به‌په‌له‌

پشكی هەرێم لە بودجەی عێراقدا

Draw Media

2023-05-26 07:21:57



درەو:
لیژنەی دارایی ئەو بڕگانەی پەسەند كرد كە لە مادەكانی (13-14)ی یاسای بودجەی گشتی عێراقدا هاتوون و تایبەتن بە پشكی هەرێم و ئیلتیزاماتی هەرێم، بڕیارە رۆژی شەممە لە پەرلەمان پەسەند بكرێت. 
 

ماددەی 13:
  یەکەم:
پاکتاوی حساباتی ساڵەکانی 2004 بۆ 2022 لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمدا ئەنجام بدرێت.

 دووەم:
ٲ-حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی سۆمۆ یاخود بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، داهاتەکەشی وەکو داهاتی کۆتایی گەنجینەی فیدراڵی تۆمار دەکرێت.

ب-حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی حکومەتی فیدراڵی.

ج-حکومەتی ناوەند پابەند بێت بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

د-حکومەتی هەرێم پابەند دەکرێ کە قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراقی(TBI) بداتەوە بە قیستی مانگانە کە لای بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە هەیە بە قیستی مانگانانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە م ساڵەوە بۆ ماوەی (٥ ) ساڵ.

ماددەی 14:
 یەکەم:
داهاتی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە هەژمارێکی بانکیدا لە بانکی ناوەندی عیراق دادەنرێت بەبێ هیچ لێبڕینێک، سەرۆک وەزیران و وەزارەتی درایی لە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی، دەسەڵاتی خەرجکردن دەداتە سەرۆکی حکومەتی هەرێم .
 دووەم:
دیوانی چاودێری دارایی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان، وردبینی لەو هەژمارەدا دەکرێت کە لە بڕگەی یەکەمدا هاتووە.

سێ یەم:
لە لایەن کۆمپانیایەکی وردبینی نێودەوڵەتییەوە وردبینی لەو هەژمارەدا دەکرێت کە لە بڕگەی یەکەمدا هاتووە، ئەو کۆمپانیایە راپۆرتی خۆی پیشکەش بە دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێم دەکات.
  چوارەم:
وردبینی لە داتا داراییەکانی ساڵانە، 6 مانگی، مانگانە بە ئیمزای وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم و چاودێرێکی ژمێریاری سەربەخۆی نێودەوڵەتی دەکرێت و وێنەیەک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.
 پێنجەم:
لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا پێداچوونەوە بۆ ماوەکانی پێشوو لە کەرتی نەوت و غاز و پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی ناوەند و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکات، پاشان بە روانگەیەکی هاوبەش و پەسەندکراو بەپێی دەستوور لە لایەن هەردولاوە پاکتاوی ماوەکانی پێشوو دەکرێت.

شەشەم:
هەموو ئەم بڕگانە جێبەجێدەکرێت لە بەرواری دەرچوونییەوە تا دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز.

حەوتەم:
لە هەبوونی هەر ناکۆکییەک لە نێوان حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێم لەسەر ماف و  پابەندییەکان، یان پابەند نەبوون، شایستە داراییەکانی هەرێم دەبڕدرێت و بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کاردەکرێت.

هەشتەم:
کوردستان پابەندە کە دوای وردبینی دیوانی چاودێری حکومەتی ناوەند زانیارییەکان لەسەر فەرمانبەرانی (شارستانی، سەربازی) بدات بە وەزارەتی دارایی عێراق.

نۆیەم:
حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان  بە پێی ئەو پێوەرانەی لەو بودجەیەدا هاتووە بە دادپەروەری شایستە داراییەکان لەنێوان پارێزگاکان دابەش دەکات بە بێ جیاوازی، بە پێچەوانەوە  حکومەتی فیدڕاڵی پشکی پارێزگای ناڕازی لە بودجە دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگا ناڕازییەکە.
  دەیەم:
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێ بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە ڕێگری کردن لە دەرهێنانی نەوتی کێڵگەکانی  کەرکوک و موسڵ کە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی  حکومەتی هەرێمن بۆ کاتی ئێستا.

 یانزەیەم:
حکومەتی عێراق پابەند دەبێ  بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم  دەروازە سنووریەکان بەڕێوە بەرێت و سەرپەرشتی بکات.

دوانزەیەم:
حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە گەڕاندنەوەی (10%)ی پاشەکەوتی مووچەی ساڵانی پیشوو و کە لێبڕینی تێدا کراوە و  بەردەوام ئەو گوژمەیە پارەیە دەدات تاوەکو تەواوی شایستە داراییەکان دەداتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بەشداری دەكەیت؟

بەڵێ
نەخێر
تا ئێستا بڕیارم نەداوە
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand