راپۆرتی: درەو
🔻 ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کوردستان
🔹 هەرێم هیچ ئامادەبوونیكی نیه لە دیاریکردنی ڕێژەی میلاکات و دامەزراندن هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٤ هیچ میلاکێک بە هەرێم نەدراوه، بەڵام حکومەتی فیدراڵ خۆی تەنهـا یاسای بوودجەی گشتی عیراق لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ٧٩٢ کەسی دامەزراند و گرێبهستی جێگیرکرد.
🔹 تا ئێستا کێشەی ناو نیشانی وەزیفی نێوان وەزارەتی دارایمان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ چارهسەرنەکراوە و پێش بینی دەکرێت وەکو بایۆمەترییەکە ببێتە هۆی ڕاگرتنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو.
🔹 بەپێی نووسراوی وەزارەتی پلان دانانی عیراق ژمارە (٣٦٦ لە ٢٠/٩/٢٠٢٣) دانیشتوانی هەرێم ڕێژەی ١٤,١% کۆی دانیشتوانی عیراق پێک دەهێنن بەڵام تا ئێستا پشکی هەرێم جێگیرکراوە بە ڕێژەی ١٢.٦٧%.
🔹 هەموو ساڵێک بەهۆی هەڵکشانی و زۆربوونی برگەکانی خەرجییە سەروەرییەکان (النفقات السيادية) پشکی هەرێم دادهبەزیت کە هەندێک جار نفقاتی سیادی لە ٢٦% کۆی خەرجییەکانی عێراقە، بەڵام هەرێم هیچ سوودیکی نییە لە تەرخانکراوانە.
🔹 دادپەروەری نییە لە دابەشکردنی ئەو قەرزانەی کە بۆ پرۆژەکانی وەردەگیرێن هەرچەندە ساڵانە لە مادەکانی پڕۆژە یاسا ئاماژە دەدات بە دادپەروەری ئەو قەرزانە دابەشکرێت، سەرباری ئەمەش هەرێم بەشدارە لە دانەوەی قەرزەکان و سوودەکانی.
ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابوری
لە سەر داوای وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە نووسراویان ژمارە (٤٢١٥) لە ڕۆژی ٣/٦/٢٠٢٦ کە ڕۆژی ٨ و ٩/٩/٢٠٢٦ دیاری کرابوو بۆ گفتوگۆی بوودجەی خەمڵێنراوی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی وەزارەتی دارایی هەرێم لە کات و ساتی دیاریکراودا ئامادەبوون و لە ئەنجامی گفتوگۆی چڕ و پر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ توانرا تەنها ڕێکەوتن بکەین لەسەر ئەوەی کە یاداشتێک بەرزبکرێتەوە بۆ بەڕێز وەزیری دارایی عێراق بۆ جێگیرکردنی ئەم داواکاریانە لە نێوان فصلی (تعویظات الموظفین و الرواتب التقاعدیة والرعایة الاجتماعیة)
1. پشت بەستن بە پارەی تەمویلکراوی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٥+١١٢ ملیار دینار بۆ خەرجی پارەی فەرمانبەرە گەڕاوەکان لە مۆڵەت.
2. جێگیرکردنی بڕی (٣٤٤) ملیار بۆ ئهو فەرمانبەرە گردێبەستانەی کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرج دەکرێت کە ژمارەیان (٤٨٠٠٠) گڕێبەستن.
3. بە بۆچوونی ئەوان ئەگەر لە ٣% لەگەڵ بڕگەی (١ و ٢) ڕەزامەندبن و لە ٣% ڕێژەی هەڵکشانمان پێبدەن ئەوا فصلی (تعویظات الموظفین) دەگاتە (١٠ ترلیۆن و ٢١٠ ملیار دینار) لە کاتێکدا ئیمە داوای (١١ ترلیۆن و ٧١٧ ملیار دینارمان) کردبوو.
4. بۆ فەصلەکانی (المستلزمات الخدمیة - المستلزمات السلعیة - صیانة الموجودات - النفقات الرأس مالیة - المنح و الاعانات و المصروفات الاخری) ئەوە پاش دیاریکردنی پشکی هەرێم دیاری دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٧.
5. بەڵام بۆ فەصلی (الرواتب التقاعدیة والرعایة الاجتماعیة) ئیمە داواکاریەکانی خۆمان جێگیرکرد بەم شێوەیە.
أ- مووچەی خانەنشینانی شارستانی: ١،٧٢٠،٧٤٩،٠٠٠،٠٠٠ دینار.
ب- مووچەی خانەنشینانی سەربازی: ١،٠٠٨،٤٣٢،٠٠٠،٠٠٠ ترلیۆن دینار.
ت- مکافئات رواتب الشهداء: ٤٣٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ملیار دینار
ث- مکافئات الرواتب التقاعدیة:
خشتەی (1)

کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە بوودجه:
1. ڕاستە ئەم ساڵ تیمـی وەزاریمان ئامادەی گفتوگۆی بوودجەی هەرێم بوو، بەڵام ئەوان بە هەمان عەقڵیەت و هەڵوێست مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکەن، لەکاتێکدا ئەگەر چاوەڕوانی پشکی هەرێم بین کە بریتییە لە (١٢.٦٧% یاخود ١٢.٦٩% یاخود ١٤.١%) ئەوا داواکاریەکانی ئیمە زۆر لەوە زیاتره بەهۆی کەڵەکەبوونی خەرجییەکی مستحقی زۆر وەکو پارەی (ترفيعات) پله بەرزکردنەوەی یاخود مووچەی گرێبەستەکان لەکاتی خۆی ڕازی نەبوون بخرێته نێو لیستی مووچەی هەرێم.
2. هەرێم هیچ ئامادەبوونیكی نیه لە دیاریکردنی ڕێژەی میلاکات و دامەزراندن هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٤ هیچ میلاکێک بە هەرێم نەدراوه، بەڵام حکومەتی فیدراڵ خۆی تەنهـا یاسای بوودجەی گشتی عیراق لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ٧٩٢ کەسی دامەزراند و گرێبهستی جێگیرکرد.
3. تا ئێستا کێشەی ناو نیشانی وەزیفی نێوان وەزارەتی دارایمان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ چارهسەرنەکراوە و پێش بینی دەکرێت وەکو بایۆمەترییەکە ببێتە هۆی ڕاگرتنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو.
4. بەپێی نووسراوی وەزارەتی پلان دانانی عیراق ژمارە (٣٦٦ لە ٢٠/٩/٢٠٢٣) دانیشتوانی هەرێم ڕێژەی ١٤,١% کۆی دانیشتوانی عیراق پێک دەهێنن بەڵام تا ئێستا پشکی هەرێم جێگیرکراوە بە ڕێژەی ١٢.٦٧%.
5. تا ئێستا حکومەتی عێراق وەکو یەکەیەکی ژمێریاری مامەڵە لەگەڵ هەرێم (وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم) دەکات بە شێوەی سیستمـی مەرکەزی کە ئەمەش ناگونجیت لەگەڵ سیستەمی فیدراڵی ئێستا لە عیراق پەیڕەو دەکرێت کە ئەمەش پێچەوانەی دەستوورە.
6. تا ئێستا نفقاتی هەرێمی کوردستان ناخرێته نێو نفقاتی عێراقەوە تەنها فصلی (تعویضات الموظفین + الرواتب التقاعدیه) نەبیت بەڵام لەهەمان کاتدا داهاتی ناوخۆی هەرێم دەچیته ناو لیستی داهاتی عیراقەوە بۆ نموونه کۆی خەرجی عیراق بەم شێوەی خوارەوەیە:
خشتەی (2)

7. هەموو ساڵێک بەهۆی هەڵکشانی و زۆربوونی برگەکانی خەرجییە سەروەرییەکان (النفقات السيادية) پشکی هەرێم دادهبەزیت کە هەندێک جار نفقاتی سیادی لە ٢٦% کۆی خەرجییەکانی عێراقە، بەڵام هەرێم هیچ سوودیکی نییە لە تەرخانکراوانە.
8. دادپەروەری نییە لە دابەشکردنی ئەو قەرزانەی کە بۆ پرۆژەکانی وەردەگیرێن هەرچەندە ساڵانە لە مادەکانی پڕۆژە یاسا ئاماژە دەدات بە دادپەروەری ئەو قەرزانە دابەشکرێت، سەرباری ئەمەش هەرێم بەشدارە لە دانەوەی قەرزەکان و سوودەکانی.
9. پارەی پەرەپێدانی هەرێم بەلای ئێمەوە کەمه و پێویسته لەسەر ڕێژەی دانیشتووان بیت.
10. چارهسەری ووشەی (النفقات الفعلي) کە بووته هۆی کەمکردنەوەی تخصیصاتی هەرێم لە ڕێژەی ٦٠% و هەندێ نادادپەروەری دەکرێت بۆ نـموونه ڕێژەی خەرج لە ٢٠٢٢/١/١ تا ٢٠٢٢/٦/٣٠ لە ٣٢% بوو لە هەمان کاتدا نفقاتی سیادی لە ٢٦.٧٦% بوو، بەڵام تخصیصاتی خەرجنەکراو ناگەڕێتهوە بۆ نێو بوودجەکە بۆ ئەوەی پشکی هەرێم زیاتر بێت.
11. پێویسته بڕی تەرخانکراو بۆ فەصلی تعویضات الموظفین لە سەر ڕێژە نەبێت بەپێی میلاک و پێویستی بیت، دوای جێگیرکردنی میلاک لەبەر ئەوەی هەر زیادکردنێک یاخود گۆڕانکارییەک بکریت لە مووچه و دەرماڵه، هەرێم ناتوانیت جێبەجێی بکات لەبەر ئەوەی هەمان ڕێژەی پێدەدرێت.
وەک لە خشتەکاندا دەردهکەوێت جیاوازی هەیە لە نێوان خەرجی فیعلی ساڵی ٢٠٢٥ بە بەراورد لەگەڵ خەمڵێنراوی ٢٠٢٧ وە ئەم جیاوازییە دەگەڕێتهوە بۆ ئەم زیادکردنانەی کراوە بە تایبەتی لە فصلی (تعویضات الموظفین + الرواتب التقاعدیة والرعایة الاجتماعیة)
خشتەی (3)

خشتەی (4)

خشتەی (5)
