باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: هیوادارین هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە
2023-06-08 08:49:18
درەو:
لە وەڵامی پرسیارێكی (درەو) سەبارەت بە سەردانی بەرپرسی کاروباری وزەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەرێمی کوردستان و ئەنجامی گفتوگۆکانی تایبەت بە پرسی وزە، ئالینا ڕۆمانەوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا ڕایگەیاند “ئەم سەردانە بۆ ئەوەبوو كه باشتر تێبگه‌ین له كێشه‌كان له‌سه‌ر زاری هه‌ردوو لایه‌نی كێشه‌كه‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ ئەوەی بزانن ئەمریکا چۆن دەتوانێت پشتگیری لەو گفتوگۆیانە بکات".
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بۆی سازكرابوو ڕۆمانەوسکی ئاماژەی بەوەکرد، "سه‌ردانی بەرپرسی کاروباری وزەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ عێراق و هه‌رێم گرنگی ئه‌م پرسه ده‌ر ده‌خات، نه‌ك ته‌نها له روانگه‌ی پرسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌ڵكو كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌مریكاش به جددی ئه‌م پرسه وه‌ربگرن كه به‌شێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه".
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا وتی" پێشبینی ئەوە ناكه‌ن ئه‌م گفتوگۆیانە کەی کۆتایی پێدێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هیوادارین هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌م زوانه ده‌ست پێ بكاته‌وه"