997 ملیۆن دینار
🔹خانەنشینی سەربازی: 75ملیار و 630 ملیۆن دینار
🔹كۆی گشتی: (450 ملیارو 177 ملیۆن) دینارە، دەكاتە 49%ی كۆی موچەی موچەخۆران كە بۆ مانگێك (912 ملیار) دینارە


🔹 بۆ كۆی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لای بەغداد بە (682) هەزار فەرمانبەر دیاریكراوە،  مانگانە (775) ملیار دینار دیاریكراوە، لە كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم (85%) دەكات.
🔹بۆ كۆی موچەی خانەنشینان كە (246) هەزار خانەنشین هەیە (سەربازی و مەدەنی) لە هەرێم، مانگانە (112) ملیار دیناری لە بەغدادەوە تەرخانكراوە كە هەرێم مانگانە پێویستی بە (116) ملیار دینارە، واتا (96%)ی كۆی موچەی خانەنشینانە.
🔹بۆ كۆی موچەی پێشمەرگە كە لە هەرێم (120) هەزارە، مانگانە (19) ملیار دینار دیاریكراوە كە مانگانە پێویستی بە (133) ملیار دینارە، واتا (19) ملیاری بەغداد دەكاتە رێژەی(14%)ی كۆی موچەی پێشمەرگەیە، بە  (31) ملیاری هاوپەیمانانەوە دەكاتە مانگانە (50) ملیار دینار بۆ پێشمەرگە رێژەی (38%)ی كۆی موچەی پێشمەرگەیە.

بەو پێیە لە كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم كە (912) ملیارە، (112) ملیاری خانەنشینی و (19) ملیار دیناری پێشمەرگەی لێدەربكرێت، كە دەكاتە (131) ملیار دینار، ئەوەی دەمێنێتەوە (781) ملیار دینارە، ئەوەی بەغداد دەینێرێت (775) ملیار دینارە، واتا تەنیا (6) ملیار دیناری كەمترە لە كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand