گەلەکەمان ئەم چەندین ساڵە تەنیا بۆ موچە تێکۆشاوە؟
2023-06-18 07:16:37
سەلام عەبدوڵڵا
پرسیارێكه له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرێت، كه هه‌موو خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مانیان له دووتوێی موچه‌دا كۆكردۆته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان هه‌زار بریندار‌و شه‌هیده‌ی له شه‌ڕی خه‌بات له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا دراوه ته‌نیا بۆ موچه و بژێویی ژیانی فه‌رمانبه‌ران بووه.
ڕژێمه جیاجیاكانی عێراق، به دیكتاتۆریه‌تی به‌عس و دڕنده‌یی ڕژێمه‌كه‌شییه‌وه گرفتی له موچه‌دان به موچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌بووه‌و له‌كاتی خۆیدا موچه‌ی داوه. كه‌وابێ ئه‌وه‌ی ڕووی كردۆته شاخ و چه‌كی خه‌باتی كردۆته شانی له‌پێناو موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌بووه، چونكه هه‌موو ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌زانین كه دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وساو ئێستاش هه‌ر هه‌مووی موچه‌خۆر نه‌بوون و نین..
به‌وپێیه ئه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری هه‌ڵبژاردووه‌و خوێنی خۆی خستۆته‌سه‌ر ده‌سته‌كانی له‌پێناو مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌ترو گرنگتردا بووه كه ئه‌ویش چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌یه‌تی به‌گشتی نه‌ك ته‌نیا چینێكی، ئه‌وانه‌ی ڕوویان كرده خه‌باتی شاخ و ده‌یان و بگره سه‌دان شه‌هیدیان دا، كه هه‌ندێك لایه‌ن تا ئه‌مڕۆش شانازی به ژماره‌ی زۆری شه‌هیدانیانه‌وه ده‌كه‌ن ئایا دروشمی سه‌ره‌كییان وه‌ك ئه‌مڕۆ به شانازییه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی موچه‌و پاشه‌كه‌وتی موچه بووه؟ به دڵنیاییه‌وه نا، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕوویان كرده شاخ هه‌میشه ژماره‌یه‌كی كه‌می موچه‌خۆر بوون و زۆرینه‌ی خه‌باتگێڕان له چینی نه‌دارو هه‌ژاری گه‌له‌كه‌مان بوون به‌تایبه‌تی جوتیارو كرێكار‌و خاوه‌ن پیشه ده‌ستییه‌كان، ئه‌مه جگه له چین و توێژی خوێنگه‌رمی قوتابییان كه زۆربه‌یان له‌پێناوی خه‌بات و ئاواتی گه‌له‌كه‌یاندا به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ستبه‌رداری خوێندن ده‌بوون و چه‌كی شه‌ڕه‌ف و كوردایه‌تییان ده‌كرده شان و قوربانی بۆ گه‌له‌كه‌یان ده‌كرده دروشمی سه‌ره‌كی و ئامانجیان، بۆیه كورتكردنه‌وه‌ی داخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌مڕۆ له دابینكردنی مانگانه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا، كه ئه‌وه‌ش هه‌ر له داهاتی نه‌وتی خۆمان دابین ده‌كرێت.
هیچ به‌ده‌ستكه‌وت حساب ناكرێ، گه‌ر داخوازییه‌كانی تری گه‌له‌كه‌مان، وه‌ك جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140و دیاریكردنی سنوری هه‌رێم، قه‌ره‌بووی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و دانانی بودجه‌ی ڕاست و دروست بۆ هه‌رێم و پێشمه‌رگه و كۆتاییهێنان به بڕیاره‌كانی حزبی به‌عس سه‌باره‌ت به ته‌عریب و داگیركردنی زه‌وی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بۆ نموونه كه ئه‌مڕۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتری كردووه، له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: به‌ڵێ ئێمه‌ش پشتیوانی ئه‌وه‌ین كه ده‌بێ موچه، بێ كه‌موكوڕی، له‌كاتی خۆیدا بدرێ، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو داواكانمان نییه له حكومه‌تی فیدراڵ.