رۆڵپێدانی سیاسی بە ژنانی "کەمینەکان"

Draw Media

2023-05-18 11:25:59



شیكاری: درەو

ڕاپۆرتێکی مەیدانی ناوەندی بەیان تایبەت بە ژنانی نێو کەمینەکان، کە لەسەر ئاستی سێ پارێزگای (بەغداد، کەرکوک و موسڵ) بە بەشداریپێکردنی (350) کەس لە ژنانی نێو پێکهاتەکانی (مەسیحی، ئێزیدی، سابیئی، تورکمان، کاکەیی، شەبەک، و کوردانی فەیلی) ئەنجامدراوە، داتای گرنگ دەردەخات لەبارەی تێڕوانیانیان بۆ یاسا، حکومەت، دامەزراوە ئەمنییەکان، بەشداری لە سیاسەت و هەڵبژاردن، حیزب، ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.  

هیام عەلی: لێکۆڵینەوەی ناوەندی بەیان بۆ لێکۆڵینەوەو پلاندانان
سەرەتا
هەرچەندە ژنانی "کەمینە"کان ملکەچی ئەو هاوکێشە کۆمەڵایەتییانەن کە هەموو ژنان لە عێراقدا ملکەچی دەبن، بەڵام هێشتا کەڵک لە هەندێک تایبەتمەندی وەردەگرن کە کاریگەری لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسییان هەیە، هەربۆیە پێویستە باسی ئەو تایبەتمەندییانە بکرێت و بەهەندێک هەڵاوێر _استپنا‌‌و_ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. لەم لێکۆڵینەوەیەدا سەرنج خراوەتە سەر مافە سیاسییەکان، و بەهێزکردنی سیاسی ژنانی کەمینەکان، توێژینەوەکە سامپڵێکی (350) کەسی لە ژنانی کەمینە لەخۆگرتووە، سامپڵەکە دابەشکراوە بەسەر (50) ژن لە هەر پێکهاتەیەک، کە بریتین لە ژنانی (مەسیحی، ئێزیدی، سابیئی، تورکمان، کاکەیی، شەبەک، و کوردانی فەیلی). ڕاپرسییەکە بەخۆرێک داڕێژراوە؛ بۆ زانینی بایەخپێدان بو بەهێزکردنی سیاسی خۆیان و ڕادەی هۆشیاری سیاسییان و خواستی بەشداری سیاسیان. 
ئەم راپرسییە لە سێ پارێزگا ئەنجامدراوە، بەپێی ناوچەکانی چڕبوونەوەی سامپڵی توێژینەوەکە، ئەوانیش؛ (بەغدا، موسڵ و کەرکوک)ن.
راپرسییەکە پشتی بە هەڵبژاردنی سامپڵێکی بە ئەنقەست (عینە العمدیە) بەستووە، واتە: بە مەبەستدار؛ بەهۆی سەختی پێناسەکردنی کۆمەڵگای توێژینەوەکە، و نەبوونی ئامار لەلایەن لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانەوە لەسەر ژمارەی (ژنانی کەمینەکان)، و تەنانەت پێشبینیش لەلایەن خودی پێکهاتە کەمینەکانەوە لەسەر ژمارەی ژنەکانیان نەبووە؛ ئەمەش وایکردووە کار لەسەر نمونەیەکی مەبەستدار بکرێت، بیرۆکەی سەرەکی سامپڵی بە ئەنقەست لە پێویستی هەڵبژاردنی سامپڵەکەدایە کە تایبەتمەندی سنورداریان هەیە. بۆ نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵگەیەک کە تایبەتمەندییە سنووردار و ناسراوەکانی هەیە.
کاتێک باس لە سامپڵی ئەم ڕاپرسییە دەکرێت، بەشداربووەکانی لە ژنانی کەمینەکان پێکهاتووە، و تاکراوە هەمەچەشن بوونە لە ڕووی تەمەن، باری هاوسەرگیری، ئاستی ئەکادیمی، شوێنی نیشتەجێبوون، گوزەران و هتد، بۆ ئەوەی لەم ڕێگەوە تێڕوانینێکی ڕوون و ئەنجام ورد بەدەستبێت.
دابەشکردنی سامپڵەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بووە؛ چونکە گوزارشت لە هەڵبژاردن و دەستنیشان کردنی کۆمەڵگەی ژنانی کەمینەکان دەکات، هەروەها بەهۆی ئەوەی ئەم شێوازە دەرفەتێکی یەکسان بە ئەندامانی کۆمەڵگەی توێژینەوەکە دەبەخشێت بۆ تاقیکردنەوە، و ئەم شێوازە بە یەکێک لە باشترین و چاکترین شێوازەکان دادەنرێت. چونکە لایەنگری توێژەر و حەز و مەیلەکانی ناچنە ناو پرۆسەی تاقیکردنەوەکە و هەر بۆیە دەتوانرێت بەڕادەیەکی باش پشت بەم شێوازە ببەسترێت لە زانینی ئەو تایبەتمەندییە بابەتیی و بابەتییانەی کە تایبەتمەندی کۆمەڵگەی توێژینەوەکەن.

یەکەم؛ دۆخی ئافرەتانی "کەمینە"کان لە چوارچێوەی سیستەمی دەستووری و یاسایی لە عێراقدا
وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا هاتووە؛ دەرئەنجامی وەڵامی بڕگەی یەکەم کە ئەو گەرەنتییە کۆمەڵایەتییانەی دەستووری عێراق بۆ ژنانی کەمینەکان ڕوون دەکاتەوە، دەرکەوتووە، کە دوودڵی هەیە سەبارەت بەم بابەتە، چونکە دڵنیا نین لەو گەرەنتییە کۆمەڵایەتیانەی کە دەستوور وەک ژنانی کۆمەڵگەی کەمینەکان پێشکەشیان دەکات، بەڵگەکانیش هەروایە کە (133) وەڵامدەرەوە وەڵامی بژاردەی (هاوڕا نیم)یان داوەتەوە بە ڕێژەی (37.4%).
سەبارەت بە بڕگەی دووەمیش ڕوونی دەکاتەوە کە دەستووری عێراق گەرەنتی پاراستن بۆ ژنانی کەمینەکان دەکات کاتێک تووشی توندوتیژی دەبنەوە، دەرکەوتووە (142) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (41%) کە زۆرترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (هاوڕا نیم)، واتا ئاماژەیەک هەیە کە متمانە نەکردن بە دەقە دەستوورییەکان، دەستووری عێراق پارێزگاری لە ژنانی کەمینەکان ناکات لە توندوتیژی و لەوانەیە ئەوە بێت کە بابەتەکە پەیوەندی بە خودی دەقە دەستوورییەکانەوە نەبێت، بەڵکو پەیوەندی بە جێبەجێکردنی دەقەکانی دەستوورییەوە هەبێت و لە ئەنجامدا دەقەکان لە ناوەڕۆکەکان بەتاڵ دەبنەوە، توانای پاراستنی ئەم گروپەیان نیە کاتێک تووشی توندوتیژی دەبنەوە.
لە بڕگەی سێیەمدا- کە ڕوونی دەکاتەوە کە دەستووری عێراق دابەشبوونی نیشتمانی و ئایینی لە کۆمەڵگەدا بەرەوپێش نابات دەرەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە (160) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (46%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (تاڕادەیەک هاوڕام)، دەرەنجامەکانیش ئەوە دەگەیەنن کە: لێکدانەوەکانی پێشتر پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەو کێشەیەی ژنانی کەمینەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن پەیوەندیدارە بەو توندوتیژیانەی کە بەرکەوتەی دەبن، و جیاکاریش لە دەستووردایە نیە ئەوەندەی لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستووردایە.
سەبارەت بە بڕگەی چوارەم کە پرسیارێک لەخۆدەگرێت سەبارەت بە (ئایا دەستوور گەرەنتی ئەوە دەکات کە ژنانی کەمینەکان خۆیان کاندید بکەن و پۆستی سیاسی بەدەستبهێنن؟)، وەڵامی وەڵامدەرەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە (134) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (38%) بەرزترین ڕێژەی سەدی بۆ بژاردەی (تاڕادەیەک هاوڕام). ئەمەش بەو مانایەیە کە ئاماژەیەک هەیە بۆ ئەو دەقە دەستوریانەی کە جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا ناکەن لە هەڵگرتنی پۆست و خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن وەک ئەوەی ژنانی کەمینەکان پێیان وایە.
ئەنجامی وەڵامی بڕگەی پێنجەم دەریدەخات دەستووری عێراق گەرەنتی ئازادی ڕادەربڕین و بەشداری سیاسی دەکات، بەو پێیەی (130) وەڵامدەرەوە، بە ڕێژەی (37%)، بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (تاڕادەیەک هاوڕام)، ئەمەش بەو مانایەیە کە دەستووری عێراق ئازادی ڕادەربڕین و بەشداری سیاسیی دەستەبەر و گەرەنتی کردووە.
لە کاتێکدا ئەنجامی وەڵامی بڕگەی شەشەم دەریدەخات دەستووری عێراق مافی کارکردن مسۆگەر دەکات، وەک (139) وەڵامدەرەوە، بە ڕێژەی (40%)، بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (تاڕادەیەک هاوڕام) بەڵام بە پشکنینی داتاکان بۆمان دەردەکەوێت کە دوودڵییەکی ڕوون لە وەڵامی وەڵامدەرەوەکاندا هەیە سەبارەت بەم بڕگەیە، بە تایبەت کە (118) ژنە کەمینە وەڵامدەرەوەکان بەڕێژەی (33.7%)یان وەڵامی داوەتەوە بە بژاردەی (هاوڕانیم).
لە بڕگەی حەوتەمدا هاتووە، دەستووری عێراق گەرەنتی پراکتیزەکردنی ڕێوڕەسمی ئایینی بۆ ژنانی کەمینەکان دەکات، داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە (146) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (42%) کە بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (هاوڕام). ئەویش ئاماژەیە کە دەستوور گەرەنتی پراکتیزەکردنی ڕێوڕەسمی ئایینی بۆ کەمینە جۆراوجۆرەکان دەکات.
دەرئەنجامی وەڵامی بڕگەی هەشتەم دەریدەخات کە ماددە دەستووری و یاساییەکان بەسە بۆ دڵنیابوون لە نوێنەرایەتی ژنانی کەمینەکان لە پۆستە سیاسییەکاندا؟ بۆمان دەردەکەوێت کە (109) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (31%) بژاردەی (هاوڕانیم)، لەکاتێکدا کەمترین وەڵام هەبووە بۆ بژاردەی (هاوڕام)، بەو پێیەی ژمارەیان گەیشتووەتە (85) بە ڕێژەی (24%). 
پاشان دەرئەنجامی بڕگەی نۆیەم دێتە ئاراوە، کە ڕوونی دەکاتەوە کە سیستمی پشکی کۆتا بەسە بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ژنانی کەمینە لە پۆستە سیاسییەکاندا؟، (162) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (46%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ ئەو بژاردەیە (تاڕایەک هاوڕام). واقیعی بەشداری سیاسی کەمینەی ژنان ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ ژنێکی کەمینە لە ساڵی ٢٠٠٣ و تا ئێستا نەگەیشتووەتە پۆستێکی سیادی بەبێ پشکی کۆتا، بەڵام دەردەکەوێت کە وەڵامی وەڵامدەرەوەکان پێیان وایە کە سیستەمی پشکی کۆتا بەسە بۆ نوێنەرایەتی سیاسی خۆیان و دەستڕاگەیشتنیان بە پۆستە سیاسییەکان ژنانی کەمینە.
خشتەی ژمارە (1)

دووەم؛ چالاکییەکانی حکومەت و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە پێکهاتە "کەمینە"کان
وەک لە خشتەی ژمارە (2)دا رونکراوەتەوە، ئەنجامی وەڵامدانەوەی ئەم بڕگەیە هەستی ژنانی کەمینەکان دەردەخات سەبارەت بە کاری هێزە ئەمنییەکان و چالاکییەکانیان لە ناوچەکانیان، بەو پێیەی (81) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (23%) کە بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (من نیگەران نیم و ناترسم لەوەی چی دەکەن). ئاماژەیە بۆ ئەو متمانە و دڵنیاکردنەوەی ئەم چینەی کۆمەڵگا، لە ئەنجامی ئەو مامەڵە مرۆڤانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئەنجامدراوە، کە بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەیان لەسەر هەستکردنیان بە نیگەرانی و ترسیان لەو کردەوانە و ئەرکانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دەدرێن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو گەشەسەندنەیە کە لە سیستمی هێزە ئەمنییەکاندا ڕوودەدات سەبارەت بە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی پیشەیی لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ژیانی هاوڵاتیان.
خشتەی ژمارە (2)

سێیەم؛ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2021
وەک لە خشتەی ژمارە (3)دا هاتووە؛ ئەم بڕگەیە پەیوەستە بە بەشداری ژنانی کەمینەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ساڵی 2021. ئەنجامەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە (194) وەڵامدەرەوە، بە ڕێژەی (55.4%)، بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (بەڵێ)، ئەمەش ئاماژەیە کە ئەم بەشداریکردنە لە ئەنجامی زیادبوونی هۆشیاری کەمینەی ژنانە لە قۆناغی دوای داعشدا، بەڵام ڕێژەیەی بەشداریان کردووە بەشی هەرەزۆریان و (117) کەسیان بە ڕێژەی (60%) ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەوە لایەنەی دەنگیان پێداوە بەسەریاندا سەپێندراوە، ئەمەش نیشاندەرێکی زۆر مەترسیدارە کە بوونی هەندێک لایەن نیشان دەدات کە سەپاندنی بەسەر کەمینەکان بۆ دەنگدان. 
خشتەی ژمارە (3)

چوارەم؛ ڕۆڵی حکومەت لە بەهێزکردن  و بایەخپێدانی سیاسی ژنانی کەمینەدا
وەک لە خشتەی ژمارە (4)دا نیشاندراوە؛ دەرئەنجامی وەڵامی بڕگەی یەکەم پەیوەست بوو بەوەی کە ئایا حکومەت بەرنامەی سیاسی پێشکەش دەکات بۆ پەروەردەکردنی ژنانی کەمینەکان سەبارەت بە مافە سیاسییەکانیان، بەو پێیەی (144) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (41%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (هاوڕانیم)، ئاماژەیە بۆ نەبوونی بایەخدانی حکومەت لە بەرنامە سیاسییەکانی لەپێناو بەرزکردنەوەی هۆشیاری سیاسی لەم توێژەی کۆمەڵگادا.
سەبارەت بە بڕگەی دووەم کە پەیوەندی بە پشتیوانی حکومەتەوە هەیە بۆ بەشداریکردنی پێکهاتەکانی ژنان لە بڕیاردان، ئەنجامەکانی باس لەوە دەکەن کە (136) وەڵامدەرەوە، بە ڕێژەی (39%)، بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەکە (هاوڕانیم) و (تاڕادەیەک هاوڕام). کە ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر هۆکار، لەوانە لاوازی ئەزموونی سیاسی نوخبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان و بڕیاردەرەکان، ئەمە جگە لەوەی دەنگی ژنانی کەمینەکان نابیسترێت.
هەروەها دەرئەنجامی وەڵامی بڕگەی سێیەم ئەوە نیشان دەدات کە پەیوەندی بەوەوە هەیە ئایا حکومەت بایەخ بە بەشداریکردنی سیاسی ئافرەتانی پێکهاتەکان دەدات و پاڵپشتییان دەکات بۆ ئەوەی خۆیان بۆ هەڵبژاردن کاندید بکەن ، وەک (152) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (43%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەکە (تاڕادەیەک هاوڕام).
بڕگەی چوارەم پەیوەندی بە ڕۆڵی حکومەتەوە هەبووە لە دابینکردنی ئازادی و ئاسایشی پێویست بۆ بەشداری سیاسی ژنان بە هەموو پێکهاتەکانەوە دابین دەکات. (133) وەڵامدەرەوە، بە ڕێژەی (38%)، کە بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی "تا ڕادەیەک هاوڕام". ئەمەش ئەرێنییە ئاماژەدان بە ڕۆڵی حکومەت لە دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ بەشداریکردنی ژنان لە کەمینە سیاسییەکان.
بڕگەی پێنجەم پرسیارێکی لەخۆگرتبوو کە ئایا ژنانی کەمینە لەگەڵ خێزان و هاوڕێیاندا باس لە پرسە سیاسییەکان دەکەن یان نا، ئەنجامەکانی ئەم بڕگەیە ئاماژەیان بەوە کردووە کە (152) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (43%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (هاوڕام)، کە ئەمەش نیشاندەرێکی زۆر ئەرێنییە، چونکە کۆمەڵگەی کەمینەکان ڕێگە بە ژنان دەدات بەشداری گفتوگۆی سیاسی بکەن.
ئەنجامی وەڵامی بڕگەی شەشەم دەریدەخات کە ئایا حکومەت سیاسەتی جیاکاری بەرامبەر بە بەشداری سیاسی ژنان پراکتیزە دەکات، بەو پێیەی (118) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (34%) بژاردەی (هاوڕام) و (156) بەشداربوو بە ڕێژەی (45%) کە بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (تاڕادەیەک هاوڕام). ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو تەحەددایانەی کە ژنانی کەمینەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە پرۆسەی بەشداری سیاسیدا، بەهۆی ئەو جیاکارییەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
خشتەی ژمارە (4)

پێنجەم؛ ڕۆڵی حیزب لە بەهێزکردن و بایەخپێدانی سیاسی ژنانی کەمینەدا
وەک لە خشتەی ژمارە (5) دا رونکراوەتەوە؛ بڕگەی یەکەمی ئەم تەوەرە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئایا لایەنە سیاسییەکان بەرنامە و خول پێشکەش دەکەن کە هۆشیاری ژنان لە گرنگی بەشداریکردن لە کردەوەی سیاسیدا زیاد بکات، (135) بەشداربوو بە ڕێژەی (39%) کە بەرزترین رێژەیە (هاوڕانیم)یان دەستنیشان کەدووە، ئەم داتایە ئاماژەیە بەوەی کە ژنانی کەمینەکان بەرنامەیەکی ئەوتۆ لە لایەنە سیاسییەکانەوە وەرناگرن بۆ بەهێزکردنیان لە ڕووی سیاسییەوە و بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسیدا، و ئەمەش ئاماژەیە بۆ پشتگوێخستنی ئەم پۆلە لە لایەنە سیاسییەکانەوە.
سەبارەت بە بڕگەی دووەم، کە تایبەتە بەوەی، پارتە سیاسییەکان بایەخ بە بەشداری ژنان لە ئەنجوومەنە ئیدارییەکان بەرەوپێش دەبەن لە ڕێگەی خۆکاندیدکردنیانەوە بۆ هەڵبژاردن، وەڵامەکە زۆرترینی لەسەر بژاردەی (تاڕادەیەک هاوڕام)ە بە (160) بەشداربوو بە ڕێژەی (46%)، ئەمەش واتە: لاوازی ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکان لە خستنەڕووی ژنانی کەمینەکان لەناو ئەنجومەنی کارگێڕیەکانیاندا.
دەرئەنجامی وەڵامی بڕگەی سێیەم ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکان دەردەخات لە ڕێکخستنی وۆرک شۆپ و سیمسینار بۆ بەهێزکردن و بنیاتنانی ژنان، بەو پێیەی (150) وەڵامدەرەوە، بە ڕێژەی (43%)، بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (هاوڕانیم)، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ نەبوونی بەرنامەی حزبییەکان، و گرنگی نەدانیان بە پەرەپێدانی ئەو بەرنامانەی کە هۆشیاری سیاسی لە نێو ئەم گروپانەی کۆمەڵگادا بەرز دەکەنەوە، هەرچەندە یەکێک لە ئەرکەکانی حزبە سیاسییەکان بریتییە لە پێشخستن و هۆشیاری سیاسی و دیموکراسیانەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، بەبێ گوێدانە ئایین، مەزهەب، یان ڕەگەز.
لە بڕگەی چوارەمدا ئاماژە بە گەرەنتی حزبی کراوە بۆ بەشداریکردنی ژنان لە پۆستە سەرکردایەتییەکان لە چوارچێوەی پشکی کۆتای پێکهاتەکان، لە ئەنجامی وەڵامەکەدا دەرکەوتووە کە (159) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (45%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (تاڕادەیەک هاوڕام)، لە کاتێکدا کەمترین وەڵام ئەو بژاردەیەیان هەڵبژاردوە کە (هاوڕام)، چونکە ژمارەیان گەیشتە (74)، بە ڕێژەی (21%).
دەرئەنجامی بڕگەی پێنجەم کە پەیوەندیدارە بەوەی پارتە سیاسییەکان چالاکیی ژنانی سەر بە خۆیان پەرەپێدەدەبەن، ئەوەی هاتووەتە ئاراوە: (165) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (47%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (تاڕادەیەک هاوڕام)، لە کاتێکدا کەمترین وەڵام بۆ بژاردەی (هاوڕام). واتە ژنانی کەمینەکان پێیان وایە لاوازییەک لە نوێنەرایەتیکردنیان لەناو پێکهاتە ناوخۆییەکانی حزبەکاندا هەیە، و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تێبینیکردن کە بیرۆکەی حزبایەتی خۆی بۆ ژنانی کەمینەکان ڕوون نییە، جگە لە زاڵبوونی ژیانی سیاسی عێراق لەلایەن هەندێک لایەنی خاوەن ئاراستەی ئایینی، کە گرنگی بە بەشداریکردنی ژنان بە گشتی لە پێکهاتەی ناوخۆیی خۆیاندا نادەن، چ جای ژنانی کەمینەکان بە ئاماژەی ئایینی و کۆمەڵایەتی جیاوازەوە!
دەرەنجامەکان بۆ بڕگەی شەشەم و کۆتایی ئەم میحوەرە پەیوەندیدارە بەوەی کە ئایا لایەنە سیاسییەکان سیاسەتی جیاکاری بەرامبەر بە ژنانی کەمینەکان پراکتیزە دەکەن یان نا، (156) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (45%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ ئەو بژاردەیە (تاڕادەیەک هاوڕام) کەمترین وەڵام، سەبارەت بە بژاردەی (هاوڕام) هەبووە.
خشتەی ژمارە (5)

شەشەم؛ پێوانەکردنی ڕادەی متمانەی ژنانی کەمینەکان بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان
خشتەی ژمارە (6) ئاماژە بە ڕادەی متمانەی ژنانی کەمینەکان دەکەن بە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارە (١) نزمترین ئاستی متمانەیە، و ژمارە (١٠) بەرزترین ئاستی متمانەیە، داتاکان ئاماژەن بۆ ئەنجامی سەرنجڕاکێش، وەک متمانەی ژنانی کەمینەکان بە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان زیاترە لە متمانەی بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەو پاڵپشتییە گەورەیەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ناوچە کەمینەکان لە کاتی شەڕی داعش و دواتریشدا پێشکەشی کردووە، بەڵام ئەمە دەتوانرێت بەو ڕاستییە ڕوون بکرێتەوە کە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان نزیکتر و زیاتر پەیوەندییان بە ژنانی کەمینەکانەوە هەبووە لە چاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامرازە ناوخۆییەکانیان بەکارهێناوە لە چالاکییەکانیاندا ئەو بڕوایەی بە ژنانی کەمینەکان بەخشیوە کە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان ئەوانەن کە ئەو یارمەتییە دابین دەکەن، بۆیە متمانە بەم ڕێکخراوانە دروستکرا، جگە لە کاریگەریی هەندێک لە ژنانی کەمینەکان لە میدیاکاندا، کە زۆرجار سەرنجیان لەسەر ڕێکخراوە ناوخۆییەکانە، و پێکهاتەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
خشتەی ژمارە (6)

حەوتەم؛ ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە بەهێزکردن  و بایەخپێدانی سیاسی ژنانی کەمینەدا
وەک لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە؛ دەرئەنجامی وەڵامی بڕگەی یەکەم پەیوەست بە بەشداری ژنانی کەمینەکان لە وۆرک شۆپەکانی ڕاهێنان کە پەیوەندییان بە پرسە سیاسییەکانەوە هەیە، (140) وەڵام بە ڕێژەی (40%)، بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (هاوڕانیم)، لە کاتێکدا کەمترین وەڵام بۆ بژاردەی (هاوڕام) دەستنیشانکراوە، داتا ئامارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرنامەی ئەوتۆی ڕاهێنان و وۆرک شۆپەکانی پەیوەست بە کاروباری سیاسی کە ژنانی کەمینەکان دەکەنە ئامانج ئەنجام نادرێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆربەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچە کەمینەکاندا لە دوای قۆناغی شەڕ لەگەڵ داعش چالاک بوون، بۆیە زۆربەی سەرنجەکانی لەسەر دابینکردنی چالاکیی فریاگوزاری بووە پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ، بنیاتنانی ئاشتی و پرسەکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە، بەڵام کەمتەرخەمی کراوە لە پێشکەشکردنی بەرنامە سیاسییەکان کە هۆشیاری سیاسی بۆ ژنانی کەمینەکان.
سەبارەت بە بڕگەی دووەم تایبەت بە پاڵپشتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەشداری ژنان لە پرۆسەی سیاسیدا، لە ئەنجامی وەڵامەکاندا دەرکەوتووە کە (155) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (44%) زۆرترین ڕێژەیە بۆ بژاردە (تاڕادەیەک هاوڕام)، لە کاتێکدا کەمترین وەڵام بۆ بژاردەی (هاوڕانیم) هاتووەو ژمارەیان گەیشتووە بە (53)کەس بە ڕێژەی (15%).
ئەنجامی وەڵامی بڕگەی سێیەم ڕۆڵی بەرنامەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە داکۆکیکردن لە مافە سیاسییەکانی ژنان نیشان دەدات، بەو پێیەی (139) بەشداربوو، بە ڕێژەی (40%)، بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەی (هاوڕام)، لە کاتێکدا کەمترین وەڵام بۆ بژاردە (هاوڕانیم) بووە.
بڕگەی چوارەم پەیوەندییان بە ڕۆڵی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەبوو لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری سیاسی ژنان، دەرەنجامەکان بەو ئاقارەن کە (143) وەڵامدەرەوە بە ڕێژەی (41%) بەرزترین ڕێژەیە بۆ بژاردەکە (تاڕادەیەک هاوڕام)، وەڵامەکان ئاماژەن بۆ هۆشیاری ژنانی کەمینەکان لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پشتیوانیکردنی ژنان و پشتیوانیکردن لە مافەکانیان. 
بڕگەی پێنجەم و کۆتایی، کە پەیوەندی بە بەشداری ژنانی کەمینەکانەوە هەیە لە کاری خۆبەخشانەدا، لەسەر گرنگی کردەوەی سیاسی، بژاردەی (هاوڕانیم)، زۆرترین بەشداربوو بەڕێژەی (36%) و (125)یان ئاماژەیان پێداوەو (118) کەس و بە ڕێژەی (34%) بژاردەی (هاوڕام)یان هەڵبژاردووە. کە ئەمە نیشاندەرێکی ئەرێنی گرنگە کە سەرنج ڕادەکێشێت بۆ ڕادەی هۆشیاری ژنانی کەمینەکان لە کاروباری سیاسی، و ڕادەی ئامادەیی ئەوان بۆ بەشداریکردنی خۆبەخشانە لە چالاکییەکانی پەیوەست بە سیاسەت.
خشتەی ژمارە (7)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand